Posts

Showing posts from January, 2020

دەربارەی چاکسازی

Image
دەربارەی چاکسازی پارلەمان نوێنەری خۆیەتی یان خەڵک؟ نامەیەکی کراوە لە دۆخێکی ئاڵۆزدا هێمن میرانی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بێدادی پرۆسەیەکی گشتگیر و گرنگە و تەنیا لە دەستکاریکردنی موچە و دەرماڵە و خانەنشینی پلە باڵاکان کورت ناکرێتەوە، بەڵام چونکە پڕۆژە یاساکەی ئێستا زیاتر هەڵوەستەی لەسەر ئەم پرسە کردووە، منیش هەندێ سەرنجی خۆم دەخەمە روو: یەکەم: ماوەیەکە لە گەڵ ژمارەیەک پارلەمانتاری بەرێز لەسەر خەتم دەربارەی پڕۆژە یاساکە و لەوێش رای خۆمم پێیان گوتووە. هەست دەکرێ دوو دڵیەکی گەورە لە ئارادایە لە دەستبەردان لەو ئیمتیازە زۆرەی بە ناوی خانەنشینی بە یاساکانی ژمارە ١٢ و ١٣ ی ساڵی ١٩٩٩ بە وەزیران و ئەندامانی پارلەمان بەخشراوە. ئێستاش تەنانەت دەنگۆی رێکەوتنی هەمووان هەیە ( نازانم ئەمە چەند راستە) لە سەر هێشتنەوەی ئەو ئیمتیازاتانە بۆ خۆیان لە کاتێک ئەوان نوێنەری خەڵکن لە پارلەمان نەک نوێنەری خۆیان. رای گشتی بە تەواوی لە گەڵ ئەوەیە ئەو ناعەدالەتیە گەورەیەی لە نێوان خانەنشینی پلە تایبەت و باڵاکان لە گەڵ خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت هەیە نەمێنێ، بۆیە ئەگەر پارلەمان دژی ر...

بەرەو کوێ دەڕۆین؟

Image
سوپاس بۆ سایتی سبەی وتارەکە لەم لینکەدا هەیە https://www.sbeiy.com/Dreje_birwra.aspx?jimare=2234

بەرەو کوێ دەڕۆین؟

Image
دۆخەکە ئاڵۆزە و پێشبینی کردن لە وەها بارێکدا کارێکی ئاسان نیە، بەڵام ئەگەر سەرنج لەسەر ئەو پەرەسەندنانە بدەین دەکرێ هەندێ خاڵ بۆ بیرکردنەوە و گفتوگۆکردن بخرێتە روو: یەکەم: چاوەڕوان ناکرێ پێکدادانی گەورە و راستەوخۆ بە بەکارهێنانی چەکە پێشکەوتووەکانی هەردوو وڵات ئەنجام بدرێ، چونکە ئەمە دۆخی ناوچەکە بە تەواوی دەخاتە بەردەم مەترسی گەورە کە کاریگەری گەورەی لەسەر ئاسایشی جیهان و ئاسایشی وزەی جیهان دەبێ کە ئەمەش نە ئەمریکا دەیەوێ بیکات و نە ئێران و نە هیچ وڵاتێکی دیکە. دووەم: کوشتنی  قاسم سولەیمانی پەرەسەندنێکی مەترسیدار بوو، شکاندنی شکۆی ئێران بوو لەو ناوچەیە. بەڵام بۆ ئێران هەندێ قازانجی کاتی و لاوەکی تێدایە. ئەو دەرفەتە کرایە بۆنەیەکی مەزهەبی نیشتیمانی گەورە بۆ کۆکردنەوەی شیعەکان و مەراسیمی ناشتنی بە جۆرێک پیرۆزە و گەورە کرا کە بۆ هیچ کام لە ئیمامەکانی عەلی و حوسەین و فاتیمەش ( رەزایان لەسەر بێ) مەراسیمی ناشتنی ئاوا نەکراوە. سەرنجی خەڵکی ئێرانی لەسەر کێشە ناوخۆییەکان بە لایەنی کەم زۆرینەیەکی دیار لابرا و خرایە سەر دوژمنێکی دەرەکی. سێیەم: ئەو هێرشەی شەوی رابردووی ئێران بۆ سەر هە...