هه‌ندێ سه‌رنج
ده‌رباره‌ى پێشنیارى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان
هێمن میرانی*
كه‌ناڵى سه‌ته‌لایتى نالیا له كۆتایى مانگى ئادار هه‌واڵێكى بڵاوكرده‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى گوایه سه‌رۆكى هه‌رێم داواى كردووه دوو ساڵ ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى درێژ بكرێته‌وه، یه‌كسه‌ره به‌رێز وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم هه‌واڵه‌كه‌ى به درۆ خسته‌وه و به بێ بنه‌ماى وه‌سف كرد. ئێستاش باس له‌وه ده‌كرێ كه ئه‌و وهفدهى پارتى و یه‌كێتى بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانى هێزه‌كانى ئۆپۆزیسیۆنیان كردووه. به دروستى دیار نیه كه داواكه‌ى دوو هێزه‌كه‌ى ده‌سه‌ڵات به چ جۆرێكه و ئه‌و هۆكارانه چین كه ئه‌وان بۆ داوایه‌كى له‌م جۆره ده‌یخه‌نه روو، له گه‌ڵ ئه‌و نادیاریه‌دا داوایه‌كى له‌م جۆره جێى تێڕامانه و ده‌بێ قسه‌ى زۆرى له باره‌وه بكرێ، چونكه به‌رێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دوو ده‌وره‌یه له‌و پۆسته‌دایه و جارى دووه‌م راسته‌وخۆ له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردراوه. من لێره‌دا قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه نیه كه به‌رێز سه‌رۆكى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان له نزیكه‌ى هه‌شت ساڵى رابردوو سهرۆكێكى باش بووه بۆ هه‌رێمه‌كه‌ى یان خراپ، به‌ڵكو هه‌ندێ دیوى دیكه‌ى ئه‌م بابه‌ته هه‌یه ده‌بێ قسه‌ى له باره‌وه بكرێ كه به خاڵ ده‌یخه‌مه روو:
یه‌كه‌م: ئێمه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌زموونێكى خراپمان له ده‌ستاوده‌ست كردنى ده‌سه‌ڵات هه‌یه به شێوه‌ى ئاشتیانه و له یه‌كه‌م ته‌جروبه‌ى هه‌ڵبژاردنى پارله‌مانى و سه‌رۆكایه‌تیدا له ساڵى 1992 دوو هێزه گه‌وره‌كه‌ى كوردستان نه‌یانتوانى به شێوه‌یه‌كى هێمنانه سه‌ركه‌وتن و دۆڕان له هه‌ڵبژاردن قه‌بوڵ بكه‌ن و یه‌كێكیان بچێته حكومه‌ت و ئه‌وه‌ى دیكه ببێته ئۆپۆزیسیۆن. ئه‌م ئه‌زموونه واى كرد كه ماوه‌یه‌ك كوردستان دوو حكومه‌ت و دوو ئیداره‌ى هه‌بێ و ئێستاش دوو سه‌رۆكى هه‌بێ لایه‌نى كه‌م ئه‌گه‌ر به وێنه هه‌ڵواسینیش بێ له داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان. هه‌روه‌ها له كوردستان به ده‌گمه‌ن سه‌ركرده هه‌یه پۆستى سه‌رۆك یان سكرتێرى حزبه‌كه‌ى بۆ هه‌تا هه‌تایه له لا نه‌بێ و له كۆنگره‌كانى حزبه‌كه‌یدا به چه‌پڵه و بێ ركابه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان كورسى دانهنیشێتهوه. له به‌ر ئه‌وه‌ش كه له‌و ناوچه‌یه‌ى ئێمه به ده‌گمه‌ن ئه‌زموون هه‌یه كه سه‌رۆكێك به هه‌ڵبژاردن هاتبێ و به هه‌ڵبژاردن و دواى ته‌واوبوونى واده‌ى قانونى خۆى كورسیه‌كه‌ى به جێ بێڵى و سه‌رۆك و ئه‌زموون و كه‌سایه‌تى و به‌رنامه‌یه‌كى دیكه بچێته شوێنى. له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه داوایه‌كى له‌م جۆره بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دوو ساڵى دیكه یان كه‌متر یان زیاتر یه‌كسه‌ر بیرى مرۆڤى كورد به لاى خۆ سه‌پاندن به‌سه‌ر كورسى سه‌رۆكایه‌تى دا ده‌بات.
