
لێكدانه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانى شه‌رِى دژه داعش له سوریا دواجار ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به هاوكارى هاوپه‌یمانه‌كانى، به تایبه‌ت ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كانى وه‌كو عه‌ره‌بستانى سعودیه، ئه‌رده‌ن، ئیمارات و قه‌ته‌ر شه‌رِى دژى گروپى تیرۆریستى داعش برده سه‌ر مۆڵگه سه‌ره‌كییه‌كانیان له سوریا. ده‌مێك بوو خه‌ڵكى سوریا و باڵه جیاوازه‌كانى ئۆپۆزیسیۆن باسیان له پێویستى هاوكارى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كرد له شه‌رِى دژى داعش له سوریا. ئه‌وان به‌رده‌وام دونیایان له مه‌ترسیه‌كانى فراوانبوون و گه‌وره‌بوون و به‌هێزبوونى داعش ئاگادار ده‌كرده‌وه‌ز تا سه‌رۆكى ئه‌مریكا له چه‌ند رۆژى رابردوو له وته‌یه‌كیدا گوتى ( هه‌ر گروپێكى تیرۆریستى هه‌رِه‌شه له ئه‌مریكا بكا نابێ ناوچه‌ى ئارامى هه‌بێ ته‌نانه‌ت له ناو سوریاش). ئه‌م وته‌یه و ستراتیجیه‌تى نوێى ئیداره‌ى ئۆباما بۆ راوه‌دوونان و له‌ناوبردنى هێزى لۆجیستى داعش بونه سه‌ره‌تاى هاتنه‌كایه‌وه‌ى دۆخێكى نوێ له ناوچه‌كه. ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ له رۆژئاوا به وردى چاودێرى ئه‌و پێشهاته ده‌كه‌ن و دیوه‌جیاوازه‌كانى لێك...