دیمانه‌ى گۆڤارى شه‌پۆڵ لە گەڵ هێمن میرانی
شەپۆڵ/ بۆچى یه‌كێتى تووشى پاشه‌كشه‌یه‌كى به‌رچاو بوو له‌م هه‌ڵبژاردنه و بوو به حزبى سێیه‌م؟
هێمن میرانى:
به بڕواى من یه‌كێتى له‌م هه‌ڵبژاردنه دووچارى پاشه‌كشێ نه‌بووه، به‌ڵكو له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 25 ى ته‌موزى 2009 یه‌كێتى به جیابوونه‌وه‌ى باڵى نه‌وشیروان مسته‌فا و دروستكردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌و نه‌خۆشیه‌ى به‌سه‌ر هات كه له‌م هه‌ڵبژاردنه ئاكامه‌كانى ده‌ركه‌وتن. گۆران له‌سه‌ر لاشه‌ى یه‌كێتى له هه‌ڵبژاردنى پێشوو 25 كورسى پارله‌مانى برد، یه‌كێتیش له به‌شى پارتى كورسیه‌كانى خۆى به ده‌ست هێنا چونكه ئه‌و كات پارتى و یه‌كێتى به یه‌ك لیستى هاوبه‌ش بوون و سیستمه‌كه‌ش داخراو بوو، واته نه‌زانرا حه‌جمى راسته‌قینه‌ى پارتى و یه‌كێتى چه‌نده. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به رێژه‌یى هه‌ر حزبێكى خسته سه‌ر حه‌جمى راسته‌قینه‌ى خۆى. بۆیه به بڕواى من یه‌كێتى له‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌دۆڕاوه، به‌ڵكو ئه‌و ده‌نگانه‌ى هێناوه كه ده‌بوایه له 2009 به هۆى جیابوونه‌وه‌ى باڵى نه‌وشیروان مسته‌فا بیهێنابوایه.
شەپۆڵ/ غیابى مام جه‌لال تا چه‌ند رۆڵى هه‌بووه له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌ى یه‌كێتى كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به زه‌قى ده‌ركه‌وت؟
هێمن میرانى: كه‌س ناتوانى رۆڵى گه‌وره و كاریگه‌رى سه‌رۆك مام جه‌لال له عێراق و كوردستان و بۆ ناو یه‌كێتى نادیده بگرێ، ون بوونى ئه‌و له شانۆى سیاسى كاریگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت هه‌بووه، بێگومان دۆخى ناوخۆیی یه‌كێتى یه‌كێكه له‌و پرسانه. ئه‌و فره لێدوان و جه‌مسه‌ر و هه‌ندێ جار دیده ته‌واو دژ به یه‌كانه‌ى مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان و هه‌ندێ ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى، یان ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند له ساڵى رابردوو نواندویانه هۆكارى یه‌كه‌م بێ مام جه‌لالیه. به‌ڵام بۆ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ره‌نگه كاریگه‌ریه‌كى رێژه‌یى بچووكى هه‌بوو بێ، به‌ڵام وه‌كو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆ كرد به بڕواى من یه‌كێتى به رێژه‌یى ده‌نگى راسته‌قینه‌ى حه‌جمى ئێستاى خۆى هێناوه.
