Monday 10 June 2013



چاودێری و لێپرسینەوە


ئەم دوو دەستەواژەیە لە بنەما گرنگەکانی حکومەتی چالاک و چاکن. ترسی کارمەندێکی حکومی یان هاوڵاتیەکی کەنەدی و بەریتانی و دانیمارکی لە وەرنەگرتنی بەرتیل و دزی نەکردن و فێڵ نەکردن لە سامانی گشتی بە تەنیا ئەوە نیە کە دڵسۆزە و وڵاتی خۆی خۆش دەوێ و حەرامی ناخوا :) و چی و چی، بەڵکو ترسە گەورەکە کەشف بوون و دەستگیر کردنە. ئەگەر ١٠٠٠ پاوەند وەکو بەرتیل وەربگرێ، ئاشکرا بوو کارەکەی لە دەست دەدا و تاوانەکە دەچێتە ریکۆردی کەسی و سزاش دەدرێ و زیانی دەیان
هەزار پاوەندی دیکە دەکا، بۆیە لە خۆڕا ئەو سەرئێشەیە بۆ خۆی دروست ناکا.
بۆیە جێی بە جێ کردنی قانون بە سەر هەمووان، بوونی دامودەزگای چاودێری و لێپرسینەوە بەشێکی گرنگی پرۆسەی خۆپاراستنن لە گەندەڵی. چونکە شەڕی گەندەڵی تەنیا بەوە ناکرێ دز و فێڵباز و تاڵانچیەکان دەستگیر بکەی و بیاندەیە دادگا، بەڵکو دەبێ رێگری بکەی هەموو خەڵک وای لێ بێ و ئەو پەتایە بگرێ... چونکە ئەگەر لە هەر دامودەزگایەک لێپرسینەوە و چاودێری و بەدواداچوون و ترس لە ئاشکرابوون و سزادان نەبوو، ئەگەرو گریمانەی تێوەگلانی خەڵکی زیاتر دێتە ئاراوە.
زۆر جار خۆم گوێم لێ بووە بە خەڵک گوتراوە " کورە کاکە بدزە و خۆت دەوڵەمەند بکە، تۆش نەیدزی مەسئولەکەت دەیدزی".
لەم سۆنگەیەوە یەکێک لە ئەرکەکانی دەزگای نەزاهەی کوردستان بریتی دەبێ لە دۆزینەوە و چالاک کردنی رێگا و رێکارەکانی خۆ پارێزی لە گەندەڵی، ئەمەش بیگومان پێویستی بە بەشداری میدیا لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سیاسی و قانونی، هەروەها چالاکترکردنی دەزگای دادوەری و بێ لایەن بوونی زیاتری لە سزادان و سەپاندنی قانون بەسەر هەمووان هەیە.

هێمن میرانی
10.06.2013
www.facebook.com/hemn2011

دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ: ئەو شوێنانەی کامێرای 'پۆینت تو پۆینت'یان تێدایە 90% رووداوی هاتووچۆ تێیاندا کەمبووەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "زۆرینەی تاوان و دزیکردنەکان بە ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا ئەنجام دەدرێن&...