یاده‌وه‌رییه‌كانى
ئینگلیستان
وێڵز
هێمن میرانى
له ئێستادا ئه‌وه‌ى
پێى ده‌گوترێ شانشینى یه‌كگرتوو United Kingdom كه به كورتكراوه‌ى UK ده‌نووسرێ و هه‌روه‌ها پێشى ده‌گوترێ به‌ریتانیا Britain، پێك هاتووه له چوار وڵات كه بریتین له ئینگلته‌را،
سكۆتڵه‌ندا، وێڵز و ئێرله‌نداى باكور له گه‌ڵ هه‌ندێ دوورگه‌ى بچووك.
وێڵز یه‌كێكه
له‌و وڵاتانه‌ى نزیكه‌ى هه‌زار ساڵه له لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه داگیركراوه،
له ئێستادا شازاده‌ى وێڵز چارلسه كه كوڕه گه‌وره‌ى شاژن ئیلیزابێسى دووه‌مه و
له دواى دایكى ده‌بێته پادشاى به‌ریتانیا.
وێڵز، حكومه‌ت
و پارله‌مان و ئاڵا و زمانى تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و زمانه‌كه‌ى خۆیان كه پێى
ده‌گوترێ وێڵش زمانى یه‌كه‌مى ره‌سمیه له پاڵ زمانى ئینگلیزى.له كێبڕكێ له گه‌ڵ
زمانى ئینگلیزى كه دواى داگیركردنى وێڵز بووه زمانى به‌كارهێنان، زمانى وێڵش زۆر
لاواز بووه و ته‌نیا %19 ى دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كه‌ى قسه‌ى پێ ده‌كه‌ن. به‌ڵام
له‌م ساڵانه‌ى دواییدا حكومه‌تى وێڵز بایه‌خى تایبه‌ت به زمانى وێڵشى ده‌دات و دهكیومێنته
ره‌سمیه‌كان و تابلۆكان به وێڵش ده‌نووسرێ پاشان به ئینگلیزى، هه‌روه‌ها له
زانكۆكانیان چه‌ندین سكۆلارشیپیان راگه‌یاندووه و پاره‌ى خوێندنى ئه‌و خوێندكارانه
ده‌ده‌ن كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر زمانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و كولتورى وێڵش ده‌كه‌نه
بابه‌تى توێژینه‌وه‌كانیان.
وێڵز وڵاتێكى
سه‌وز و جوانه، به‌رز و نزمى تیایه‌و به‌رزترین لوتكه چیا له وێڵز و ئینگلته‌را
له‌وێیه كه ناوى چیاى سنۆدۆنیایه Snowdonia. كشتوكاڵ و مه‌ڕدارى له وێڵز رهواچى
زۆیان هه‌یه و به‌رهه‌مى خۆماڵى بۆ وڵاته‌كه‌یان و ئینگلته‌را دابین ده‌كه‌ن. بایه‌خدان
به دار و دره‌خت و سه‌وزایی یه‌كێكه له سیما جوانه‌كانى ئه‌و وڵاته و خه‌ڵكه‌كه‌ى،
حكومه‌ته‌كه‌یان پشتگیرى باشى ئه‌م بواره ده‌كرێ. بایه‌خدان به دار و دره‌خت به
جۆرێك گرنگه كه هه‌ر منداڵێك له وێڵز له دایك ببێ، پاش ئه‌وه‌ى تۆمار ده‌كرێ،
شاره‌وانى ناوچه‌كه دارێكى بۆ دهڕوێنى و ناوى منداڵه‌كه‌ى لێ ده‌نێ، شوێنى داره‌كه‌و
وێنه‌یه‌كى به پۆست بۆ خانه‌واده‌كه‌ى ره‌وانه ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ى بایه‌خى پێ بده‌ن.
ئه‌مه هانى هه‌ر خێزانێكى ئه‌و وڵاته ده‌دا كه هه‌موو دار و دره‌خته‌كان به موڵكى
خۆیان و منداڵه‌كانى خۆیان بزانن و بیپارێزن.
ئه‌م وڵاته
چونكه كه‌وتۆته سه‌ر ده‌ریا، پڕه له قه‌ڵاى مێژوویى به‌ناوبانگ كه پێشتر وێڵشیهكان
خۆیان هه‌ندێكیان دروست كردووه‌و دواتر ئینگلیزه‌كان بۆ خۆپاراستن له هێرشى بێگانه‌كان
له ده‌ریاوه هه‌روه‌ها بۆخۆپارێزى له خه‌ڵكى وێڵز هه‌ندێكى دیكه‌یان بونیاد
ناوه، ئێستا ئه‌و قه‌ڵایانه بوونه‌ته شوێنى گه‌شتیارى و سه‌رچاوه‌یه‌كى داهات بۆ
حكومه‌ته‌كه‌یان.
وێڵشیهكان نهتهوهییهكى
دۆست و هاریكارن، وه‌كو ئه‌وه‌ى لێره باس ده‌كرێ ئه‌وان ئه‌و غروریهیان نیه كه
تاكى ئینگلیز هه‌یه‌تى. من نۆ مانگ له‌وێ ژیام، چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ئه‌وێ گفتوگۆم
هه‌بووه و پرسیارم ده‌رباره‌ى هه‌ستیان كردووه به‌رامبه‌ر به ئینگلیزه‌كان كه
داگیریان كردوون و زمانه‌كه‌یان لاواز كردوون و كوڕێكى خانه‌واده‌ى پادشایه‌تیان
هه‌رده‌م كردۆته میرى ئه‌وان. له كۆتاییدا بۆم ده‌ركه‌وت كه چونكه له به‌ریتانیا
كار به پره‌نسیپى هاوڵاتێتى ده‌كرێ و كه‌س مافى زیاترى له كه‌سى دیكه نیه، یان
چونكه هاوڵاتى پله یه‌ك و دوو نیه، نه ئینگلیزه‌كان خۆیان پێ له‌وان گه‌وره‌تره
و نه ئه‌وانیش خۆیان پێ له ئینگلیزه‌كان كه‌متره، لایه‌نى كه‌م قانون هه‌مووانى
وه‌كو یه‌ك پۆڵێن كردووه و مافى پاراستوون. ئه‌مه واى كردووه كه وێڵشییهكان
له پاڵ ئه‌وه‌ى شانازى به خۆیان و كولتورى خۆیان ده‌كه‌ن، هیچ جۆره نا رهحهتیهك
پیشان ناده‌ن كه به ئینگلیزى قسه ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌راورد بكه‌ى به‌و
نارهحهتییهى كه كوردانى باكور هه‌یانه كاتێك به توركى قسه ده‌كه‌ن و رێگریان
لێ كراوه زمانى خۆیان فێر بن.
لە ژمارە ٤٤٣٥ ی رۆژی ٧ ی نۆڤەمبەری ٢٠١٣ لە لاپەرە ١٣ ی رۆژنامەی خەبات بڵآوکراوەتەوە
ئەمە لینکەکەیەتی
http://xebat.net/attachment/PDF/13_26321_19129.pdf
hmerany@yahoo.com
Comments
Post a Comment