Remembrance of 25th Halabja Anniversary Kurdish Society - Leicester University, UK 15 March 2013 قوتابیانى كوردستان له زانكۆى لێسته‌رى به‌ریتانیا ساڵیادى بۆردوومانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌رز راگرت رۆژى هه‌ینى 15 ى ئادارى 2013 كاتژمێر 4ى ئێواره له نێو كه‌مپى زانكۆى لێسته‌رى به‌ریتانی، كوردیش سۆسایه‌تى 25 ه‌مین ساڵوه‌گه‌رى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه به‌رز راگرت. له چالاكیه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى كوردانى لێسته‌ر و قوتابیانى ئینگلیز و عه‌ره‌ب و چاینى به‌شداریان كرد، ژماره‌یه‌ك وتار و پریزنته‌یشن و ده‌كیومێنتارى پێشكه‌ش كران. سه‌ره‌تا خوێندكارێكى كورد به ناوى شاخه‌وان حوسێن بابه‌تێكى ده‌رباره‌ى مێژووى شارى هه‌ڵه‌بجه و چۆنیه‌تى بۆردومانكردنى و زیانه‌كانى پێشكه‌ش كرد. دواتر بۆ رێزگرتن له گیانى شه‌هیدان دوو خوله‌ك ئاماده‌بووان به پێوه وه‌ستان و بێده‌نگیان نواند. ده‌یڤید هۆڵ به‌رێوه‌به‌رى تۆمارى زانكۆى لێسته‌ر بابه‌تێكى ده‌رباره‌ى هه‌ڵه‌بجه پێشكه‌ش كرد، له وتاره‌كه‌یدا باسى له بێده‌نگى جیهان كرد له كاتى روودانى كاره‌ساته‌كه و هه‌روه‌ها خۆشحاڵ بوو كه سه‌ردانى هه‌ڵه...
Posts
Showing posts from March, 2013