Posts

Showing posts from July, 2013

ئاسایشی خۆراک و شۆڕشی سەوز

Image
ئاسایشی خۆراک و شۆڕشی سەوز هێمن میرانی یەکێک لەو هەڕەشانەی ژیانی مرۆڤایەتی دەخەنە بەر مەترسی لە سەدەی بیست و یەکدا کەمی خۆراکە. ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی لە بەرزبوونەوەیەکی خێرادایە و بەرهەم هێنانی خۆراکیش بۆ ئەو ژمارە زۆرە پێویستی بە هەماهەنگی و هاوکاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەیە. لە بیست ساڵی داهاتوو پێداویستیەکانی خۆراک دوو بەرامبەر دەبنەوە. لە خوارەوە لینکی دەکیومێنتاریەک بڵاو دەکەمەوە کە تەلە فزیۆنی BBC بە ناوی ئایندەی خۆراک The Future of Food  بە زنجیرە بڵآوی کردۆتەوە. بۆ ئەوەی بەشدار بین لە چارەسەرکردنی ئەو تەنگەژەیە، دەبێ هەر یەکەمان لە شوێنی خۆی و بە گوێرەی دەرفەت بەشدار بێ لە دابین کردنی خۆراکدا. لە بەریتانیا دوو ئافرەت لە باخچەی خۆیانەوە دەستیان پێکرد و ئێستا بە راکێشانی سەرنجی خەڵک و بەشداری پێکردنیان، خۆراکی گوندێک لە سەوزە و هەندێ جۆری میوە و دانەوێڵە دابین دەکەن. هەروەها حکومەت دەبێ پلانێکی ستراتیجی روونی بۆ شۆڕشی سەوز Green revolution ئامادەبکا و پرۆسەی نەمام ناشتن و بەرئاوکردنی ئەو زەویانەی بە کەڵکی بەروبووم دێن دەست پێ بکا. پرسیاری گرنگ ئەوەیە کە ئێمە ل...