
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له كوردستان
هێمن میرانى
گه‌نده‌ڵى وه‌كو ئه‌وه‌ى له ئه‌ده‌بیاتى زانستى سیاسه‌تدا پێناسه‌ى بۆكراوه، دیارده‌یه‌كى فره ره‌هه‌نده كه به سانایى توێژه‌ران و لێكۆڵه‌ران ناتوانن پێناسه‌یه‌كى گشتگیرى بۆ بدۆزنه‌وه كه به كه‌ڵكى ئه‌وه بىَ بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگه و سه‌رده‌مێك بگونجىَ. له‌م سۆنگه‌یه‌وه به سه‌دان پێناسه له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌ران و رێكخراوهنێو دهوڵهتییهكانهوه خراوه‌ته روو. هه‌ر یه‌كه‌یان له روانگه‌یه‌كه‌وه له دیارده‌كه دهرِوانىَ و چوارچێوه‌ى بۆ ده‌ست نیشان ده‌كات. دارێڵ بالیه Daryl Balia به‌رێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى به‌شى مۆراڵ له ئۆفیسى كۆمیسیۆنى خزمه‌تگوزارى گشتى ئه‌فریقیا دیارده‌كه دهبهسێتێتهوه به ته‌مه‌نى بوونى حكومه‌ته‌وه و دهڵىَ " گه‌نده‌ڵى به قه‌د ته‌مه‌نى حكومه‌ته‌وه كۆنه، له هه‌ر شوێنێك ماڵى گشتى هه‌بوو، بێگومان باند و گروپ هه‌ن كه چاو دهبرِنه سهروهرتى گشتى و ده‌یدزن". له ساده‌ترین پێناسه‌یدا كه زۆرترین لێكۆڵه‌ر و هه‌روه‌ها رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى Transparency International و بانكى نێوده‌وڵه‌تى The World Bank له‌سه‌رى كۆكن گه‌نده‌ڵى " بریتیه له خراپ به‌كارهێنانى سه‌روه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى گشتى به مه‌به‌ستى به‌دى هێنانى به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى". كێشمه‌كێشمى زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه كرا كه ده‌سته‌واژه‌ى ( خراپ به‌كارهێنان) كه به ئینگلیزیهكهى misuse و abuse زیاتر به‌كار دێن چى ده‌گه‌یه‌نن و ما‌نایان چیه؟ چونكه هه‌ر توێژه‌رێك هه‌وڵ ده‌دات له روانگه‌ى تایبه‌تمه‌ندى كۆمه‌ڵگه و دونیابینى خۆیه‌وه سه‌یرى چه‌مكى خراپ به‌كارهێنان نستى سیاسه‌ت له كه‌نه‌دا پرۆفیسۆر كینس گیبۆنس Kenneth Gibbons له ههولێكیدا بۆ دانانى چوارچێوه‌یه‌ك بۆ چه‌مكى "خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵات و سهروهتى گشتى" چه‌ند خاڵێكى ده‌ست نیشان كرد كه ئه‌مانه‌ن " یه‌كه‌م: كاتێك كارمه‌ندێكى ده‌وڵه‌ت پۆستێك له داموده‌زگایه‌كى حكومه‌ت پێشكه‌شى ئه‌ندامێكى خێزانه‌كه‌ى خۆى ده‌كات و ره‌چاوى په‌یوه‌ندى تایبه‌ت و خێزانى ده‌كات نه‌ك لێهاتوویى و شاره‌زایى، ئه‌مه جۆرێكه له گه‌نده‌ڵى و پێى دهگوترىَ ( خزم خزمێنه - Nepotism). دووه‌م: كاتێك حزبى ده‌سه‌ڵات پاش بردنه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردن ده‌ست ده‌كات به دوورخستنه‌وه و له‌سه‌ر كار لابردنى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى حكومه‌ت كه پاڵپشتیان له حزبه نه‌یاره‌كانى كردووه، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له گه‌نده‌ڵى و ناو نراوه ( Patronage). سێیه‌م: كاتێك دروستكه‌رانى برِیار و پارله‌مانتاران ده‌نگ بۆ پرۆژه قانونێك ده‌ده‌ن یان برِیارێك ده‌رده‌كه‌ن كه ده‌بێته هۆى به‌خشینى پرۆژه و به‌رژه‌وه‌ندى به كه‌سێك یان گروپێك خه‌ڵك. پاڵنه‌ره‌كه ئه‌وه نیه كه كه‌رتێكى كۆمه‌ڵگه به‌ره‌وپێشه‌وه بچىَ به قه‌د ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى دروستكه‌رانى برِیار له گه‌ڵ ئه‌و برِیاره یه‌ك ده‌گرێته‌وه. ئه‌مه‌ش ناو نراوه ( Legislative conflict of