ئاوارەبوون لە زیادبووندایە

ئەوانەی لە ماڵ و وڵاتی خۆیان دەردەکرێن پێیان دەگوترێ ئاوارە، پەنابەر، پەناهەندە. لە زمانی ئینگلیزی دەستەواژەکانی ئاوارە Refugee بۆ ئەوانە بەکار دەهێندرێ کە وڵاتی خۆیان بەجێ دەهێڵن و دەڕۆنە وڵاتی دیکە، ئاوارەی ناوخۆیی IDP کورتکراوەیە بۆ ئەو خەڵکانە لە ناوخۆدا شوێنگۆڕ کراون، هەروەها پەنابەر Asylum-seeker ئەوانەن کە لە وڵاتێکی دیکەدا بە هۆکاری مرۆیی یان سیاسی داوای مافی مانەوە و پەنا دەکەن. ئەمڕۆ ٢٠ی حوزەیرانە و رۆژی جیهانی ئاوارەکانە. بە گوێرەی نوێترین داتای بەراوردکاری کە کۆمیسیۆنی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان UNHCR بڵاوی کردۆتەوە، لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە تا ئەمرۆ ڕێژەی ئاوارەبوون لە بەرزبوونەوەیەکی خێرادایە بە جۆرێک لە ساڵی ٢٠١٢ دا ٤٢.٧ ملیۆن کەس ئاوارەبوون بە هەموو جۆرەکانی و لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ ئەو ڕێژەیە بۆ ٧٩.٥ ملیۆن کەس بەرزبۆتەوە. لەم ڕێژەیە ژمارەیەک خوشک و برای ئێمە هەن کە هەم لە ناوەخۆدا بە هۆکاری جیاواز ئاوارەکراون، هەم لە وڵاتانی دیکە بونەتە پەنابەر و داوای مافی مانەوەیان کردووە. ئەو کاتەی لە بەریتانیا بووم، کوڕە کوردێک نامەیەکی بۆ ناردم و دڵپڕی خۆی بۆ باسک...