زێره‌ڤانى بىَ موچه!
هێمن میرانى
پێنه‌دانى موچه‌ى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى یان هه‌ر داموده‌زگایه‌كى دیكه بۆ ماوه‌ى دوو مانگ به بىَ ئه‌وه‌ى وڵات دووچارى كاره‌ساتى سروشتى یان ئیفلاس بوو بىَ، دووباره و سه‌د باره بوونه‌وه‌ى ئه‌م دیارده‌یه له كاتێك موچه سه‌ره‌تاییترین مافى ئه‌و كه‌سانه‌یه كه كار ده‌كه‌ن، شوره‌ییه‌كى زۆر گه‌وره‌یه و حكومه‌ت یان هه‌ر حزبێك به‌رپرس بێ له به‌رده‌وامى ئه‌م دیارده‌یه به تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكێك كه برِیار نیه به خۆبه‌خش كار بكه‌ن ( بۆ نمونه ئه‌مانه ئه‌ندامى حزب، یان چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى نین تا كارى دیكه‌یان هه‌بىَ ) له ساده‌ترین مانادا ده‌یانه‌وىَ ئه‌و خه‌ڵكه ته‌نانه‌ت بۆ بچووكترین مافى خۆشى ده‌ست پانبكاته‌وه و بپارێته‌وه، كاتێك موچه‌شیان دا ئیدى بیكه‌نه ده‌ست كه‌وت و خه‌ڵك چه‌پڵه‌یان بۆ لێ بدات و بیكاته مانشێتى گه‌وره گه‌وره. وه‌ڵاهى عه‌یبه بیلاهى شه‌رمه، ئه‌مه ئه‌و په‌رِى بىَ قانونى و حساب نه‌كردنه بۆ كه‌رامه‌تى تاكى كورد، حساب نه‌كرده بۆ گوزه‌رانى خه‌ڵكێك كه منداڵه‌كانى ده‌بىَ حه‌فتا رۆژ چاوه‌رِوانى چۆره موچه‌یه‌ك بكه‌ن... نازانم بڵێم كىَ ده‌بىَ ئه‌مه چاك بكات، چونكه ئیدى له‌وه ده‌رچووه كه به هۆكارى فه‌نى و چى و چى موچه‌كه‌یان دوا بخرىَ، ئاخر ئه‌مه له هه‌ر شوێنێكى دونیا باس بكه‌یت و بڵێى حكومه‌تیشم هه‌یه، وه‌ڵا له گاڵته‌ش كه‌مترت پىَ ده‌ده‌ن..
قسه ده‌كه‌ى ده‌ڵێن ئه‌تو له‌سه‌ر حسابى حكومه‌ت چویتیه ده‌ره‌وه بۆ خوێندن و ره‌خنه‌ش له حكومه‌ته‌كه‌مان ده‌گرى، قسه‌ش ناكه‌یت وه‌ڵاهى ناكرىَ چیتر بێده‌نگ بین به‌رامبه‌ر به‌و سوكایه‌تیه‌ى هه‌موو حه‌فتا رۆژ جارێك به‌و خه‌ڵكه شه‌ره‌فمه‌ند و به ته‌حه‌موله ده‌كرىَ..
لینك:
له‌م لینكه‌ى خواره‌وه كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رى زێره‌ڤانى رایانگه‌یاندووه كه حه‌فتاو پێنج رۆژه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=47972&Jor=1

Comments
Post a Comment