interest). چواره‌م: كاتێك كارمه‌ندى ده‌وڵه‌ت له چوارچێوه‌ى كاره‌كه‌یدا زانیارى و شاره‌زایى خۆى بهكاردههێنىَ بۆ به‌ده‌ستهێنانى به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت له رێى پێشكه‌ش كردنى راوێژ و زانیارى بۆ كه‌رتى تایبه‌ت. ئه‌مه‌ش پێى گوتراوه (Bureaucratic conflict of interest). ئه‌گه‌ر ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌م پێناسه و لێكدانه‌وه‌یه هه‌ڵوه‌سته بكه‌ین، دهتوانرىَ گه‌نده‌ڵى وه‌كو دیارده بناسرێته‌وه. ئێستا با پرسیار بكه‌ین كه كوردستان له كوێى ئه‌م دیارده‌یه‌یه؟
به هۆى ئه‌وه‌ى كه كوردستان هێشتا ده‌وڵه‌ت نیه و هه‌رێمێكى فیدراڵه له چوارچێوه‌ى عێراقدا، نه‌توانراوه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى تایبه‌ت به بوارى پێوان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵى سه‌رنجى خۆیان له‌سه‌رى به تایبه‌ت بڵێن. ئێمه هێشتا له چوارچێوه‌ى عێراقدا پۆڵێن ده‌كرێن و باش و خراپییه‌كانى عێراق به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستانیشدا جێبه‌جێ ده‌كرێن. رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى ساڵانه راپۆرتێكى تێر‌و ته‌سه‌ل به ناوى CPI كه كورتكراوه Corruption perception index ه بڵاوده‌كاته‌وه و تیایدا به وردبونه‌وه و به‌كارهێنانى داتاى چه‌ندین رێكخراوى دیكه و سه‌رنجى شاره‌زایان و لێكدانه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى ده‌وڵه‌تان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، ریزبه‌ندییه‌ك بۆ ده‌وڵه‌تانى دونیا له بوارى گه‌نده‌ڵیدا پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌مساڵیش كه رێكخراوه له 5ى كانوونى یه‌كه‌مى 2012 راپۆرتى نوێى خۆى بڵاوكرده‌وه، عێراق له ده گه‌نده‌ڵترین ده‌وڵه‌تى دونیا ماوه‌ته‌وه و ریزبه‌ندى هه‌شته‌مین گه‌نده‌ڵترین ده‌وڵه‌تى دونیایه له كۆى 174 ده‌وڵه‌تدا. كه‌واته پێمان خۆشبىَ یان نا ئێمه‌ش له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیدا له‌م چوارچێوه گه‌نده‌ڵه‌دا سه‌یر ده‌كرێین. با پرسیار بكه‌ین ئایا راسته كه هه‌رێمى كوردستانیش به‌شێكى گه‌نده‌ڵى وڵاتێكى گه‌نده‌ڵه كه له ده گه‌نده‌ڵترین ده‌وڵه‌تى دونیادا دهژمێردرىَ؟ سه‌لماندنى ئه‌مه پێویستى به زۆر خۆ ماندوو كردن نیه، ره‌نگه له رێژه‌دا جیاوازى ههبىَ و له سێكته‌رى جیاواز جیاوازدا باشى و خراپى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى به‌غدا ههبىَ، به‌ڵام له روانگه گشتییه‌كه‌یدا پرۆسه‌ى دیموكراتیزه‌كردنى هه‌رێمى كوردستان له دواى راپه‌رینى 1991 ه‌وه دووچارى كۆمه‌ڵێك ده‌ردى زۆر كوشنده هاتووه كه گه‌نده‌ڵى یه‌كێكه له ده‌رده هه‌ره گه‌وره‌كان. به بىَ ئه‌وه‌ى بچینه نێو ورده‌كارى، ته‌نیا ئه‌و بیست خاڵه‌ى به‌رێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له نه‌ورۆزى 2011 وه‌كو به‌شێك له ستراتیجیه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه باسى كرد، ئاماژه‌ى زۆر مه‌ترسیدارن بۆ ئاستى ئه‌و دیارده‌یه له كوردستان. ته‌نیا ئه‌گه‌ر سه‌یرى دیووى دووه‌مى ئه‌و بیست خاڵه بكه‌یت كه به‌رێزیان باسى كرد، بۆمان دهردهكهوىَ كه چه‌ند جۆرى گه‌نده‌ڵى له كوردستاندا هه‌ن. هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌سته كردن له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرته‌ى ( لێژنه‌ى به‌دواداچوونى