زۆر به كورتى ئه‌م هه‌واڵه ئه‌و مانایانه‌ى خواره‌وه‌ى هه‌یه:
- شتێك نیه ناوى جیاكردنه‌وه‌ى هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه بێ له كوردستان، ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى بێ شه‌رمانه داواى سه‌یاره كرِێن له سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌كات و خودا ده‌زانێ چۆن داواكارییه‌كیان بۆ ناردووه و چه‌نده پارِاونهتهوه، له كاتێك له دونیادا ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى سه‌رۆكى وڵات له‌سه‌ر كار لا ده‌بات، توركیاى دۆست و دراوسێى خۆمان باشترین و نزیكترین نمونه‌یه له ئازایه‌تى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى..
- به‌م لۆجیكه ده‌بێ به‌رده‌وام بینه‌رى ئه‌وه بین كه ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى به‌كاربهێندرێ، كێیان ویست حوكمى بده‌ن و كێشیان ویست بیشارنه‌وه و داڵده‌ى بده‌ن و كه‌سیش بۆى نه‌بێ قسه بكات. چونكه خۆ ئه‌وهه‌موو پاره‌یه بۆ مزگه‌وت خه‌رج نه‌كراوه، )سه‌یاره‌ت بۆ دهكرِم، دهبىَ به گوێم بكه‌ى و قانون به‌و جۆره جێبه‌جێ بكه‌ى كه من ده‌مه‌وێ!( ئاخر ئه‌وه‌یه سه‌دان كه‌س له كوردستان داواى یاساییان له‌سه‌ره و به كه‌یفى خۆیان دهسورِێنهوه، خاوه‌نى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌م جۆره‌ین!
- سه‌رۆكى حكومه‌ت داهاتى نه‌وت وه‌كو كریدت كارتى كه‌سى سه‌یر ده‌كات، كێى ویست سه‌یاره‌ى بۆ دهكرِێ، كام كه‌ناڵى میدیاى ویست دایده‌مه‌زرێنێ و پاره‌ى له داهاتى نه‌وت بۆ خه‌رج ده‌كات..به حسابى خۆى ئیشێكى باشى كردووه، ئه‌و بهرِێزه سه‌خییه ( پیاوه سهخییهكهى ناو پارتى) ده‌بێ تێ بگات كه داهاتى نه‌وت هى كوردستانه نه‌ك هى جه‌نابیان، ئهگهرِ ئهمرِۆ كه‌س نازانێ چه‌نده و له چیدا خه‌رج ده‌كرێ، ده‌بێ بزانێ ئه‌وه تا سه‌ر بۆ كه‌س نه‌چۆته سه‌ر..
- ئه‌م هه‌واڵه هه‌موو هه‌وڵێكى چاكسازى راسته‌قینه و به دامودهزگایى كردنى كوردستان ده‌كاته درۆیه‌كى گه‌وره، چونكه له‌م یه‌كه‌م هه‌نگاودا ده‌بێ ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هێنده شه‌هامه‌تى هه‌بێ كه له بودجه‌ى خۆى سه‌یاره بكرێ، داواى بودجه‌یه‌كى گه‌وره بكات بۆ كاره‌كانى خۆى، نه‌ك داوا له بهرِێز سه‌رۆكى حكومه‌ت بكات.
- من دژى كرِینى ئۆتۆمبێڵ نیم بۆ دادوه‌ره بهرِێزهكان، به‌ڵام دژى ئه‌وه‌م ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى خۆى هێنده بچووك بكاته‌وه وه‌كو بهرِێوهبهرایهتیهكى گشتى وه‌زاره‌تێكى بێ كه‌ڵك له ناحیه‌یه‌كى دوورى سه‌ر سنوور سه‌یر بكرێ، نه‌ك وه‌كو ده‌زگایه‌كى گه‌وره كه سه‌رۆكه‌كه‌ى له ئاستى سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌رۆكى پارلهماندایه. هه‌روه‌ها دژى ئه‌وه‌م كه داهاتى نه‌وت بۆ ئافه‌رینى كه‌سى به‌كاربهێندرێ، ده‌بێ ئه‌و پاره‌یه له چوارچێوه‌ى بودجه‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى به سه‌یاره بدرێ و داهاتى نه‌وت بخرێنه نێو سندوقێكى نیشتیمانى و به پلان خه‌رج بكرێ نه‌ك به‌و جۆره‌ى ئێستا!! هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ش كه داداوهره بهرِێزهكان هه‌ست به شه‌رم نه‌كه‌ن و سه‌ربه‌خۆیى خۆیان له ده‌ست نه‌ده‌ن.
هێمن میرانى
www.facebook.com/hemn2011
لینكى هه‌واڵه‌كه:
http://sbeiy.com/Detail.aspx?id=16413&LinkID=4

Comments
Post a Comment