دووه‌م: نه‌زانراوه كه هۆكار چیه داواى له‌م جۆره هاتۆته كایه‌وه، ئایا سه‌رۆك بارزانى به‌رنامه‌یه‌كى دیارى كراوى هه‌یه كه نه‌یتوانییووه له هه‌شت ساڵى سه‌رۆكایه‌تیدا جێبه‌جێى بكات؟ ئه‌و به‌رنامه‌یه چیه و میكانیزمى جێبه‌جێكردنى چیه و چۆنه؟ ئایا له دوو ساڵدا ده‌توانرێ ئه‌و به‌رنامه‌یه جێبه‌جێ بكرێ؟ ئایا له راستیدا مه‌به‌ست له دوو ساڵ درێژ كردنه‌وه جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌یه‌كى دیاریكراوه یان وه‌كو هه‌ندێ چاو‌دێر باسى لێوه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌یه كه ره‌شنووسى ده‌ستوور به ره‌زامه‌ندى یان نا ره‌زامه‌ندى ئۆپۆزیسیۆن بخرێته ده‌نگدان و له پاش په‌سند كردنى، دوو دهورهى دیكه بۆ سه‌رۆك بارزانى به گوێره‌ى ده‌ستوورى په‌سند كرا‌و زامن بكرێته‌وه! ئه‌م دوو دیده ده‌بێ به وردى له پێشهاتێكى ئاوادا دیراسه بكرێن.
سێیه‌م: هیچ ده‌قێكى قانونى نیه كه كه ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه بداته پارله‌مان كه ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم درێژ بكاته‌وه، یان حزبه سیاسییه‌كان رێكه‌وتن له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن. مادده‌ى 16 ى یاساى ژماره 1 ى ساڵى 2005 ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان باس له‌و حاڵه‌تانه ده‌كات كه پارله‌مانى كوردستان ده‌توانێ سه‌رۆكى هه‌رێم له‌سه‌ر كار لابدات نه‌ك ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى درێژ بكاته‌وه. به تایبه‌تیش چونكه سه‌رۆك له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه وه‌كو پارله‌مان راسته‌وخۆ هه‌ڵبژێردراوه، هیچ لۆجیكى نیه كه پارله‌مان ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى هه‌بێ ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى درێژ بكاته‌وه.
چواره‌م: به‌رێز مه‌سعود بارزانى یه‌كه‌م سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى كوردستانه، ئه‌ركى پێشینه‌ى جه‌نابیانه كه ئه‌و نۆرمانه بچهسپێنى كه بۆ پابه‌ند بوون به قانون و رێساكان پێویستن، به تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ى له ئایینده ده‌بنه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان. یه‌كێك له‌و نۆرمانهى له دونیادا باوه و له زۆرینه‌ى وڵاتاندا بۆته نه‌ریتێكى قانونى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیه. له ئه‌مریكا سه‌رۆك جۆرج واشنتن ره‌تى كرده‌وه بۆ تێرمى سێیه‌مى سه‌رۆكایه‌تى خۆى كاندید بكات له ساڵى 1769، نه‌ك له به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا پێویستى به سه‌رۆك واشنتن نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نا كه واشنتن ئاماده نه‌بوو خزمه‌تى وڵاته‌كه‌ى بكات، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه بوو كه پابه‌ند بێ به‌و نه‌ریته‌ى سه‌رۆكایه‌تى و له دواى ئه‌و كه‌س جورئه‌تى ئه‌وه نه‌كات زیاد له دوو جار خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى كاندید بكات. له هه‌موو مێژووى ئه‌مریكادا ته‌نیا فرانكلین رۆزفێڵت به هۆى شه‌ڕى دووه‌مى جیهانیه‌وه له‌و نه‌ریته لایدا كه تا ئێستاش باس ده‌كرێ. به‌م پێیه پێشهاتێكى خراپه ئه‌و ده‌رگایه له كوردستان بكرێته‌وه كه یه‌كه‌م سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى هه‌رێم پێشێلى ئه‌و نۆرمه بكات.
پێنجه‌م: له دونیاى دیموكراسیدا هه‌میشه سیاسییه‌كان خۆیان له‌گه‌ڵ قانون و نۆرمه باوه‌كان ده‌گونجێنن و جورئه‌تى ئه‌وه ناكه‌ن ئه‌و سنوورانه ببه‌زێنن كه قانون ده‌ست نیشانى كردووه. به پێچه‌وانه‌وه له سیستمه نا دیموكراسییه‌كان هه‌میشه قانون له گه‌ڵ ویست و حه‌زى سه‌ركرده‌كان دهگونجێندرێ. ته‌نیا له وڵاتێكى نا دیموكراسى وه‌كو سوریا ده‌وه‌شێته‌وه كه له ساڵى 2000 ده‌ستوورى وڵات هه‌موار بكرێ و ته‌مه‌نى كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له 40 ساڵیه‌وه دابه‌زێندرێ بۆ 34 ساڵ ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌دى كوڕى سه‌رۆكى كۆچكردوو ببێته سه‌رۆك. ناشێ پارله‌مانى كوردستان به زۆرینه‌ى ده‌نگ قانونى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم هه‌موار بكه‌ن و تێرمى سه‌رۆكایه‌تى له دوو جاره‌وه بكه‌نه سێ جار بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان ده‌رفه‌تى هه‌بێ تا ده‌ستوور په‌سند ده‌كرێ جارێكى دیكه‌ش خۆى كاندید بكاته‌وه؟ ئه‌مه هه‌رگیز نه له بارزانى ده‌وه‌شێته‌وه كه له ریزى به‌شار ئه‌سه‌د دا ناوى بهێندرێ، نه له هه‌رێمى كوردستانیش ده‌وه‌شێته‌وه كه ئه‌زموونێكه و به هه‌موو كهموكوڕییهكانیهوه رووى له دیموكراسیه.
