سەربەخۆیی کوردستان لە راپرسیەکی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان – دهۆک

هێمن میرانی سەنتەری ئاشتی و ئاسایشی مرۆیی لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان و پەیمانگەی راگەیاندن و توێژینەوەی سیاسی راپرسیەکەی گرنگیان ئەنجامداوە کە ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ سەرپەرشتی پرۆژەکەیان کردووە. راپرسیەکە یەکجار گرنگە و لە کاتێکی هەستیاردا ئەنجامدراوە کە کوردستان و ناوچەکە بە گۆڕانکاری گەورە تێپەڕ دەبن و خەڵکی کوردستان لە لایەک لە شەڕێکی گەورەدایە لە گەڵ داعش و لە ناوخۆش گیرۆدەی قەیرانی ئابوری و کێشەی ناوخۆیی سیاسی لە نێو حزبەکان و دامەزراوە نیشتیمانیەکانە و لە لایەکی دیکەش چاوەڕوانی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیە. گرنگی ئەم راپرسیە لەوەدایە کە پرسی سەربەخۆیی کوردستان و ئەگەری ریفراندۆم دەخاتە بەردەم رای خەڵک لە ئانوساتێک کە حزبە سیاسییەکان هەر یەکەو بە گوێرەی بەرژەوەندی سیاسی و حزبی خۆیەوە ئەو پرسە شەن و کەو دەکات. لە راپرسیەکە بە گشتی زۆرینەیەکی زۆر چاکی خەڵکی کوردستان ئامادەن بەشداری هەر جۆرە ریفراندۆمێک بکەن کە لە ئایندە بۆ پرسی سەربەخۆیی بکرێ وەکو لە خوارەوە دیارە. ئەو ژمارەی بەشداری دەکەن، زۆرینەیەکی زۆر چاکیان ئامادەن دەنگ بە سەربەخۆیی بدەن و لە نێو ئەو زۆرینەیە، هێش...