Posts

Showing posts from July, 2020

خانەنشینی ئێمە و ئەوان

Image
هێمن میرانی وەکو پێناسە، موچەی خانەنشینی بریتیە لە بڕێک پارە کە دوای گەیشتن بە تەمەنی خانەنشینی وەری دەگریت لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی پێشکەشت کردووە، و ئەو بڕەش کۆکراوەی ئەو بەشدارییەیە کە لە ساڵانی خزمەت مانگانە لە موچەکەت دەبڕدرا بۆ ئەوەی دواتر لە کاتی گەیشتن بە تەمەنی خانەنشینی وەریبگریتەوە. لە هەندێ سیستم، دەوڵەت هاوکاری ئەو کەسانە دەکات کە دەگەنە تەمەنی خانەنشینی ئەگەر بەشداری پێویستیشیان لە کاتی خزمەتدا بە بڕە پارەی دیاریکراو نەکردبێت. ئەرکی دەوڵەتە رێگا نەدات هاووڵاتییەکانی لە تەمەنی پیریدا لە بارێکی دارایی خراپدا بژین. لە کوردستان بە داخەوە ئەو بابەتەشمان بە سیاسی کرد. پارلەمانتارە بەڕێزەکان دوو یاسایان بۆ خانەنشینی پلە تایبەتەکان و خۆیان دەرکرد کە راستەوخۆ دوای تەواو بوونی ٤ ساڵی خزمەت، بە موچەیەکی یەکجار گەورە خۆیان و پلە تایبەتەکانیان خانەنشین کرد، ئینجا تەمەنیان هەرچەند بێت یان ئەگەر پێشتر هیچ خزمەتێکیان پێشکەشی کەرتی گشتی کردبێت یان هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ سندوقی خانەنشینی دانابێت یان نا. ئەمە بە یاسا کراوە، بەڵام ناکرێت بگوترێت کارێکی باش و ئاسایی بووە. ئێست...