د.هێمن میرانی: شەفافیەت و سەروەری یاسا بنەمای سەرەکیی حکومداریی باشن

(سبەی): دیمانە: لاوک ئەمجەد د.هێمن میرانی، مامۆستای زانستە سیاسییەکان بە پێویستی دەزانێت کاری حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان بەگژداچونەوەی گەندەڵی و باشکردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان بێت، پێیوایە خەڵکی کوردستان بە بە ئومێدەوە سەیری رێککەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دەکات و دەڵێت: پلانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، بوەتە پلانێکی جدی و پاڵپشتیکاری زۆری لە ناو پارتیدا هەیە و لەناو بزوتنەوەی گۆڕانیش وەکو خاڵێکی گرنگ لە رێککەوتننامەکە جێگەی کردوەتەوە. لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ (سبەی) د.هێمن میرانی راگری فاکەڵتی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی سۆران باس لە بنەماکانی حکومداری باش لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: پرسی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، یەکێک دەبێت لە کارە لە پێشینەییەکانی حکومەتی داهاتو، بەوپێیەی لایەنەکان لە رێککەوتنەکانیان جەختیان لەسەر کردوەتەوە و لەسەر ئەوانەشەوە دەبێت ئیرادەیەکی سیاسی بەهێز هەبێت کە ئیتر تەنها لێپرسینەوە لە کەسانی گەندەڵ نەکرێت، بەڵکو هەوڵ بدرێت رێگەی لە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی بگیرێت. - ئەزمونی حکومڕانی هەرێمی کوردستان چۆن دەبینن؟ د...