شەپۆڵ/ به‌شێك له كادره پێشكه‌وتووه‌كانى یه‌كێتى داواى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامانى مه‌كته‌ب سیاسى ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌م هه‌نگاوه یه‌كێتى ده‌كاته‌وه به ره‌قه‌مێكى دیارى نێو گۆڕه‌پانه‌كه؟
هێمن میرانى: لاواز بوونى یه‌كێتى به ته‌نیا په‌یوه‌ست نیه به ئه‌داى ئه‌و چه‌ند ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیه‌ى سه‌روكارى حزبه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده به‌شێكى دیارى به‌رپرسیارى هه‌ڵده‌گرن و خۆشیان باسیان كردووه، به‌ڵكو وه‌كو باسم كرد باڵێكى گه‌وره‌ى یه‌كێتى شكا. نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌ندامێكى ئاسایی یه‌كێتى نه‌بوو كه واز بێنێ و یه‌كێتى ته‌ندروست بمێنێته‌وه، بێگومان ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى بۆ مێژووى یه‌كێتى و چۆنیه‌تى دروست بوونى و ده‌ورى سه‌رۆك مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌بێ، ده‌بێ بزانێ كه نه‌وشیروان مسته‌فا ژماره‌یه‌كى ئێجگار قورسى ناو یه‌كێتى بووه، جیابوونه‌وه‌ى گورزێكى كه‌مه‌ر شكێن بوو بۆ یه‌كێتى. بۆیه ئاسان نیه ته‌نانه‌ت به لابردنى ته‌واوى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسیش یه‌كێتى ببێته‌وه هێزه‌كه‌ى جاران. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه شتێكى سروشتیه كه حزب روو به‌رووى شكست و هه‌ڵسانه‌وه ببێته‌وه، به بڕواى من ئێستاش یه‌كێتى ژماره‌یه‌كى قورسه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێوه ده‌یڵێن كه كێبڕكێ له‌سه‌ر هێزى یه‌كه‌م بكا، كارێكى ئاسان نیه كه دوو هێزى دیكه‌ى گه‌وره له گۆره‌پانه‌كه هه‌ن كه پارتى و گۆڕانه.
شەپۆڵ/ له ئێستادا گۆڕان ده‌یه‌وێت به‌شدار بێ له ده‌سه‌ڵات، ئایا پێتوایه ئه‌مه هه‌نگاوێكى دروسته؟ ئایا ئه‌مه ناكۆك نیه به دروشمه‌كانى پێشووى ئه‌و حزبه كه باسى گۆڕینى سیستمى سیاسى ده‌كرد؟
هێمن میرانى: روون نیه گۆڕان چۆن ده‌یه‌وێ به‌شدار بێ له حكومه‌ت، چونكه په‌یامى جۆراو جۆر و هه‌ندێ جار دژ به یه‌ك له لایه‌ن سه‌ركرده‌كانیان ده‌رباره‌ى ئاینده‌ى سیاسى بزوتنه‌وه‌كه‌یان بۆ چوار ساڵى دیكه ده‌بیسترێ. نه‌خێر بێگومان هیچ جۆره دژیه‌ك نیه، چونكه گۆران و هه‌ر حزبێكى دیكه كه كارى سیاسى ده‌كه‌ن ئامانجیان ئه‌وه‌یه بێنه حكومه‌ت و به‌رنامه‌ى سیاسى خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن. ئه‌وه ئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وتن، گۆڕان هێزى دووه‌مه، به‌ڵام مه‌رج نیه پارتى به‌شدارى پێ بكا له حكومه‌ت. چونكه ئه‌وه حزبى براوه ( یان كوتله‌ى زۆرینه‌ى پارله‌مانه بڕیار ده‌دا حكومه‌ت له گه‌ڵ كێ دروست ده‌كا)، واته به ده‌ست گۆڕان نیه كه به‌شدارى حكومه‌ت ده‌كا یان نا، به‌ڵكو به‌ستراوه‌ته‌وه به ویستى كوتله‌ى زۆرینه‌وه.
شەپۆڵ/ یه‌كێتى باس له‌وه ده‌كا له سنوورى پارێزگاى سلێمانى ته‌زویرێكى زۆرى لێكراوه له لایه‌ن گۆڕانه‌وه و هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌شه‌وه، تۆچۆن ده‌ڕوانیته ئه‌م پرسه؟
هێمن میرانى: من له كوردستان دوورم و وه‌كو ئێوه گوێم له هه‌ندێ ده‌نگوباسى ته‌زویر بووه، به‌ڵام وه‌كو له دووره‌وه چاودێریم كردووه، هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به به‌راورد به‌وانه‌ى دیكه له باشترین هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستانه، هه‌ڵبه‌ت ده‌شێ پێشێلكارى و ته‌زویر لێره و له‌وێ كرابن كه من زانیارى پشت راستكهرهوهم لا نیه.
