Posts

Showing posts from October, 2020

هونەری فێربوون و سوود وەرگرتن لە دەرفەتەکان

Image
کۆمێنتی هەندێ قوتابیان: ئایا فێری هیچ دەبین لە خوێندنی ئەلیکترۆنی؟ یان، فێری هیچ نەبووین! وەڵا فێری هیچ نەبووین، لە ترسی غیابات دێینە خەت!! وەڵام: قوتابیانی ئازیز: فێربوون چەمکێکی یەکجار فراوانە و لە دیدی جیاوازەوە دەتوانرێت سەیری بکەین. ئێوە لەو ئەزموونی ئەلیکترۆنی ئۆنلاینە* زۆر شت فێربوون کە لە ناو کەمپ فێری نابن. فێری لێهاتوویی و سکیڵەکانی سەردەم بوون. فێربوون گوگڵ میت و کلاسڕووم و زووم میتینگ و پۆرتاڵ چیە! فێربوون چۆن هەمووان پێکەوە لە کلاسێکی ئۆنلاین دەنگ و ڕەنگ قسە بکەین، هەر یەکەمان ویستمان شەیری سکرینی خۆمان بکەین و پریزنتەیشن پێشکەش بکەین، فێربوون خۆمان میوت بکەین تا دەنگمان تێکەڵی یەکتری نەبێت، دەستمان بەرز بکەینەوە و ناومان لە ئۆنلاین تۆمار بکەین، فێربووین مۆبایلەکانمان زۆر ئیشی دیکەی پێ دەکرێت جگە لە سۆسیال میدیا، فێربووین بە مۆبایلەکانمان دەتوانین سیمینار ئامادە بکەین و لە کۆرسێکی ئۆنلاین پێشکەشی بکەین، فێربووین هەر بە مۆبایل وەڵامی کیوز و ئەساینمێنت بدەینەوە، فێربووین کە دەتوانین هەر لە ڕێی مۆبایلەوە بە دوای ئەو دەرسانەش بگەڕێین کە مامۆستا وەکو ئەرک پێی سپاردووین. فێربووی...

بڕیارەکانی زانکۆی سۆران و پێشبینییەکان

Image
بەهاری ٢٠٢٠ بوو، بە هۆی بڵاوبوونەوەی سەرەتایی کۆرۆنا و پشووی بەهار، دەوامی زانکۆکان ڕاوەستان. ئێمە وەکو ئەنجومەنی زانکۆی سۆران لە ١٧ی ئاداری ٢٠٢٠ەوە دەستمان کردەوە بە کۆبوونەوە بە ئۆنلاین بۆ ئەوەی دیراسەی دۆخەکە بکەین. ئەوەی خوێندەوار بێت و ئاگاداری دۆخی دونیا بێت و ڕاپۆرت و توێژینەوەکانی تایبەت بەو پەتایە بخوێنێتەوە، دەتوانێ بەرچاوی ڕوون بێت و بڕیاری دروست بدات. ئەنجومەنی زانکۆی سۆران ساڵی ڕابردووی خوێندنیش لە گەڵ چاوەڕوانی کردنی قەدەر نەبوو تا دۆخەکە ئاسایی بێتەوە. بڕۆن سەیری ئەو بەرنامەیەی لە گەڵ ڕەنج بکەن (٢/٤/٢٠٢٠) کە بەندە بە نوێنەرایەتی جەنابی سەرۆکی زانکۆمان، لە گەڵ سەرۆکی زانکۆکانی دیکە ڕێک باسی دۆخی ئەمڕۆمان دەکرد ( https://www.youtube.com/watch?v=z1RvISMJWJ0 ) ئێمە پێش هەر زانکۆیەکی دیکە لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠ بە ئەلیکترۆنی ( بە شێوەی ئۆنلاین) وەکو یەکەمین ئەزموون لە هەموو فاکەڵتیی و بەشەکان خوێندنمان دەست پێکردەوە و تا دوای جەژنی رەمەزان بەردەوام بووین و ئەزموونێکی گەورەمان بەڕێکرد کە تیایدا بەشی هەرەزۆری قوتابیان و مامۆستایانمان شارەزایی تەواوی فێربوونی ئەو مۆدێلە بوون. نەما...