لە ٢٠١٠ پرۆژەیەکمان بۆ ئاشتی لە تورکیا پێشکەش کرد ئەو کات لە کەناڵە جیاجیاکانی میدیا بە گەرمیەوە باس کرا فەموون ئەمە پرۆژەکەیە كوردێك، پرۆژهی ئاشتهوایی نیشتمانی له توركیا ئاماده دهكات PUKonline به ئامانجی سهقامگیركردنی ستراتیژیهتی ئاشتهوایی نیشتمانی و كۆتاییهێنان به كێشهی كورد له توركیا، توێژهرێكی كورد پرۆژهیهك ئاراستهی سهرۆك كۆمار و سهرۆكی حكومهت و پهرلهمانتارانی توركیا دهكات. دەقی پڕۆژەی هێمن میرانی بۆ ستراتیجیەتی ئاشتەوایی نیشتیمانی لە توركیا: ستراتیجیەتی ئاشتەوایی نیشتیمانی لە توركیا لە لایەن لێكۆڵەری كورد هێمن میرانی لە هەرێمی كوردستان – عێراق هەولێر 2010.8.29 ستراتیجیەتی ئاشتەوایی نیشتیمانی لە توركیا بەڕێزان: سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پارلەمانی توركیا بەڕێزان فراكسیۆنەكانی نێو پارلەمانی توركیا بەڕێزان لە پارتی كرێكارانی كوردستان سڵاو و رێز... زمانی چەك بۆ یەكلا كردنەوەی كێشەكان لە 26 ساڵی رابردوو جگە لە خوێن رشتن و نا ئۆقرەیی و گرژی بۆ توركیا و ناتەبایی و كینە لە نێوان كورد و تورك، هیچی دیكەی لێ سەوز نەبوو. ئەزموونی ئەو...
Posts
Showing posts from May, 2013
- Get link
- X
- Other Apps

ئەمڕۆ دەست پێ دەکەن... هێمن میرانی رۆژنامەکەیان زۆر باشە، هەرچەندە هێشتا تۆزێک لاگیری پێوە دیارە ئەمەش لە بارودۆخی کوردستان کارێکی چاوەڕوان کراوە, رەنگە لەمە زیاتر داوا کردن کارێکی نەکردە بێ. بە بەراورد بەو گۆڤار و رۆژنامانەی لە سەرەوە خۆیان بێ لایەن پیشان دەدەن و لە ژێرەوەش لەم و لەو دەخۆن، ئەو رۆژانامەی ئەوان زۆر سەرکەوتوو و پرۆفیشناڵە. ئێستا کە فراوان بوون و بونەتە تەلەفزیۆن و رۆژنامە و سایت و رادیۆ، ئەرکیان زەحمەتترە. من هەندێ لە رۆژنامەوانە بەراییەکانی ئەو دەزگایەم خۆش دەوێ و بە دۆست و ئازیزی خۆمیان دەزانم. ئەمڕۆش کە دەست پێ دەکەن پاش چاوەڕوانی و شەڕێکی زۆر کە لە سەرەتاوە بەر دەرگای گرتوون، ئەرکیان زۆر زەحمەتە. لەسەر سەرچاوەی داراییان تەقەیەکی گەورەیان لەسەر کرا، ئێستاش بۆ بچووک کردنەوەیان پێشگر و پاشگری سەیریان بۆ دروست کردوون. ئەمانە دەکرێ ببنە مایەی هێز بۆ ئەوان... لەو دۆخەدا راگرتنی هاوسەنگی و بوون بە دەزگا و مینبەرێک کە هەموو دەنگەکان و هەموو دیوەکانی ئەو شتانە روودەدەن لە خۆ بگری کارێکێ نوێیە بەڵام ئاسان نیە... وا چاوەڕێ دەکەم ئەوان ببنە هۆکاری لە خۆگرتن و گو...
- Get link
- X
- Other Apps

