یادەوەرییەکانی ئینگلستان
هێمن میرانی
ئەم ناونیشانە گۆشەیەکی هەفتانەیە و لە رۆژنامەی خەبات هەموو چوارشەمەیەک بڵاو دەبێتەوە...
گۆشەی یەکەم
یاده‌وه‌رییه‌كانى ئینگلیستان
به‌رایی
هێمن میرانى
به‌ر له‌و سه‌فه‌ره‌ى ئێستا، ته‌نیا توركیا و ئه‌رده‌نم بینیى بوو، ئه‌ویش بینینێكى ئاوا نا كه شاره‌زاییم بداتىَ. بۆ گه‌نجێكى وه‌كو من كه بۆ خوێندن له سێپته‌مبه‌رى 2011 ه‌وه له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى تواناسازى مرۆیی كوردستان هاتومه‌ته به‌ریتانیا، مانه‌وه لێره پرِه له ئه‌زموون و بینینى شتى نوێ. هێشتا له نیوه‌ى رێگاین و زۆر شتى دیكه ماوه بیبینین و ئه‌زموونى بكه‌ین. شته‌كان به جۆرێك جیاوازن كه دیدمان بۆ زۆر شت دهگۆرِێ، بیركردنه‌وه‌ى پێشوومان له ژیان لێره، روانینمان بۆ زۆر بابه‌ت پێویستى به پێداچوونه‌وه ده‌بێ. جا بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى ئه‌و خوێنه‌رانه بكه‌م كه هێشتا بۆ ژیان رێ‌یان نه‌كه‌وتۆته ئه‌وروپا به گشتى و به‌ریتانیا به تایبه‌ت، ئه‌وانه‌ى ته‌نیا له رێى شاشه‌كانى ته‌له‌فزیۆنه‌وه یان به زۆر باش یان به زۆر خراپ ئاشناى ئێره‌ن، به پێویستم زانى گۆشه‌یه‌كى له‌م جۆره له رۆژنامه‌ى ئازیزى خه‌بات ( كه یه‌كێكه له یادگارییه‌كانى ژیانى من له كوردستان به‌و پێیه‌ى بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى له ده ساڵ كارم لێ كردووه ) بڵاو بكه‌مه‌وه. له‌م گۆشه‌یه باسى فۆرمه جیاجیاكانى ژیان ده‌كه‌م لێره، هه‌ر له ژیانى به‌شى ناوخۆییه‌وه بگره تا ده‌گاته چونه قوتابخانه، نه‌خۆشخانه، لێخۆرِینى ئۆتۆمبێڵ، ژیانى تایبه‌تى هه‌ر كه‌سێك، و چه‌ندین بابه‌تى دیكه كه ئێمه رۆژانه له‌گه‌ڵیان ده‌ژین و وه‌كو مرۆڤێكى رۆژهه‌ڵاتى بیریان لێ ده‌كه‌ینه‌وه و به ناچارى به‌راوردیان ده‌كه‌ین. هه‌ڵبه‌ت ئامانجى ئه‌و زنجیره گۆشه‌یه ئه‌وه نیه كه هانى خوێنه‌رانى كورد بده‌م كه وه‌كو ئێره هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، یان لاسایی بكه‌ینه‌وه، یان نه‌فره‌ت لێره بكه‌ن. له پاڵ ئه‌مه مه‌به‌ستم نیه كه بارودۆخى جیاوازى وڵاتێكى وه‌كو به‌ریتانیا به هه‌رێمى كوردستان به‌راورد بكه‌م كه به هه‌موو جۆرێك له ده‌ره‌وه‌ى به‌راوردكردنه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێ وێنه راست بكرێته‌وه كه له دووره‌وه چ به خراپ چ به چاك له‌سه‌ر ژیان له ئه‌وروپا دروست كراوه، به تایبه‌ت سه‌رده‌مێك سه‌فه‌ر بۆ ئه‌وروپا خه‌ونى به‌شێكى زۆرى گه‌نجانى كورد بوو، ته‌نانه‌ت سه‌دان گه‌نج ژیانى خۆیان له رێگه‌ى هات و نههاتدا به‌خت كرد و ماڵى باوكیان كاول كرد. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى تا ده‌توانین وه‌كو تاك به‌رپرسیارێتى ئه‌ستۆى خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین و سوود له شته جوانه‌كانى ئێره وه‌ربگرین و ئه‌وه‌نده‌ى ده‌كرێ بۆ پێشخستنى وڵاتى خۆمان بیگوازینه‌وه.
گۆشه‌كان یاده‌وه‌رى نوسه‌رن و تا ئه‌و سنووره‌ى ده‌كرێ رووداوه‌كان وه‌كو خۆیان ده‌خه‌نه سه‌ر كاغه‌ز. من دوو ساڵ و چه‌ند مانگێكه لێره ده‌ژیم، بۆیه هێشتا زۆر شت ماوه بیزانم و زۆر ده‌رگا ماوه لێى بچمه ژووره‌وه، ئه‌وه‌ى هه‌یه بیره‌وه‌رى ئه‌و دوو ساڵه‌یه و مه‌رج نیه له‌گه‌ڵ روانگه‌ى خه‌ڵكى دیكه كه لێره ده‌ژین یان زانیاریان له‌سه‌ر ژیانى ئێره هه‌یه یه‌ك بگرێته‌وه.
ئومێدى گه‌وره ئه‌وه‌یه كه بتوانم له‌و ده‌لاقه‌یه‌وه خزمه‌تى خوێنه‌رى كورد بكه‌م، له‌م رێگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆم هه‌م له گه‌ڵ خه‌بات و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى خۆم په‌ره پێبده‌م. له به‌راییه‌وه سوپاس بۆ ئازیزانم له رۆژانى خه‌بات و چاوهرِى ده‌كه‌م خوێنه‌ران له سه‌رنجه‌كانیان ئاگادارم بكه‌نه‌وه.
hmerany@yahoo.com <mailto:hmerany@yahoo.com>

Comments
Post a Comment