فریای ژینگەی کوردستان بکەون

بۆ پارلەمانی کوردستان حکومەتی هەرێمی کوردستان ژینگەپارێز و دۆستان وڵاتپەروەران ژینگەی کوردستان لە ژێر مەترسییەکی گەورەدایە. رۆژ دوای رۆژ بێخەمی خەڵک و گەشتیار، کە پێدەچێ هەندێکی لە کەمهۆشیاری و هەندێکیشی وەکو کاردانەوە بێ لە دژی حکومەت و ئیدارەی خۆماڵی، ژینگەی وڵاتەکەمان پیستر دەکات. ئەو ژینگە پیسییە تەنیا لە شوێنە گەشتیارەکان و هاوینە هەوارەکان قەتیس نەماوە، کۆڵان و پارکەکان و سەرجادە و بەردەم ماڵەکانی خۆشمان کردۆتە زبڵخانەیەکی گەورە. لە ئایندەیەکی دوور نا، بەڵکو زۆر نزیک ئەگەر وا بەردەوام بین، کوردستان دەبێتە زبڵخانەیەکی گەورە. بە سەرنجی سادەی بەندە چەند کەرستەیەک هەن کە هەڕەشەی جددین و ئاسەوارەکانیان بە سانایی کۆتایی نایەت ئەوانیش عەلاگەی زۆر، بوتڵی پلاستیک و شووشەی خواردنەوە جۆراوجۆرەکانن کە بە ڕێژەیەکی زۆر بەکار دەهێندرێن و هیچ رێگایەک بۆ دووبارە بەکارهێنانەوە و پاراستنی ژینگە لە ئاسەوارەکانیان لە کوردستاندا بوونی نیە. ئەوەی لێرەدا دەمەوێ پێشنیار بکەم دانانی سنوورێکە بۆ ئەو هەموو دەیان هەزار عەلاگە خۆڕاییە و بوتڵی پلاستیکی و شوشەیە کە رۆژانە ئێمە لە بازاڕەکان بە...