كورسى و له‌زه‌ت...
هێمن میرانى
ره‌نگه بوون به كه‌سى یه‌كه‌م له داموده‌زگاكان له‌زه‌تى تایبه‌تى خۆى ههبىَ، ئهمرِۆ براى به‌رێز كاك غه‌فور مه‌خموریش كرایه‌وه سكرتێرى گشتى حزبه‌كه‌ى خۆى، پیرۆزبایى لىَ ده‌كه‌م هه‌رچه‌نده بڵاوكراوه‌ته‌وه كه خۆى ئاماده نه‌بووه خۆى كاندید بكات به‌ڵام كه‌سى دیكه خۆى بۆ سكرتێرایهتى كاندید نه‌كردووه. یه‌كێك له‌و نه‌خۆشیانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى گرتۆته‌وه به ته‌واوى حزب و حكومه‌ت و داموده‌زگا مه‌ده‌نى و ئیعلامییه‌كان ئه‌وه‌یه كه برِێكى كه‌مى ئه‌م دامه‌زراوانه سه‌رۆك و سكرتێر و مودیر په‌روه‌رده ده‌كه‌ن. ئاخر له‌وه بگهرىَ كه زۆرینه‌ى زۆرى حزبه سیاسییه‌كان له سى چل ساڵه‌وه بگره تا ده‌گاته ده پانزه ساڵ یه‌ك كه‌س " به هه‌ڵبژاردن و كۆنگره" هه‌ر سه‌رۆك و سكرتێره، خه‌مه‌كه له‌وه‌یه ئه‌و نه‌خۆشییه حكومه‌تیشى گرتۆته‌وه و پارتى و یه‌كێتى له نێوان كاك به‌رهه‌م و كاك نێچیرڤان له دوو ئیداره‌یى و ئیداره‌ى یه‌كگرتوودا پاس پاسانى به سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ده‌كه‌ن، خه‌مه‌كه ئه‌وه‌یه مودیرى ته‌له‌فزیۆن هه‌یه دوانزه سێانزه ساله مودیره، سه‌رۆكى سه‌نته‌ر هه‌یه نزیكه‌ى پانزه ساڵه هه‌ر خۆى سه‌رۆكه، سه‌رۆك رێكخراو هه‌یه له‌وه‌ته‌ى رێكخراوه‌كه هه‌یه هه‌ر خۆیه‌تى و به‌س. هه‌موو ئه‌وانه‌ى دیراسه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن به ئه‌نجامێكى گشتگیر گه‌یشتوون كه زۆر مانه‌وه له پۆست و پله و پایه یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ى گه‌نده‌ڵى دروست ده‌كات، چونكه واى لىَ دىَ كه‌سه‌كه پۆسته‌كه وه‌كو موڵكى خۆى سه‌یر ده‌كات و ده‌رفه‌ت بۆ كه‌سى دیكه نارِهخسێنى. ئه‌گه‌ر من كاك غه‌فور مه‌خمورى بومایه خۆم كاندید نه‌ده‌كرده‌وه خۆ ئه‌گه‌ر ده‌رگاى حزبه‌كه داخرابوایه، یه‌عنى چى حزبێك ههبىَ و كه‌س ئاماده نهبىَ خۆى بۆ سكرتێرایهتى كاندید بكات... براده‌رینه ئه‌مه نه‌خۆشییه‌كى زۆر گه‌وره‌یه له كایه‌ى سیاسى كوردیدا و خه‌ریكه په‌ل بۆ سێكته‌ره‌كانى دیكه‌ش دههاوێى..
هه‌موو داموده‌زگایه‌كى حزبى و مه‌ده‌نى له كوردستان پێویستیان به‌وه هه‌یه كه به ساڵ خولى وه‌رگرتنى سه‌رۆكایه‌تى و مودیرایهتى و سكرتێرایهتى ده‌ست نیشان بكرىَ، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌س مدى العمر له‌سه‌ر كورسى یه‌كه‌م نهبىَ.

Comments
Post a Comment