Posts

Showing posts from September, 2018

روونکردنەوەیەکی پێویست:

هۆکاری نیگەرانی من لەو هەنگاوەی کاک بەرهەم ساڵح پەیوەندی بە یەکێتیەوە نیە چونکە ئەمە بۆ یەکێتی سەرکەوتنێکی گەورەیە و دەستیان خۆش بێ وایان کرد و هەر حزبێکی دیکەش بێ ئەمە دەکات. من هیچ جۆرە دژایەتیەکم لە گەڵ هیچ کەس و هێزێکی کوردستاندا نیە، وەکو زۆر خەڵک نەخۆشی سیاسیم نیە و عوقدە و بڕیاری پێشوەختەم لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نیە. من ئەندامی هاوپەیمانیش نیم وەکو هەندێ برادەر لە کۆمێنت و نامەی تایبەت بۆیان ناردووم، تا بەو هەنگاوە نا ئومێد بم. نیگەرانییەکە لە وەیە کە پیاوێک کە خاوەن پێگەیە، هەندێ کاری نەوعی باشی کردووە لە ماوەی سەرۆکایەتی دوو ساڵی کابینەی حکومەتی کوردستاندا، خەڵکێکی دڵسۆز و زۆری لە چواردەوری کۆبۆتەوە لە بزوتنەوەیەکی نوێی وەکو هاوپەیمانی، بەڵێنیداوە لە بەرەی ئەو کەسانە بێ کە داوا دەکەن کوردستان حوکمڕانیەتیەکی باشتری هەبێ، شەڕی گەندەڵی بکرێ و نا عەدالەتی گەورەی ژیانی خەڵک نەمێنێ. پیاوێک لە دەیان بەرنامەی تەلەفزیۆنیدا بەڵینی بە خەڵکدا کە بۆ هیچ پۆستێک تێکەڵی یەکێتی نابێتەوە و "حورمەتی خۆی و خانەوادەکەی و میللەتەکەی دەگرێ و .... سیاسەت بە فڕوفێڵ ناکرێ و راستگۆیی لە سەروو...