Remembrance of 25th Halabja Anniversary
Kurdish Society - Leicester University, UK
15 March 2013

قوتابیانى كوردستان له زانكۆى لێسته‌رى به‌ریتانیا ساڵیادى بۆردوومانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌رز راگرت
رۆژى هه‌ینى 15 ى ئادارى 2013 كاتژمێر 4ى ئێواره له نێو كه‌مپى زانكۆى لێسته‌رى به‌ریتانی، كوردیش سۆسایهتى 25 همین ساڵوه‌گه‌رى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه به‌رز راگرت. له چالاكیه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى كوردانى لێسته‌ر و قوتابیانى ئینگلیز و عه‌ره‌ب و چاینى به‌شداریان كرد، ژماره‌یه‌ك وتار و پریزنته‌یشن و دهكیومێنتارى پێشكه‌ش كران.
سه‌ره‌تا خوێندكارێكى كورد به ناوى شاخه‌وان حوسێن بابه‌تێكى ده‌رباره‌ى مێژووى شارى هه‌ڵه‌بجه و چۆنیه‌تى بۆردومانكردنى و زیانه‌كانى پێشكه‌ش كرد. دواتر بۆ رێزگرتن له گیانى شه‌هیدان دوو خولهك ئاماده‌بووان به پێوه وه‌ستان و بێده‌نگیان نواند.
ده‌یڤید هۆڵ به‌رێوه‌به‌رى تۆمارى زانكۆى لێسته‌ر بابه‌تێكى ده‌رباره‌ى هه‌ڵه‌بجه پێشكه‌ش كرد، له وتاره‌كه‌یدا باسى له بێده‌نگى جیهان كرد له كاتى روودانى كاره‌ساته‌كه و هه‌روه‌ها خۆشحاڵ بوو كه سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌ى كردووه.
دواتر دكتۆر ڤیڤى له به‌شى توێژینه‌وه‌ى میوزیه‌م بابه‌تێكى ده‌رباره‌ى هه‌ڵه‌بجه و ئه‌منه سووره‌كه‌ى سلێمانى پێشكه‌ش كرد، له بابه‌ته‌كه‌یدا كه ئه‌زموونى خۆى بوو له سه‌ردانى كردنى كوردستان و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌منه سووره‌كه، زۆر به وردى باسى له‌و كاره‌ساتانه كرد كه به‌سه‌ر كورد و هه‌ڵه‌بجه هاتوون و چه‌ندین وێنه‌ى سه‌رنج راكێشى پیشاندا كه به‌ندكراوانى كورد به‌ر وه‌كو یاده‌وه‌رى بۆ خانه‌واده‌كانیان ره‌وانه كردبۆوه له سه‌رده‌مى رژێمى رووخاوى به‌عسدا.
پاشان خاتو هه‌تاو حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یى كه خوێندكارێكى كورده له زانكۆى لێسته‌ر و شاهێدى بینینى كاره‌ساته‌كه بووه، ئه‌زموونى خۆى بۆ ئاماده‌بووان گێرایه‌وه و باسى له چه‌ند رۆژێك ئازادى هه‌ڵه‌بجه و چۆنیه‌تى بۆردوومانكردنهكه كرد.
پاشان له لایه‌ن خوێندكارێكى ئینگلیز به ناوى تۆنى پریزنتهیشنێك ده‌رباره‌ى زمناكۆ محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌و كورِه هه‌ڵه‌بجه‌یی دواى زیاتر له بیست ساڵ گهرِایهوه نیشتیمان و به دایكى شاد بۆوه پێشكه‌ش كرا . ئه‌و بابه‌ته له لایه‌ن كوردیش سۆسایهتیهوه ئاماده‌كرابوو و ئه‌و قوتابیه ئینگلیزه به خۆشحاڵیه‌وه پێشكه‌شى كرد. دواتر پرۆفیسۆر دۆگلاس تۆلك یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆى لێسته‌ر وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و سه‌رنجى خۆى ده‌رباره‌ى كاره‌ساته‌كه و دۆخى ئێستاى كوردستان خسته روو. له چوارچێوه‌ى چالاكیه‌كه ژماره‌یه‌ك پۆسته‌ى شه‌هید و بریندارانى هه‌ڵه‌بجه له هۆڵى چالاكیه‌كه هه‌ڵواسرابوون كه گوزارشتیان له گه‌وره‌یى كاره‌ساته و درِندهیى ئه‌نجامده‌رانى ده‌كرد.

Comments
Post a Comment