
زۆر به كورتى ئه‌م هه‌واڵه ئه‌و مانایانه‌ى خواره‌وه‌ى هه‌یه: - شتێك نیه ناوى جیاكردنه‌وه‌ى هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه بێ له كوردستان، ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى بێ شه‌رمانه داواى سه‌یاره كرِێن له سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌كات و خودا ده‌زانێ چۆن داواكارییه‌كیان بۆ ناردووه و چه‌نده پارِاونه‌ته‌وه، له كاتێك له دونیادا ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى سه‌رۆكى وڵات له‌سه‌ر كار لا ده‌بات، توركیاى دۆست و دراوسێى خۆمان باشترین و نزیكترین نمونه‌یه له ئازایه‌تى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى.. - به‌م لۆجیكه ده‌بێ به‌رده‌وام بینه‌رى ئه‌وه بین كه ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى به‌كاربهێندرێ، كێیان ویست حوكمى بده‌ن و كێشیان ویست بیشارنه‌وه و داڵده‌ى بده‌ن و كه‌سیش بۆى نه‌بێ قسه بكات. چونكه خۆ ئه‌وهه‌موو پاره‌یه بۆ مزگه‌وت خه‌رج نه‌كراوه، )سه‌یاره‌ت بۆ ده‌كرِم، ده‌بىَ به گوێم بكه‌ى و قانون به‌و جۆره جێبه‌جێ بكه‌ى كه من ده‌مه‌وێ!( ئاخر ئه‌وه‌یه سه‌دان كه‌س له كوردستان داواى یاساییان له‌سه‌ره و به كه‌یفى خۆیان ده‌سورِێنه‌وه، خاوه‌نى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌م جۆره‌ین! - سه‌رۆكى حكومه‌ت داهاتى نه‌و...