هێمن میرانی خوێندكاری دكتۆرا له زانسته سیاسیه‌كان بۆ (شه‌قام) :
پێشنبینی ده‌كه‌م (یه‌كێتی) به‌شداری له كردنه‌ده‌ره‌وه‌ى (پارتی) بكات له بازنه‌ی حوكمڕانی
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ته‌شه‌نه‌كردنی گه‌نده‌ڵی، ئه‌نجامی پێكه‌وه كاركردنی پارتی ...و یه‌كێتییه
پارتیه‌كان خۆیان ئه‌مه‌یان قه‌بوڵه كه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی سه‌رۆكایه‌تیان بكه‌ن، بۆیه كه‌س بۆی نیه له جیاتی ئه‌وان بیر بكاته‌وه
سه‌ركرده سیاسییه‌كان و حزبه‌كانیان كوردستان له دوای 1964 كه‌وتونه‌ته سه‌نگه‌ر له یه‌كتر گرتن و هه‌زاره‌ها گه‌نجی كوردیان به كوشتداوه
له دوای راپه‌ڕینه‌وه هه‌ندێ خه‌سڵه‌ت و كرداری به‌عس به جل و مۆدێلی كوردییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكران
له كوردستان یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌هێزترین حزبی ئیسلامیه، به‌ڵام به به‌راورد له‌گه‌ڵ گۆڕان به‌هێز نیه
داواده‌كه‌م نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی كاندید بكات بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی وا پیشان نه‌درێ كه خۆی له پۆسته‌كه به گه‌وره‌تر ده‌زانێ
له‌م دیداره‌دا هێمن میرانی مامۆستای زانكۆ‌و خوێندكاری دكتۆرا له‌زانسته سیاسیه‌كان تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌زمونی حكومڕانی كوردی و عه‌قڵیه‌تی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی و یه‌كێتی له‌ئاست به‌ڕێوه‌بردندا، پێشبینی ئهوهشدهكات كه (یه‌كێتی) به‌شداری له كردنه‌ده‌ره‌وه‌ى (پارتی) بكات له بازنه‌ی حوكمڕانی.
ناوبراو داواده‌كات كه نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی كاندید بكات بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی وا پیشان نه‌درێ كه خۆی له پۆسته‌كه به گه‌وره‌تر ده‌زانێ.

شه‌قام. ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌غه‌ریب
شه‌قام: سیسته‌می حكومڕانی هه‌رێم سیسته‌مێكی جووت حزبیه ئه‌م مۆدێله له‌كوێی دیموكراسیدا جێی ده‌بێته‌وه‌و تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌دا ده‌گونجێ؟
هێمن میرانی: ئێمه له هه‌رێمی كوردستان له دوای یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان له 1992، به هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه دووچاری دۆخێكی نائاساییی بووین، ئه‌و دۆخه نا ئاساییه كوردستانی بۆ دوو زۆنی سه‌وز و زه‌رد دابه‌شكرد، هه‌ر ئه‌و دوو زۆنه‌یه ئه‌و زه‌واجه سیاسییه‌ی ئێستای نێوان پارتی و یه‌كێتی لێكه‌وتۆته‌وه.
شه‌قام: ئه‌م ئه‌زمونی جووت حزبیه چ كاریگه‌ریه‌كی سلبی له‌سه‌رپرۆسه‌ی سیاسی له‌كوردستان دروستكردووه؟
هێمن میرانی: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له باشیه‌كانی پێكه‌وه كاركردنی پارتی و یه‌كێتی له رابردوو ئه‌وه بووبێ كه تا ڕاده‌یه‌ك گریمانه‌ی چه‌ند باره هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی دوور خستبێته‌وه، ئه‌وه ده‌یان خاڵی نه‌گه‌تیڤی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراتیزهیشن هه‌بووه له هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌و پێكه‌وه كاركردنه هێزی ئۆپۆزیسیۆن بوونی له مۆدێلی حوكمڕانی كوردستان كوشت تا ساڵی 2009، ئۆپۆزسیۆن رۆح و بوێری ده‌كاته‌وه به‌ر حكومه‌ت، به هۆی چاودێریكردنی كاره‌كانی و ره‌خنه لێگرتن، حكومه‌ت له بێ ئاگایی و كه‌مته‌رخه‌می به‌ئاگا دێنێ، به بڕوای من یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ته‌شه‌نه‌كردنی گه‌نده‌ڵی و به حزبی كردنی كایه جیاجیاكانی ژیان له كوردستان ئه‌نجامی پێكه‌وه كاركردنی پارتی و یه‌كێتی و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و سامان بووه له ماوه‌ی رابردوو له نێوان خۆیان، به جۆرێك هه‌ردوولا هه‌ر كه‌سه و به‌شی خۆی به بێده‌نگی خواردووه و لایه‌نێكی به‌هێز نه‌بووه چاودێریان بكات و لێیان بپرسێته‌وه.