هەندێ سەرنج لەسەر وتارەکەی هاوڕێم سۆران جاف.. پێشەکی وتارەکەی بخوێننەوە بەر لەوەی سەرنجەکانی من بخوێننەوە... وتارەکەی سۆران جاف لەم لینکەدا هەیە http://sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=6613&AuthorID=1106 هاوڕێم سۆران گیان.. بە دیقەتەوە وتارەکەتم خوێندەوە و پڕە لە دڵسۆزی.. هەندێ سەرنجم هەیە لە گەڵ ئەوەی لە ئەکاونت و پەیجەکەشم وتارەکەت بڵآو دەکەمەوە.. ئەو بیرۆکەیە بە لای منەوە نوێیە و بیرم لێ کردەوە، مەبەستم بیرۆکەی هاوسەنگی هێزە .. من بە جۆرێکی دیکە لەو بابەتە دەگەم: یەکەم: هەموو هێزێکی سیاسی مافی خۆیەتی هەوڵی فراوان کردنی بنکەی جەماوەری خۆی بدات بە مەرجێکی لەسەر رێگە و بە میکانیزمی شەرعی بێ. لەم رووەیەوە نەک بە تەنیا پارتی، بەڵکو یەکێتیش هەمان نەخۆشی هەبووە، بە رێگەی نا شەرعی وەکو بەکارهێنانی سامانی گشتی بۆ راکێشانی سەرنجی خەڵک، کڕینی خەڵک، بڵاوکردنەوەی زیاتری نا عەدالەتی لە رێی فراوانکردنی بازنەی جیاوازییەکان لە سەر بنەمای وەلائی حزبی کە یەکسان بووە بە دەستکەوتنی کار و سەروەتی باش و بە پێچەوانەکەشی. هەروەها لە رێگەی ساختەکاری لە هەڵبژاردن و فشاری سیا...
- Get link
- X
- Other Apps

فەرموون با خەڵک یەکلای بکاتەوە هێمن میرانی دوایین راگەیاندراوی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و کۆڕەکەی بەڕێز مەسرور بارزانی – ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیدی هەردوو حزبی حوکمڕان و هاوپەیمانی بەرامبەر بە پرسی دەستووری هەرێمی کوردستان روونتر کردەوە. ئێستا لە سەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان لە نێو پێنج حزبە گەورەکەی کوردستان دوو بەرە هەیە. یەکەم چوار حزب ( سێ ئۆپۆزیسیۆنەکە) و یەکێتی لەگەڵ گەڕانەوەی رەشنووسی دەستورن بۆ هەموارکردنەوە بەر لەوەی بخرێتە راپرسی. بەرەی دووەم پارتی دیموکراتی کوردستانە ( رەنگە هەندێ حزبی دیکەی بچووکیش هەبن) لە گەڵ ئەوەن راپرسی بکرێ و دەستوور رێکارە یاساییەکەی خۆی بگرێ جا بە سەرکەوتن یان رەت کردنەوە بخرێتە راپرسی. ئەرگومێنتی بەرەی یەکەم کە داوای گەڕانەوەی دەستور دەکەن پەیوەندی بە کۆمەڵێک خاڵی بنەڕەتیەوە هەیە کە پەیوەندیان بە شیوازی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم ( داوا دەکەن سەرۆک لە جیاتی راستەوخۆ لە پارلەمان هەڵبژێردرێ) و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم و هەندێ دامودەزگای وەکو ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و دەسەڵاتەکانی. ئەو بەرەیە ( بە رەسمی گۆڕان ئەوەی راگەی...
- Get link
- X
- Other Apps

بۆ کێی دەکەی کاکی گەنج هێمن میرانی بەڕێز وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی گۆمەکەی شلەقاند و پەیجەکانی پارتی و یەکێتی لە فەیس بووک ب ە شوێنی تێکدانی سایکۆلۆجیای خەڵک لە لایەن کەسانی بێ ئیشەوە شوبهاند. لە راستیدا: ١- بەشێکی زۆری ئەو پەیجانەی فەیس بووک بەوانەی ئەو بەڕێزە ناوی بردن و چەندانی دیکەش کە وەکو بڵندگۆی ئۆپۆزیسیۆن خۆیان نمایش دەکەن، کاریگەری زۆر خراپیان لەسەر میزاج و سایکۆلۆجیای خەڵک هەیە، رقی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵات، حزبەکان و بەرپرسەکان تا دێ ئەستوور دەکەن، بە جۆرێک کوردستانی نێو فەیس بووک بۆ دوو زۆنی تەواو دژ بە دابەش بووە. ٢. ئەو گەرموگوڕیەی پارتی و یەکێتی کە ئەو بەڕێزە باسی دەکا ئەو کاتە راست بوو ئەگەر ئەوانەی ئەو پەیجانەی فەیس بووک بەڕێوە دەبەن وەکو سایتی ویکلیکس یان گروپی ئەنۆنیمەس نا دیار و نە ناسراو بوان. برادەر: ئێوە بەس ماوە لق و مەڵبەندێک بۆ فەیس بووک دابنێن! وەکو من زانیاریم هەیە لێشاوێک خەڵکتان بۆ چەواشەکاری رەوانەی ئەو فەیس بووکە کردووە، هەڵبەت مەبەستم هەمووتانە، حزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵات. ئێوە ( پارتی...
- Get link
- X
- Other Apps

