هێلى گشتى
حكومه‌تێكى نیشتیمانى فراوان بۆ دواى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو
هێمن میرانى
ئه‌م دوو به‌ره‌ییه
ته‌واو پێچه‌وانه‌ى له كوردستان له نێوان ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵات هه‌یه بۆ دۆخى
ئێستاى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه زۆر زۆر مه‌ترسیداره، هه‌ر رووداوێكى نه‌خوازراو
زیانى زۆر گه‌وره له‌و ئومێدانه ده‌دات كه ده‌كرێ له‌م دۆخه‌ى ناوچه بكرێنه
به‌رهه‌م. به بڕواى من پارتى و یه‌كێتى هه‌ر ته‌نازولێك بكه‌ن بۆ ئۆپۆزیسیۆن له‌م
دۆخه له مێژوودا بۆیان تۆمار ده‌كرێ، چنینه‌وه‌ى قازانجى سیاسى حزبى ته‌سك كارێكى
زۆر نامه‌ردانه و كورتبینانه‌یه جا ئۆپۆزیسیۆن بیكات یان ده‌سه‌ڵات. ئه‌م دۆخه
چه‌نده له هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیك بینه‌وه مه‌ترسیدار تر ده‌بێ. ئه‌وه‌نده‌ى من
سه‌رى لێ ده‌ربكه‌م به باشى ده‌زانم پێشنیار بکه‌م كه حكومه‌تى نوێى كوردستان له
پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان حكومه‌تێكى نیشتیمانى بنكه فراوان بێ كه له ئێستاوه هه‌ردوو
هێزه‌كه‌ى ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنه‌كان به‌رنامه‌یه‌كى نیشتیمانى فراوان بۆ
چاكسازى بكه‌نه كارنامه‌ى ئه‌م حكومه‌ته. ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بكرێته پێوه‌ر
بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت و دابه‌شكردنى پۆسته‌كان، ئه‌م حكومه‌ته نیشتیمانییه له
چوار ساڵدا كاره تهواونهكراوهكانى ئیداره‌ى یه‌كگرتووى كوردستان و به نیشتیمانى
كردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و ئاسایش و ده‌زگا دهوڵهتییهكانى دیكه كه هێشتا
حزبین و چاره‌سه‌ركردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى قانونى حزبه‌كان و ده‌سته‌ى نه‌زاهه و
ته‌واوى ئه‌و كارانه‌ى پێویستن بۆ بناغه‌یه‌كى پته‌وى كیانى دامودهزگایى بكه‌وێته
ئه‌ستۆى ئه‌و حكومه‌ته نیشتیمانییه و هه‌موو لایه‌كیش پاڵپشتى بكه‌ن. ئه‌گه‌ر خه‌مى
داهاتووى كوردستان و دامه‌زراندنى كیانێكى كوردستانى دامودهزگایى پته‌ومان هه‌بێ،
ئه‌گه‌ر خه‌مى ئه‌وه‌مان بێ كه له‌م دۆخه مه‌ترسیداره‌ى عێراق و ناوچه‌كه، له‌م
كێبڕكێیه گه‌وره هه‌رێمى و نێودهوڵهتییهكى له‌سه‌ر سوریا له به‌ر ده‌رگاى ئێمه
هه‌یه، ده‌بێ بیر له چاره‌سه‌رێكى وه‌سه‌تى بكه‌ینه‌وه. زۆرینه‌ى ئه‌و شتانه‌ى
ئۆپۆزیسیۆن ده‌رباره‌ى بێ خه‌مى حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات بۆ چاكسازى و به دامودهزگایى
كردنى كوردستان ده‌یڵێن بڕێكى باش راستى تێدایه، ئه‌وه‌ى حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵاتیش
له چاوى بردنه‌وه له هه‌ڵبژاردن و چاوه‌ڕى كردن تا هه‌ڵبژاردنى داهاتوو بۆ ئۆپۆزیسیۆنى
باس ده‌كه‌ن ئه‌ویش دروسته. به‌ڵام هیچ كام له‌م دوو دونیابینه جیاوازه نامانگه‌یه‌نێته
پرۆژه‌یه‌كى هاوبه‌ش. دۆخى كوردستان دووچارى چه‌قبه‌ستن هاتووه، حكومه‌ت كاره رۆتینییهكانى
رۆژ ده‌كات و ته‌نیا وه‌كو چاو‌دێر سه‌یرى رووداوه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه ده‌كات،
ئه‌وه‌ى بزوێنه‌ره حزبه‌كانن كه به داخه‌وه ئه‌وانیش ( مه‌به‌ست حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات
و ئۆپۆزیسیۆنه) هه‌ر یه‌كه‌و له ئاوازێك ده‌خوێنێ. گواستنه‌وه‌ى كوردستان بۆ قۆناغێكى
باشتر و پاراستنى له‌و پروشكه گه‌وره مه‌ترسیدارانه‌ى له كهفوكوڵى بوركانى هه‌رێمى
و عێراقى ده‌رده‌چن ئه‌ركى هه‌موومانه، ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌كرێ كه هه‌مووان له
چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كى نیشتیمانى هاوبه‌ش بۆ حكومه‌تى داهاتوو كۆببنه‌وه و
ئاماده‌كارى بۆ بكرى. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و حكومه‌ته پێشنیار كراوه ئه‌ركه‌كانى دیار ده‌بن
و ده‌بنه بناغه بۆ كیانى دامودهزگایى. ئه‌مه ته‌نیا ئه‌و كاته ده‌كرێ كه له مه‌ترسى دۆخه‌كه
به دروستى تێ بگه‌ین و واز له چنینه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتى ته‌سكى حزبى بهێندرێ.
Comments
Post a Comment