پرۆسه‌ى چاكسازى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان) له 11ى ئادارى 2012 خستیانه روو، ئه‌م ئه‌نجامه ده‌خاته به‌ر ده‌ست كه گه‌نده‌ڵى یه‌كێكه له ده‌رده كوشنده‌كانى به‌رده‌م ئه‌زموونى حوكمرانى و پرۆسه‌ى پێشخستنى دیموكراسى له‌كوردستان. ئه‌گه‌ر سه‌یرى سه‌رچاوه‌یه‌كى دیكه بكه‌ین كه ئۆفیسى حوكمرِانى و ده‌ستپاكییه (Office of governance and integrity) یه و سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كوردستانه، ده‌بینین له به‌رنامه و ئه‌ده‌بیاتى ئه‌م ئۆفیسه شتى زۆر دڵخۆشكه‌ر دهبینرىَ كه دهكرىَ وه‌كو تێگه‌یشتنى گشتى بۆ دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى و ئاستى هۆشیارى سیاسى سه‌یر بكرىَ، به‌ڵام كاتێك دێیته سه‌ر كردار، هه‌ست دهكرىَ دواخستن و خۆ بواردن له مامه‌ڵه‌كردنێكى زانستیانه بۆ ئه‌م دیارده‌یه هه‌یه و جۆرێك له شهرِى سیاسى پێوه دهكرىَ. به برِواى من حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هێزه سیاسییه‌كانى كوردستان هه‌ڵه‌یه‌كى زۆر گه‌وره ده‌كه‌ن كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن چاره‌سه‌رى گه‌نده‌ڵى بده‌نه ده‌ست زه‌مه‌ن و حكومه‌ت دواى حكومه‌ت خۆى دهبوورىَ له مامه‌ڵه‌كردنێكى راسته‌قینه له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده‌یه. دواخستنى دامه‌زراندنى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له كوردستان و پاش په‌سندكردنى قانونهكهى، یه‌كێكه له‌و هێمایانه كه شهرِى سیاسى رێگرێكى گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى ریفۆرم له كوردستان. ره‌نگه له وتارێكى وادا نهتوانرىَ چاره‌سه‌ر بخرێته روو، به‌ڵام دهبىَ ئه‌وه بزانرىَ كه تا نه‌بینه خاوه‌ن ستراتیجهتێكى روون و راسته‌قینه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و ده‌ست به كردار له‌م بواره‌دا نهكرىَ، له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئێمه هه‌ر له چوارچێوه‌ى عێراقێكى گه‌نده‌ڵدا سه‌یرده‌كرێن كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى راسته‌وخۆى به‌سه‌ر گه‌شه‌ى ئابورى كوردستانه‌وه هه‌یه، چونكه له‌كوێدا گه‌نده‌ڵى و بىَ قانونى ههبىَ، له‌وێدا كه‌مترین سه‌رمایه‌ى بیانى دهبینرىَ. به هۆى ئه‌وه‌ى له بۆنه‌ى رۆژى جیهانى به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیدا، كه 9ى كانوونى یه‌كه‌مه، ئه‌م وتاره دهنوسرىَ، حه‌ز ده‌كه‌م چه‌ند سه‌ره قه‌ڵه‌مێك وه‌كو پێشنیار بخه‌مه به‌رده‌ست ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له كوردستان كه دهكرىَ ببنه خاڵى گرنگ له پرۆسه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له كوردستان. یه‌كه‌م: هه‌رچى زووه دهبىَ په‌له بكرىَ له دامه‌زراندنى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كوردستان و ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌بنه سه‌رۆك و ئه‌ندامى ئه‌م ده‌سته‌یه دهبىَ به ته‌واوى كه‌سانى بىَ لایه‌ن بن، نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رى هیچ حزب و به‌رپرسێكى ئیدارى. راوێژ به رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكرىَ بۆ ئه‌وه‌ى راهێنان به‌م ده‌سته بكرىَ و بۆ كارى خۆیان ئاماده بكرێن. دووه‌م: ده‌زگاى داواكارى گشتى بخرێته سه‌ر ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى كوردستان و هه‌وڵ بدرىَ ئه‌م ده‌زگایه‌ش له بوارى بێلایه‌نى و كاراییدا ئاماده بكرىَ و لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌و پێشێلكارییانه بكات كه میدیا به دهكیومێنت و به‌ڵگه‌ى حكومییه‌وه ده‌یانخاته روو، پێشێلكاران بدرێنه دادگا. