دیبەیت نا، هەردوو وەزیرەکە بانگ بکەنە پارلەمان

هێمن میرانی لە عەیبەکانی حکومەتی هاوپەیمانی و بنکە فراوان ئەوەیە کە ئیدی پارلەمانیش دەبێتە شوێنێک بۆ شاردنەوەی ناشرینیەکانی حکومەت و دەسەڵآتدارەکان بە هۆی ئەوەی هەر حزبە و ناچارە بەرگری لە وەزیرەکانی خۆی بکات. بە هۆی قەیرانی سەرۆکایەتی هەرێمەوە، ژیانی خەڵک خەریکە نارەحەتتر دەبێ، بە تایبەت دوای ئەوەی هەردوو بەڕێزان وەزیرانی سامانە سروشتیەکان و دارایی کەوتونەتە وەڵام و وەڵامکاری و یەکتر تۆمەتبارکردن بە دیار نەمانی داهاتی نەوت یان نەهێنانی لە تورکیاوە بە هۆکاری سیاسی، هەندێ پارلەمانتاریش لەو کێشانە گلاون جا بە هۆی هەڵوێستیان بێ یان هەر هۆکارێکی دیکە. پارلەمانتار شێرکۆ جەودەت داوای دیبەت لە دوو وەزیرەکە دەکات، لە راستیدا من خۆم چاوەڕوانی داواکاری وام لە پارلەمانتار نەدەکرد، چونکە ئەوان وەکو لێژنەی نەوت و گاز و لێژنەی دارایی دەسەڵاتیان هەیە و دەبێ زۆر بە پەلە لە دوای کۆتایی هاتنی پشووی پارلەمان ئەو دوو وەزیرە بەڕێزە بانگ بکەنە پارلەمان بۆ لێپرسینەوە نەک داوای دیبەت و دایەلۆگی سەر تەلەفزیۆنیان لێ بکەن. ئەوەی لەو بەینەدا یاری پێ دەکرێ قوتی خەڵک، ژیانی نەهامەتی فەرمانبەر...