شه‌قام: له‌نێو پرۆسه‌ی سیاسیه‌كه‌شدا تاك سه‌ركرده‌یه‌ی و بنه‌ماڵه‌یی بارزكراوه ئایا هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه نه‌بوونه‌ته مه‌ترسی بۆسه‌ر دیموكراسی ؟
هێمن میرانی: پێكهاته‌ی حزبه سیاسییه‌كان له كوردستان جیاوازه، ئه‌و سه‌رنجانه‌ی ده‌گوترێ زیاتر به پله‌ی یه‌ك له‌سه‌ر پارتیه و دواتر له‌سه‌ر یه‌كێتی، توێژه‌رێكی به‌ریتانی كه توێژینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر كوردستان كردووه باس له خاڵه جیاوازه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌كات تا راپه‌ڕین و دواتر دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ورده ورده وه‌كو یه‌كیان لێهاتووه. له لای كه‌س شاراوه نیه كه سه‌نته‌ری حوكمڕانی له ناو پارتی هه‌ر له ده‌ست بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بووه و ره‌حمه‌تی مه‌لا مسته‌فا تا ساڵی 1979 سه‌رۆكی پارتی بووه و دواتر یه‌كسه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه بۆ به‌رێز سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی گوازراوه‌ته‌وه كه تا ئێستاش سه‌رۆكی حزبه‌كه‌یه، پارتیه‌كان خۆیان ئه‌مه‌یان قه‌بوڵه و كه‌س بۆی نیه له جیاتی ئه‌وان بیر بكاته‌وه، ئه‌مه بۆ یه‌كێتیش به فۆرمێكی دیكه راسته، بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال + بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تاڵه‌بانیدا زاوا و خهزوورن له نێو یه‌كێتیدا بڕیار و دارایی و بازرگانیان به ده‌سته، ئه‌م بابه‌ته ئه‌و كاته ده‌بێته كێشه كه هه‌وڵ بدرێ ئه‌و قۆرخكارییه ئه‌گه‌ر له نێو حزبه‌كان به كۆنگره‌ش شه‌رعیه‌تی پێدرابێ، ئه‌و كاته ده‌بێته مه‌ترسی كه بگوازرێته‌وه بۆ داموده‌زگا نیشتیمانیه‌كان و هه‌وڵ بدرێ له بری ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك كه هه‌مان مافی وه‌رگرتنی پۆستی باڵای هه‌بێ، تایبه‌تمه‌ندی خێزانی و بنه‌ماڵه‌یی و حزبی ببێته پێشمه‌رجی بوون به به‌رپرسی باڵا له كوردستان ، هه‌ندێ ئاماژه و هێمای له‌م جۆره هه‌ن به‌ڵام به بڕوای من له دۆخی ئێستادا ئه‌و مه‌ترسیه زۆر لاوازه.
شه‌قام: ململانێ سیاسیه‌كان تاچه‌ند ململانێیه‌كی ته‌ندروست بوون و تاچه‌ند به رۆحیهتیكی دیموكراسیانه‌وه له‌كوردستاندا مومارهسهكراوه؟
هێمن میرانی: كوردستان له دوای 1964 ه‌وه كه‌وتۆته دۆخێكی تایبه‌ت كه سه‌ركرده سیاسییه‌كان و دواتر حزبه‌كانیان له‌سه‌ر ئایدیۆلۆجیا بێ یان به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابوری كه‌وتونه‌ته سه‌نگه‌ر له یه‌كتر گرتن و چه‌ندین جه‌وله‌ی شه‌ڕی ناوخۆیان كردووه و هه‌زاره‌ها گه‌نجی كوردیان به كوشتداوه ، ئه‌م سه‌ركردانه به‌شه زیندووه‌كانیان هێشتا له ده‌سه‌ڵات و كورسی حكومه‌ت و حزبه‌كانیانن، جا چ له ده‌سه‌ڵات بن چ له ئۆپۆزیسیۆن ، ئه‌مانه به ته‌واوی و به سانایی به‌رامبه‌ر به كۆنه قین و رابردووی یه‌كتری پاك نه‌بوونه‌ته‌وه و پاكیش نابنه‌وه، بۆیه چاوه‌ڕێ ناكرێ تا ئه‌وانه له نێو كایه‌كه بن ململانێیی دیموكراسیانه به مانا فراوانه‌كه‌ی بێته كایه‌وه.