شه‌شه‌م: له وڵاتانى دیموكراسدا كاتێك وڵات و سیستمى حوكمڕانى دووچارى قه‌یران ده‌بێ، په‌نا بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌به‌ن به ئومێدى ئه‌وه‌ى كه هاوكێشه‌ى سیاسى گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا بێ و ئه‌و سه‌ركردانه‌ى له كاتى قه‌یراندا وڵاتیان به‌رێوه ده‌برد له كورسیه‌كانیان نه‌مێنن. ئه‌گه‌ر پێشنیارى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم په‌یوه‌سته به قه‌یرانه‌كانى عێراق و كێشه ناوخۆییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وه به پێچه‌وانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ناسه‌یه‌كى نوێ بێته ناو كایه‌كه، ده‌بێ یان سه‌ركرده‌كانى سه‌رده‌مى قه‌یران خۆیان ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه یان خه‌ڵك ده‌نگیان پێ نه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ى دید و بیرى دیكه بێنه مه‌یدان و له روانگه‌ى دیكه‌وه سه‌یرى كێشه‌كان بكرێ. لۆجیكى نیه سه‌ركرده‌كانى سه‌رده‌مى قه‌یران بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كان له كورسییه‌كانیان بمێننه‌وه. دۆخى ئێستاى عێراق به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه پێویستى به‌وه هه‌یه هه‌ناسه و دید و بیركردنه‌وه‌ى دیكه ئیداره‌ى بكه‌ن و خۆیان تاقى بكه‌نه‌وه نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
حه‌وته‌م: لێره‌و له‌وێ خه‌ڵكى ئاسایى و هه‌ندێ جار سیاسییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دیل نیه بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان یان سه‌رۆك كۆمارى عێراق كه وێراى نه‌خۆشى سه‌خت و ون بوونى له‌سه‌ر شانۆى سیاسى كه‌چى پۆسته‌كه‌ى هه‌ر به خاڵى هێڵدراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م دیده عاتیفه و سۆز و خۆشه‌ویستى نواندن بێ بۆ سه‌ركرده‌كان و خه‌بات و رابردوویان، هه‌رگیز دیدێكى سیاسى نیه و ناكرێ هیچى له‌سه‌ر بونیاد بندرێ. له هه‌مان كات دیدێكه تێڕوانێكى ناشرینى بۆ كۆمه‌ڵگه هه‌یه و ته‌واوى هاوڵاتیانى دیكه‌ى ده‌ره‌وه‌ى نوخبه‌ى حاكم به پوچ و بێ ئاست و لێنه‌هاتوو هه‌ژمار ده‌كات. له كوردستان و سیستمه داخراوه‌كانى ناوچه‌كه‌ى ئێمه نه‌بێ كه‌س به‌و جۆره كۆمه‌ڵگه‌ى خۆى به نهزۆكى نابینێ.
هه‌شته‌م: سه‌رۆك بارزانى و سەرۆک تاڵه‌بانى و ته‌واوى سه‌ركرده و سیاسییه‌كانى دیكه‌ى كوردستان كه‌م تا زۆر به‌شدارن له دروستكردنى ئێستاى هه‌رێم به باشى و خراپیه‌كانى و شایه‌نى ئه‌وه‌ن بۆ باشیهكانیان رێزیان لێ بگیرێ و بۆ خراپه‌كانیشیان سه‌رزه‌نشت بكرێن. كه‌سیان بۆ ئه‌وه دروست نه‌بوون تا سه‌ر سه‌رۆك بن، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان ده‌بوایه له دواى راپه‌ڕین ده‌رفه‌ت بۆ نه‌وه‌ى نوێ بڕه‌خسێنن كه سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كانیان و حكومه‌ت و ئیداره‌ى وڵات بكەن. وه‌كو هاوڵاتیه‌كى كورد حه‌زم له‌وه‌یه خه‌ڵك ئه‌و سه‌ركردانه وه‌كو نیلسۆن ماندێلا سه‌یر بكات نه‌ك ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تى بۆ ره‌خسا وه‌كو موعه‌مه‌ر قه‌زافیان لێ بكات.
تێبینى: له كاتى پاك نووس كردنى ئه‌م وتاره‌دا، ئه‌و پۆسته‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان‌م بینى كه له په‌یجى خۆى له فه‌یس بووك نوسیویهتى ( ئه‌مڕۆ وه‌ڵامى نامه‌ى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیى هه‌ڵبژاردنه‌كانمان دایه‌وه و پیمان راگه‌یاندن كه ده‌بێ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و پارله‌مان له واده‌ى خۆیدا به‌ڕێوه بچێت و له 8/9/2013 تێپه‌ڕ نه‌كات. یاسا سه‌روه‌ره و كه‌س له سه‌رووى یاساوه نیه.
* خوێندکاری دکتۆرا لە سیاسەت و حوکمڕانی - بەریتانیا

Comments
Post a Comment