Posts

Showing posts from February, 2016

چاکسازی

هێمن میرانی ئەگەر خاوەنی ئەو هەموو خەڵکە چاکەکار و چاکسازیخوازە بوینایە بۆ بە ئەمڕۆ دەگەیشتین. ئەگەر دامودەزگاکانی چاودێری کارا نەکرێن، دەنگۆکانی چاکسازی تەنیا وەکو ئامرازی گۆڕینی دەرفەت و کاراکتەرەکانی گەندەڵین لە ئەلفەوە بۆ با دەمێننەوە. بە مانایەکی دیکە عەلی تا ئەمڕۆ گەندەڵ بووە، لەمەولا دەرگا بۆ وەلیش دەکەنەوە بێتە بازاڕەوە. دەیان ئەزموونی لەم جۆرە لە دونیادا هەن و دۆخی خۆشمان لە دوای پرۆژەکانی چاکسازی لە ٢٠١١ ئەو راستیەمان پێ دەڵێن. بۆیە لە جیاتی لێژنە و لێژنە کاری، پارلەمان کاراب کەنەوە و دەرفەت بدەن دەزگای نەزاهە و دیوانی چاودێری دارایی و لێژنەکانی پارلەمان و دادگاکان گەندەڵەکان پۆڵێن بکەن و سنوورێک بۆ ئەو دۆخە دابنێن. سەرۆک و سەرۆک حزبەکان و مەکتەب سیاسییەکانیان تەنیا دەتوانن پاڵپشتی ئەو پرۆسەیە بکەن، هەڵبەت تا ئەمڕۆ ئەوان گەورەترین رێگری بەردەم چاکسازی بوونە لە کوردستان، بە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ. درەنگ نیە کوردستان بخرێتەوە سەر رێگەیەکی دروست..

داهێنان لە خانەنشینیدا

هێمن میرانی لە گەڵ سەرپەرشتیارەکەم باسی قەیرانی دارایی کوردستانمان دەکرد، زۆر پێی سەیر بوو کە چۆن دەکرێ وەزیر و پارلەمانتار و بەڕێوەبەری گشتی و وەکیل وەزیر پێش گەیشتن بە تەمەنی خانەنشینی بە موچەیەکی قەبەوە خانەنشین بکرێن. تەنانەت حزبەکان فێر ببوون حیلەی شەرعیان دەکرد و لە دوو ساڵی تەمەنی پارلەماندا ژمارەیەک پارلەمانتار دەستیان لە کار دەکێشایەوە و خانەنشین دەکران و ژمارەیەکی نوێ دەچوونە شوێنیان بۆ ئەوەی ئەوانیش خانەنشین ببن. سەرکردایەتی حزبەکان لە نێو خۆیان دەیانکرد ە شەر بۆ ئەوەی کێ لە پشکی حزبەکەی ببێتە وەزیر یان پارلەمانتار بۆ ئەوەی ژیانی تا هەتا هەتایە تەئمین بێ!! ئەمە تەنیا گاڵتە جاڕییە تەمەنت سی ساڵ بێ خانەنشین بکرێی!!!! ئەو بەڕێزانە دوای ئەزموونیان دەبنە کەسایەتی و دەتوانن لە رێگەی دیکەوە خۆیان بژیەنن نەک لەسەر حسابی داهاتی گشتی. فەرموون سەیر بکەن کەسانی وەکو تۆنی بلێر و کۆفی ئەنان و جیمی کارتەر و چەندینی دیکە ئەمڕۆ لە دونیادا وەکو کەسایەتی لە چەندین بواردا رۆڵ دەگێڕن و داهاتی باش کۆ دەکەنەوە، کەسیشیان لەسەر داهاتی گشتی وڵاتەکەیان تەمبەڵ تەمبەڵ دانەنیشتوون.. ئەو بەڕێزانەی لا...

راشکاوانە و بێ ڕتوش دەربارەی نوێترین پڕۆژەکەی بارزانى

Image
هێمن میرانی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ( سەرۆکی ئەمری واقیعی هەرێم وێڕای ناکۆکییە سیاسی و قانونیەکان) چەند خاڵێکی وەکو پاکێجی چاکسازی رایگەیاندووە جگە لە کۆمەڵێک دەستەواژەی گشتی کە هیچ میکانیزمێکی جێبەجێکردنیان دیار نیە و تەنانەت هەندێ لەم خاڵانە چەندین جار باس کراون و کەچی کاریان لەسەر نەکراوە. ئەم جۆرە کردارە سیاسیە کە لەکاتی تەنگەژەدا لە دایک دەبێ، هەرگیز نە چاکسازیە و نە دەتوانێ سوودێکی گرنگ بە دۆخەکە بگەیەنێ. با بزانین بۆ؟ ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ روداوەکانی دوای ١٧ ی شوباتی ٢٠١١، بەڕێز بارزانی، کە ئەو کات لە پێگەی قانونی و سیاسی زۆر لە ئێستا بەهێزتر و دەسەڵآتکراوەتر بوو، کۆمەڵێک پڕۆژەی زۆر گرنگی چاکسازی راگەیاند و لێژنەی باڵای بۆ پێکهێنا و تەنانەت زۆر بە شێوەیەکی سەیر و سەرنج راکێش بەڵێنی سێ تا چوار مانگی بە خەڵکدا، ئەم بەڵێندانە لە ١١ی ئادار لە کۆبونەوەی لایەنگرانی پارتی و یەکێتی لە بەردەم قەڵا لە ٢١ی ئاداریش لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا دووپات کرایەوە. سەرۆک بارزانی ئومێدی زۆر گەورەتری لە توانای خۆی بە خەڵکدا، ئومێدگەلێک رەنگە ئەوکاتیش خەڵکێک باوەڕیان پێ نەبووبێ...