شه‌قام: بوونی ڕێكه‌وتنی ستراتیجی چ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له‌كوردستان هه‌بووه؟ درێژكردنهوهیی و به‌رده‌وامیدان پێی چ زیانێك به‌ئاینده‌ی سیاسی ده‌گه‌یه‌نێت؟
هێمن میرانی: پارتی و یه‌كێتی دۆخێكی تایبه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و دارایی كردوونی به هاوپه‌یمان ، ئه‌وان ئێستاش له ژێره‌وه و له میدیا سێبه‌ره‌كانیان كه له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی وه‌كو مشه‌خۆر گه‌وره ده‌كرێن پاشقول له یه‌كتری ده‌گرن. ئێستاش ئه‌گه‌ر بۆیان بچێته سه‌ر هه‌ر پارێزگاری له زۆنه سه‌وز و زه‌رده‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن ، ئه‌وه دۆخی ناوخۆیی عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه و هۆشیاری خه‌ڵكه ناچاریان ده‌كا ورده ورده هه‌وڵی یه‌كخستنه‌وه‌ی زۆنه حزبیه‌كانیان بده‌ن.
شه‌قام: ئایا له‌ئێستادا به‌دیلی یه‌كێتی و پارتی هه‌یه باشتر حكومداری بكه‌ن؟بۆچی خه‌ڵك هێزی دیكه تاقی ناكاته‌وه؟
هێمن میرانی: من پێموایه هه‌ڵه‌یه باوه‌ڕمان وابێ ده‌بێ پارتی و یه‌كێتی له ساحه‌ی سیاسی كوردستان بكرێنه ده‌ره‌وه، چۆن به كارێكی هه‌ڵه‌ی ده‌زانم وه‌كو هه‌ندێ له به‌رپرس و لایه‌نگری ئه‌م دوو حزبه وای بۆ ده‌چن ئه‌گه‌ر ئه‌وان له ده‌سه‌ڵات نه‌بن ئیدی كوردستان لافاو ده‌یبا، پارتی و یه‌كێتی كاری باشیان كردووه و كاری خراپ و هه‌ڵه‌ی زۆریشیان هه‌یه، ئه‌وه خه‌ڵك ده‌بێ بڕیار بدا كه ئه‌وان هێشتا بایی ئه‌وه ماون كه له ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام بن یان ده‌بێ له رێی ده‌نگدانه‌وه خه‌ڵك و حزبی دیكه بخرێته شوێنیان ، له هه‌ر سیستمێكی دیموكراسیدا ئه‌و ده‌ستاوده‌ستكردن و جێگۆڕكێیه پرۆسه‌یه‌كی زۆر ئاسان و بێ سه‌ر ئێشه‌یه، چونكه بڕیار نیه كه‌س تا سه‌ر له‌سه‌ر كورس بێ و كه‌سیش له ده‌ره‌وه‌ی كورسی.
شه‌قام: مۆدێلی حكومڕانی یه‌كێتی و پارتی تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا دێته‌وه؟
هێمن میرانی: ئێمه ده‌بوایه زۆر ئه‌زموون له حزبی به‌عس وه‌ربگرین و خۆمان له‌و مۆدێله رزگار بكه‌ین كه چه‌ندین ساڵ به زه‌بری ئاگر و ئاسن هه‌وڵی یه‌ك ره‌نگكردنی عێراقیدابوو، لانیكه‌م ده‌بوایه له رووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه هه‌وڵبدرێ ئه‌و كولتوره بۆ نه‌وه‌ی نوێ نه‌گوازرێته‌وه، به داخه‌وه رزگاربوون له‌و مۆدێل و كولتورهی به‌عس تا ئێستاش كارێكی زه‌حمه‌ته چونكه كه‌مترین كاری سیستماتیكی و په‌روه‌رده‌یی بۆ كراوه، به پێچه‌وانه‌وه له هه‌ندێ سێكته‌ردا په‌ره‌ی پێدراوه و جلی كوردی كراوه‌ته به‌ر، به‌ڵكو ده‌كرێ به جۆرێكی دیكه قسه بكه‌ین ، له دوای راپه‌ڕینه‌وه هه‌ندێ خه‌سڵه‌ت و كرداری به‌عس به جل و مۆدێلی كوردییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكران، له سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ به زۆر خه‌ڵكیان ده‌كرد به پارتی یان یه‌كێتی. ئه‌وه‌ی رازی نه‌بوایه یان ده‌بوایه نه‌فی ببێی بۆ سنووری ئه‌و به‌ر، یان بێ ماف بێ ، دواتر وه‌كو ئه‌وه‌ی حزبی به‌عس پاداشتی لایه‌نگره‌كانی خۆی ده‌كرد، ئه‌و دوو حزبه به مۆدێلی خۆیان هه‌موو كایه‌كانی كوردستانیان به حزبی كرد و سه‌رده‌مێك و ئێستاش له هه‌ندێ بواردا ته‌سكیه‌ی حزبی وه‌كو پاسپۆرت وابوو بۆ ده‌ستكه‌وتنی كار و پاداشت و ئیمتیازات.
