بەرەو کوێ دەڕۆین؟
خراپە خەریکی نائومێدکردنی خەڵک بی، بەڵام لەوەش خراپتر ئەوەیە کە فێریان بکەی ئومێد لەسەر درۆ دروست بکەن، وەکو مانگە شەو بزانن کە درۆیە، کەچی ئومێدیان هەبێ کە ئیدی بەڵکو، ئێ ئەوە خوایە ئەو خەیاڵە ببێتە راستی. من ناتوانم ئومێدی درۆ لە لای خەڵک دروست بکەم بەڵکو بە شینە درۆی گەورە بچنە خەوی خۆشەوە. ئەو دەسەڵاتەی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە، فەشەلی هێناوە لە هێنانە کایەوەی حوکمڕانیەتێک کە بتوانێ خزمەتی خەڵک بکات، داهات و خەرجی رێک بخات، سەقامگیری کۆمەڵایەتی و سیاسی لە وڵاتدا بەرق ... ەرار بکات، متمانەی میللەتەکەی بپارێزێ تا باوەڕ بە روونکردنەوە و سیاسەتەکانی بکەن... ئەوەتا ئەوەندە بێ کەڵک بووە توانای نەماوە هێلی هاتوچۆی سەرجادەکان رەنگ بکاتەوە!!! داننان بەو راستیە، کە تا ئێستا لە لایەن نوخبەی حاکمی نێو هەر دوو حزبی دەسەڵاتداری کوردستان، پارتی و یەکێتی، هێلی سوورە، دەمانخاتە سەر رێگەی دۆزینەوەی چارەسەر. ئەو بەڕێزانەی لە دەسەڵاتن یان لە سێبەرەوە دەسەڵات ئاراستە دەکەن، دەست لە کاروباری گشتی وەردەدەن و یاری بە سامانی گشتی دەکەن، دەبێ وریابن کە توڕەیی خەڵک وەکو شەپۆڵ گەورە دەبێ، د...