شەپۆڵ/ سه‌ركه‌وتووى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن پارتى و گۆڕان بوون، یه‌كێتى و یه‌كگرتوو پاشه‌كشه‌یان كردووه، پێتوایه بۆچى جگه له یه‌كێتى یه‌كگرتووش پاشه‌كشه‌ى كردووه به ده‌یان هه‌زار ده‌نگ؟
هێمن میرانى: زانیاریم له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانى یه‌كگرتوو نیه له رابردوو تا به‌وه‌ى ئێستا به‌راوردیان بكه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌كو ئێوه ده‌ڵێن ده‌نگى كه‌مى كردبێ ره‌نگه دوو هێزه هاوپه‌یمانه‌كه‌ى كه گۆڕان و كۆمه‌ڵن لێیان بردبێ، بۆیه یه‌كگرتووش له دواى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێ حسابێكى دیكه له گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیش بكا، چونكه ئیدى ئه‌وانیش مونافسى یه‌كگرتوون و ده‌نگى لێ ده‌به‌ن.
شەپۆڵ/ پێتوایه یه‌كێتى بتوانێت ببێته ئۆپۆزیسیۆن؟ ئه‌گه‌ر یه‌كێتى ببێته ئۆپۆزیسیۆن ئایا قه‌یرانى حوكمدارى له هه‌رێم دروست نابێ به‌و پێیه‌ى ئاسان نیه پارتى و گۆڕان بگه‌نه به‌رنامه‌یه‌كى هاوبه‌ش؟
هێمن میرانى: نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ره‌نگه پارتى و گۆڕان به سانایى نه‌گه‌نه رێكه‌وتن، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هێشتا یه‌كێتى و پارتى هێز و چه‌كداریان له‌به‌ر ده‌سته، پێویسته بۆ ئه‌م خوله‌ش له حكومه‌ت بن، به‌و مه‌رجه‌ى فشاریان له‌سه‌ر بكرێ له لایه‌ن خه‌ڵك و هێزه‌كانى دیكه‌وه كه ئه‌م چوار ساڵه قۆناغى كۆتایی یه‌كخستن و به‌نیشتیمانى كردنى هێزه‌كانى ئاسایش وپێشمه‌رگه و چه‌كدار بێ به گشتى. ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن به‌شدارى حكومه‌ت بكا ده‌بێ ئه‌مه بكه‌نه یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانى نێو داواكارییه‌كانیان. چونكه ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا هه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندى پارتى و یه‌كێتیه به‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندى كوردستان نیه. قۆناغى گواستنه‌وه ناكرێ به‌و كراوهییه بهێڵدرێته‌وه. وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپا له دواى كه‌وتنى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت، یه‌كێتى ئه‌وروپا مه‌رجى بۆ دانان تا خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌رجانه بگونجێنن و ببنه ئه‌ندامى یه‌كێتى ئه‌وروپا، ئه‌و مه‌رجانه‌ش سه‌قفى زه‌مه‌نیان هه‌بوو. كوردستان له ژێر فشاری لایه‌نێكى دیارى كرا‌و نیه و مه‌رجى نێوده‌وڵه‌تى روونى له‌سه‌ر نه‌چه‌سپاوه، بۆیه پارتى و یه‌كێتى خه‌مساردن له تێپه‌ڕاندنى قۆناغى گواستنه‌وه و به‌هێزكردنى داموده‌زگا نیشتیمانییه‌كان له كوردستان.
شەپۆڵ/ چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن چه‌ند ساڵى داهاتوو گۆڕه‌پانى سیاسى ده‌كه‌وێته ده‌ستى گۆڕان و پارتى. یه‌كێتى و ئیسلامییه‌كان له په‌راوێزدا رۆڵ ده‌بینن. تۆ چۆن سه‌یرى ئه‌م بۆچوونه ده‌كه‌یت؟
هێمن میرانى: له ئێستادا هه‌ر ئه‌و پێنج هێزه كاریگه‌رن كه له 2009یش كاریگه‌ر بوون ته‌نیا به جێگۆڕكێى ریزبه‌ندى نێوان یه‌كێتى و گۆڕان. كێ ئیداره‌ى وڵات ده‌كا و كێش ده‌بێته چاو‌دێر، ئه‌وه رێكه‌وتن و هاوپه‌یمانێتیه سیاسییه‌كان بۆ دامه‌زراندنى حكومه‌تى نوێ بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
............
بە خێر بێن و سوپاس بۆ سەرنجەکانتان
www.facebook.com/hemn2011
Comments
Post a Comment