شه‌قام: وه‌ك لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئاماژه‌ی بۆده‌كه‌ن دۆخی سیاسی له‌كوردستان له‌دۆخێكی چهقبهستوویدایه، چی وایكردووه ئه‌م دۆخه تێبپه‌ڕێنرێت؟
هێمن میرانی: بێگومان ئۆپۆزیسیۆن وا ده‌ڵێ، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ بگه‌نه ده‌سه‌ڵات و شوێنی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا بگرنه‌وه، چه‌قبه‌ستن له دیدی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه هێشتا ئه‌و دوو حزبه له ده‌سه‌ڵاتن و پرۆژه‌كانی ئه‌وان جێبه‌جێ ناكه‌ن. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش راستی تێدایه كه دۆخی ناوخۆیی كوردستان گیرۆده‌ی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی بونیادیه و پێویستی به ئیراده‌یه‌كی سیاسی به هێز هه‌یه كه له به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و كه‌سی سڵ نه‌كاته‌وه و ده‌ست بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه به‌رێ.
شه‌قام: هۆكاره‌كان هه‌ر یه‌كێتی و پارتین یاخود ئه‌دای ئۆپۆزسیۆنیش له‌ئاستی پێویستدا نه‌بووه؟
هێمن میرانی: ئه‌و كێشانه‌ی له كوردستان هه‌یه په‌یوه‌ندیان به كه‌م ئه‌زموونی هه‌یه له حوكمڕانی، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به‌و لێكه‌وته خراپانه هه‌یه كه شه‌ڕی ناوخۆ خستیه‌وه. په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆنێكی به‌هێز هه‌یه كه له دوای یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان له گۆڕه‌پانه‌كه ئاماده‌یی نه‌بوو تا هه‌ڵبژاردنی 2009 ، واته په‌یوه‌ندی به زۆر فاكتۆرهوه هه‌یه، ئه‌وانه‌ی ئێستا له ئۆپۆزیسیۆنن سه‌رده‌مانێك به‌شدار بوون له ده‌سه‌ڵات، واته به‌شێكی كه‌موكوڕیه‌كان له ئه‌ستۆی ئه‌وانیشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دروسته كه پارتی و یه‌كێتی به‌شی گه‌وره‌ی ئه‌و كهموكوڕیانهیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، چونكه له دوای 1991 چ به جیا و چ پێكه‌وه ئه‌و دوو حزبه حوكمڕانی كوردستانیان كردووه.
شه‌قام: وه‌ك له‌نووسینێكدا ئاماژه‌ت پێداوه سیاسه‌تكردن به‌و مۆدیله‌ی ئێستای كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ناعه‌تی تۆدا یه‌كانگیر نابێته‌وه بۆ؟
هێمن میرانی: به داخه‌وه حزبایه‌تی كردن بۆته ئامرازێك بۆ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردن و خۆبردنه پێشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌وه‌ش بگه‌یت ده‌بێ ته‌نیا وه‌سف و ستایشی سیاسیه‌كان بكه‌یت و به شان و به‌ژن و باڵایان هه‌ڵبده‌یت ، له فه‌یسبووك په‌یجه‌كانیان شه‌یر بكه‌یت و وێنه‌كانیان بڵاو بكه‌یته‌وه، چاو له هه‌موو كه‌موكوڕییه‌ك بپۆشی و ته‌نیا ستایش بكه‌یت و خۆت كه‌ڕ و كوێر بكه‌ی ،ئه‌مه‌ش پێی ناگوترێ سیاسه‌ت كردن.