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى كارایانهتر و بێ لایهنانهتر بكه‌وێته كار و دادوه‌رانى به‌رێز خۆیان له سه‌رووى كاریگه‌رى هه‌موو حزب و سیاسی و ئیدارییهك ببینن، ئه‌مه كارێكى ئاسان نیه، به‌ڵام لایه‌نى كه‌م دادوه‌ره نوێكان دهبىَ به‌و رۆحیه‌ته‌وه په‌روه‌رده بكرێن و ده‌ستێوه‌ردانى حزبى له كاروبارى قه‌زا به ته‌واوى رابگێرىَ. چواره‌م: پارله‌مان نابىَ له بىَ رۆڵكردن و حساب بۆ نه‌كردنى له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردنه‌وه بێده‌نگ بىَ، چونكه تا پارله‌مان ده‌سه‌ڵاتى خۆى بۆ بوارى چاودێرى كردنى حكومه‌ت به شێوه‌یه‌كى ئه‌كتیڤ بهكارنههێنىَ و به كردار و دوور له موزایهدى حزبى و سیاسى كاره‌كانى خۆى نه‌كات، ناتوانرىَ ببینه خاوه‌ن حكومه‌تێكى شه‌فاف و به‌رپرس (transparent and accountable) كه وه‌كو دوو پێشمهرچى لاوازى گه‌نده‌ڵین له داموده‌زگاى ده‌وڵه‌تدا. پێنجه‌م: دهبىَ پێداچوونه‌وه به بوارى په‌روه‌رده بكرىَ و بناغه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى په‌روه‌رده‌یى له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستنى سه‌وه‌رت و موڵكى گشتى و بوون به كه‌سێكى ده‌ست پاك و راستگۆ و وڵاتپارێز دابرێژرىَ كه تاكى كورد و نه‌وه‌ى نوىَ له نه‌وه‌یه‌كى ( دژ به حكومه‌ت، دژ به داموده‌زگاى ده‌وڵه‌ت، دژ به سهوهرتى گشتى كه به‌رهه‌مى ئه‌و سیاسه‌ته بوو كه حكومه‌ته یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانى عێراق جێبه‌جێیان كرد) بگۆرِىَ بۆ نه‌وه‌یه‌ك كه حكومه‌ت و داموده‌زگاكانى، سهروهتى گشتى به‌قه‌د موڵك و به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆى بپارێزىَ.
شه‌شه‌م: له بوارى قانونیدا پێداچوونه‌وه بكرىَ و سزاى توند بۆ ئه‌و كه‌سانه دابندرىَ كه كرداره‌كانیان ده‌چێته خانه‌ى گه‌نده‌ڵى، چونكه هه‌موو توێژه‌ر و داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه به‌ربه‌رست -Deterrence به تایبه‌ت سزاى توند به گوێره‌ى قانون زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ر بگیرىَ له ته‌شه‌نه‌كردنى گه‌نده‌ڵى.
حه‌وته‌م: رۆشنبیران و خه‌ڵك به گشتى به جیاوازى بیروباوهرِى سیاسى چیتر بێده‌نگ نه‌بن له بهفیرِۆدانى سامانى گشتى و ناعه‌داله‌تى، هه‌ر كارێك له كوردستان و هه‌ر ئیمتیازێك به خه‌ڵك دهدرىَ دهبىَ به شه‌فاف و عه‌داله‌ت بىَ و نابىَ به نوسراوى نهێنى و له ژووره تاریكه‌كان ئیمتیاز ببه‌خشرێته‌وه و سامانى گشتى به ناعه‌داله‌تى بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردن و بێده‌نگ كردنى هه‌ندێك بهكاربهێنرىَ و خه‌ڵكى دیكه‌ش خراپ ترین ئاستى ژیانیان ههبىَ. خه‌ڵك دهبىَ له رێى نوسین و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه‌وه فشار بكات وحزبه‌كان و حكومه‌ت ناچار بكه‌ن واز له‌و جۆره كارانه بێنن یان لایه‌نى كه‌م ئاستێكى بۆ دابنرىَ، چونكه چه‌نده كردارى نهێنى و نا قانونى و ئیمتیاز ببه‌خشرێته‌وه، هێنده قورسایى زیاتر ده‌كه‌وێته سه‌ر بودجه و پرۆژه و خزمه‌تگوزارى كه‌متر ده‌بنه‌وه كه بۆ خه‌م و خزمه‌تى گشتین.
09.12.0212
Comments
Post a Comment