ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆک وه‌زیر سنوردار بکه‌ن

هێمن میرانی له‌ئه‌زمونی بیست ساڵی رابردوی حوکمداری له کوردستان، که‌سێک که زۆرترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوه، تا ئاستی هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک له‌سیستمی سه‌رۆکایه‌تیدا، خودی سه‌رۆک وه‌زیر بوه. له‌کاتێک له‌سیستمی پارله‌مانیدا سه‌رۆک وه‌زیر و ده‌سه‌ڵاته‌کانی له‌ژێر چاودێری و وردبینی دایه و ده‌ستی ئه‌وه‌نده درێژ نیه. هه‌ندێ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیره‌کانی کوردستان پیاده‌یان کردوه خودی سیستمه‌که پێی داون و هه‌ندێکیشی له‌ناکارایی و نه‌بونی ده‌زگاکانی لێپێچینه‌وه و چاودێری وه‌کو پارله‌ماندا، سه‌رۆک وه‌زیر ده‌سه‌ڵاته‌کانی فراوان کردوه، هه‌ندێکیشی له‌وه ده‌ستکه‌وتوه که پێی ده‌گوترێ ده‌سه‌ڵاتی ئازادی و ده‌ست کراوه‌یی له ره‌فتارکردن Discretion. سه‌رۆک وه‌زیره‌کانی کوردستان له‌بیست ساڵی رابردو که ژماره‌یان ناگاته په‌نجه‌کانی هه‌ردو ده‌ست، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارله‌مان کارا نه‌بوه، ئۆپۆزسیۆن بۆ چاودێری و لێپرسینه‌وه بونی نه‌بوه، موماره‌سه‌ی زۆرترین ده‌سه‌ڵاتیان کردوه. پارتی و یه‌کێتی چ له‌سه‌رده‌می دو ئیداره‌یی و چ پێکه‌وه له‌سه‌رده‌می حکومه‌تی هاوپه‌ی...