شه‌قام: پێتانوایه كاندیدی ئیسلامی بۆ ركابه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌رێكی لاوازه، و بۆچی؟
هێمن میرانی: ئه‌گه‌ر گۆڕان و هێزه سیكۆلاره‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی پشتگیری كاندیدێكی ئیسلامی نه‌كه‌ن هه‌رگیز كاندیدی ئیسلامی ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له حزبێكی ئیسلامی كار ده‌كات یان هه‌ڵگری باكگراوندێكی ئیسلامیه له كوردستان ناتوانێ سه‌ر بكه‌وێ، پێموایه ئه‌وه‌ی دۆخی كوردستان به میسر و توركیا به‌راورد بكات ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره، له كوردستان یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌هێزترین حزبی ئیسلامیه له چاو حزبه ئیسلامیه‌كانی دیكه، به‌ڵام یه‌كگرتوو به به‌راورد به گۆڕان به‌هێز نیه، هه‌رچه‌نده گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌كی نوێشه، زیاتر له هۆكارێك له په‌نای ئه‌مه‌وه هه‌ن، له كوردستان كێشه‌ی ئایین و دینداری نیه وه‌كو ئه‌وه‌ی له توركیا هه‌بوو، له كوردستان رێگری گه‌وره له كاری حزبی ئیسلامی نیه وه‌كو ئه‌وه‌ی له میسری سه‌رده‌می موباره‌ك هه‌بوو. له كوردستان كێشه‌ی دیكه هه‌ن كه گۆڕان توانی به هۆی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنیان له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی نزیكه‌ی چاره‌كێك كورسییه‌كانی پارله‌مان به‌رێ ، له‌م سۆنگه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنی كاندیدێكی ئیسلامی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلامیه، من به دووری ده‌زانم.
شه‌قام: له‌و نوسینه‌ی ئێوه‌شدا ته‌نها نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ئه‌وپۆسته ده‌بیننه‌وه وه‌ك به‌دیل؟
هێمن میرانی: من نه‌مگوتووه نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌نیا به‌دیله، گوتوومه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێم كاندید نه‌بێته‌وه، نه‌وشیروان مسته‌فا به‌هێزترین كه‌س ده‌بێ كه چانسی سه‌ركه‌وتنی ده‌بێ، داواشمكردووه خۆی كاندید بكات له پێناوی ئه‌وه‌ی وا پیشان نه‌درێ كه خۆی له پۆسته‌كه به گه‌وره‌تر ده‌زانێ، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی بێ خزمه‌تی وڵاتی خۆی بكات ده‌بێ به دوای ده‌رفه‌تی باش بگه‌ڕێ ، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێم به هۆی رێگرییه قانونیه‌كان كاندید نه‌بێته‌وه، باشترین چانسه بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا كه خۆی تاقی بكاته‌وه و به باوه‌ڕی من ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنیشی زۆرتره له هه‌ر كاندیدێكی دیكه.
شه‌قام:پێشبینیت بۆهه‌ڵبژاردنی داهاتوو چی ده‌بێت؟
هێمن میرانی: به باوه‌ڕی من گۆڕانكاری گه‌وره له دۆخی سیاسی كوردستان نایه‌ته كایه‌وه، چونكه هێشتا زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌و جۆره بیر ده‌كه‌نه‌وه كه له 2009 بیریان ده‌كرده‌وه. ره‌نگه هه‌ندێ ورده گۆڕانكاری ببێ، به‌ڵام ده‌وه‌ستێته سه‌ر جۆری هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كان له دوای هه‌ڵبژاردن، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی به لیستی جیاواز دابه‌زن.
شه‌قام : دابه‌زینی یه‌كێتی و پارتی به‌جیا چ گۆڕانكاریه‌ك دروست ده‌كات؟
هێمن میرانی: ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی به لیستی جیاواز دابه‌زن ره‌نگه هاوكێشه‌ی سیاسی گۆڕانی به‌سه‌ردا بێ. به باوه‌ڕی من كورسیه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان گۆڕانیان به‌سه‌ردادێ. هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پارتی بخرێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی حوكمڕانی. پێشبینی ده‌كه‌م یه‌كێتیش به‌شداری ئه‌م هه‌وڵه بكات. راسته پارتی هه‌ر حزبی یه‌كه‌م ده‌بێ له هه‌ڵبژاردنی داهاتووش، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه یه‌كێتی و گۆڕان و هێزێكی دیكه جا ئیسلامیه‌كان هه‌موویان بن یان یه‌كێكیان هه‌وڵی دامه‌زراندنی حكومه‌ت بن و پارتی بخه‌نه بازنه‌ی ئۆپۆزیسیۆن بوونه‌وه. من هه‌ست به‌و هه‌وڵه ده‌كه‌م.

Comments
Post a Comment