با هەڵوێست لەسەر تەقە کردن وەربگرین هێمن میرانی چونکە حکومەت لە وڵآتی ئێمە سیاسەتی رۆژ دەکا و زۆر زوو بەڵێنەکانی خۆی لە بیر دەچێتەوە، ئەولەویەتی نیە، کارێک دەست پێ دەکا و بە نیوەچڵی بەجێی دەهێڵێ، هەمیشە ئێمە دەبێ دەستمان لەسەر دڵمان بێ و چاوەڕێی شتی ناخۆش بکەین. لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٩ دیسان لایەنگرانی پارتی و یەکێتی دەستیان بە تەقەکردن کرد. ئەو کات وتارێکی زۆر توندم نوسی و رۆژنامەی ئاسۆ لە بەشی خوارەوەی لاپەڕەکانی رۆژنامەکە بڵاویان کردەوە.ماڵیان ئاوا چاک بوو هەر بڵاویان کردەوە! لەوێش داوام کرد کە ئەو بابەتە دەبێ هەر ئێستا هەڵوەستەی لەسەر بکرێ بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو بەرەڵڵایە دابندرێ. کەس نەیکردە خەم، ئەوە دیسان دەیان کەس بریندار بوون، هەزاران گوللەی وێڵ نرانە ئاسمان و کەوتنەوە ماڵی خەڵک و شەقامەکان. ئەوە خەتای کێیە؟ کە خەڵك هەمووی چەکدارە و ئەو بابەتە سنووردار نەکراوە خەتای حکومەت و پارتی و یەکێتیە، چونکە ئەوە بەشێکی چەکداری لایەنگری ئەو دوو حزبەن رێز بۆ قانون و ژیانی خەڵک دانانێن، ئەوە حکومەتی هەرێمە کە ئەو دوو حزبە پێکهێنەرینە دۆش داماوە و باکی بە ژیانی خ...
- Get link
- X
- Other Apps

سەرۆک لە وتارەکەیدا چی پێمان گوت! هێمن میرانی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ وتارێکی بڵآو کردەوە کە پەیوەستە بە سەرۆکایەتی و کۆمەڵێک بابەتی پەیوەنددار بەم پرسە. وتارەکە لە هەندێ بڕگەیدا زۆر دیبلۆماسیانە نوسراوە و قسە و رای جیاواز هەڵدەگرێ. وەکو کەسێک کە ئەو پرسانەی لە وتارەکە هێمایان بۆ کراوە لە لام بایەخمەندە و پێشتریش لێرە سەرنجەکانی خۆم دەربارە گوتوون، بە پێویستی دەزانم هەندێ خاڵ دەربارەی ئەو وتارەکە و لێکەوتەکانی بنووسم. یەکەم: هاتنە سەر خەتی جەنابی سەرۆک لەسەر ئەو بابەتە مانا و گرنگی خۆی هەیە، چونکە هەموو خەڵک قسەی لەسەر بابەتێک دەکرد کە پەیوەندی بە سەرۆکەوە هەیە تەنیا سەرۆک نەبێ. لەم سۆنگەیەوە ئەم وتارە لایەنی کەم ئەگەر بە لیڵیش بێ دەتوانرێ هەندێ سەرە داو لە تێگەیشتنی سەرۆک بزانرێ. دووەم: هەرچەندە سەرۆک ئاماژە بەوە دەکا کە ئەو هەر خۆی بە پێشمەرگە دەزانێ و پۆست بە لایەوە گرنگ نیە، هیچ ئاماژەیەکی روون بە خۆ کاندید نەکردنەوەی نیە. بە پێچەوانەوە زۆر جەخت کردنەوە لەسەر گەڕانەوە بۆ رای خەڵک بە تایبەت لە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک بە راستەوخۆ و پشتگیری ...