یاده‌وه‌رییه‌كانى
ئینگلستان
Where are you
from?
هێمن میرانى
یه‌كێك له‌و
پرسیارانه‌ى كه هه‌موو قوتابیه‌كى كورد لێى كراوه و جیاواز له قوتابیانى دیكه پێویستى به
روونكردنه‌وه و قسه‌كردنى زیاتر هه‌بووه ئه‌و دێره ئینگلیزیهى سه‌ره‌وه‌یه،
خه‌ڵكی كوێى؟ قوتابیانى كوردستان كاتێك ده‌ست به كۆرسى زمان ده‌كه‌ن، یان به‌شدارى
هه‌ر چالاكیه‌كى ئه‌كادیمى ده‌كه‌ن یان ته‌نانه‌ت كاتێ له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كى دیكه یه‌كتر
ده‌ناسن، پێویستیان به‌وه هه‌یه زیاتر بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان روون بكه‌نه‌وه كه
كوردستان كوێیه؟ كه‌وتۆته چ به‌شێكى گه‌ردوون!
به‌شى زۆرى ئه‌و براده‌رانه‌ى من
بینیوومن و ناسیوومن تا ناچار نه‌بووبن نه‌یانگوتووه خه‌ڵكى عێراقن. هه‌موومان
گوتوومانه خه‌ڵكى كوردستانین. كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت نازانێ كوردستان كوێیه، هه‌ندێ
گوتوویانه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست Middle East ه و دراوسێى توركیایه، هه‌ندێكی
دیكه ناسنامه‌ى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان وه‌كو خۆى كه هه‌رێمێكى فیدراڵى نیمچه
سه‌ربه‌خۆیه له عێراق باس ده‌كه‌ن. ئه‌م پرسیاره‌ى سه‌ره‌وه قوتابیانى كوردى
هانداوه كه به لایه‌نى كه‌م له كاتى كۆرسى زماندا یان له هه‌ر بۆنه‌یه‌كى دیكه‌دا
له شێوه‌ى سیمینارێك كوردستان وه‌كو جوگرافیا و هه‌رێمى كوردستان وه‌كو پێكهاته‌یه‌كى
سیاسى بۆ براده‌ره‌كانى دیكه‌یان شیبكه‌نه‌وه. له هه‌مان كاتدا زیاتر له‌وه‌ى له
كوردستان هه‌ستى ده‌كرێ، له ده‌ره‌وه هه‌ست به
بێ ناسنامه‌یی و بێ كیانى ده‌كه‌ین. خۆناساندن وه‌كو خه‌ڵكى كوردستان زۆر
جار له لایه‌ن به‌شێكى زۆرى عه‌ره‌به‌كانى عێراق و سعودیه رووبه‌رووى په‌رچه
كردار بۆته‌وه و كه‌م قوتابی هه‌یه نیمچه شه‌ره قسه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ برایانى عه‌ره‌ب
له‌سه‌ر ناسنامه‌ى خۆى نه‌كردبێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وازیش له‌وه بێنن كه "بۆچى
ناڵێی عێراقیم"، لایه‌نى كه‌م مۆڕه‌ت لێ ده‌كه‌ن كاتێ خۆت وه‌كو عێراقى ناناسێنی.
ئه‌م بابه‌ته زۆر جار بۆته جێى سه‌رنجى قوتابیانى دیكه‌ى وه‌كو چاینى كه زانیاریان
نه‌بووه ده‌رباره‌ى كوردستان، پرسیاریان كردووه كه بۆچى ئێمه ده‌وڵه‌ت نین، ئه‌ى
كه له ناو عێراقن بۆچى خۆتان وه‌كو عێراقى ناناسێنن؟ یاده‌وه‌رى هه‌ر قوتابیه‌كى
كورد له ده‌ره‌وه پڕه له رووداوى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ى په‌یوه‌ست به خۆناسین و
ناسنامه. مامۆستایه‌كى باخچه‌ى منداڵان له هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى قوتابخانه‌دا ساڵى
رابردوو له هه‌ستى كوڕمى پرسى بوو، تۆ خه‌ڵكى عێراقیت؟ ئه‌ویش گوتبووى نه‌خێر، خه‌ڵكى
كوردستان‌م. هه‌ر به راستى هه‌ستى نازانێ خه‌ڵكى عێراقه، هه‌ر وا ده‌زانێ عێراق
دراوسێیى ئێمه‌یه نه‌ك وڵاتى ئێمه. باوه‌ڕ ده‌كه‌م ئه‌م هه‌سته لێره له ده‌ره‌وه
زیاتر به‌رجه‌سته ده‌بێ و ئێمه‌ش زیاتر ده‌ستى پێوه ده‌گرین، به تایبه‌ت كاتێك
له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى دیكه Others هه‌ست به جۆرێك له بێ ناسنامه‌یی
ده‌كه‌ین. له‌م سۆنگه‌یه‌وه قوتابیانى كوردستان به بێ ئه‌وه‌ى له لایه‌ن وه‌زاره‌تى
خوێندنى باڵاوه یان حكومه‌تى كوردستانه‌وه په‌یامێكى له‌م جۆره‌یان پێ درابێ (
له‌مباره‌یه‌وه كه‌مته‌رخه‌مى له به‌دواداچوون و سه‌رپه‌رشتى قوتابیان تا حه‌ز
ده‌كه‌ى هه‌یه كه له وتارێكى دیكه‌دا باسى ده‌كه‌م)، خۆكردانه و خۆڕسكانه هه‌موو
خوێندكارانى كوردستان له ده‌ره‌وه بوونه‌ته باڵیۆزى ناساندنى كو‌لتور و زمان و نیشتیمانى
خۆیان به خوێندكارانى خانه‌خوێ و ئه‌و خوێندكاره بیانیانهى دیكه كه بۆ خوێندن
روویان له‌و وڵاتانه كردووه. خاڵێكى دیكه كه زۆر گرنگه و جێى هه‌ڵوه‌سته‌یه
كاڵبوونه‌وه‌ى ناسنامه‌ى حزبیه له ده‌ره‌وه، هه‌ر چه‌نده ئه‌و بابه‌ته له
كوردستانیش تۆزێك كاڵ بۆته‌وه، له ده‌ره‌وه هه‌مووان له چوارچێوه‌ى ناسنامه‌ى
كوردبوون، كوردستانى بوون، هه‌ڵگرتن و هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له بۆنه‌كاندا كۆبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها یاده‌كانى وه‌كو نه‌ورۆز و كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه له زۆرینه‌ى
زانكۆكانى ئێره به‌رز راده‌گیرێن و یاد ده‌كرێنه‌وه. به‌شێك له زانكۆكان وته‌ى
به‌خێرهێنان به كوردى له‌سه‌ر وێب سایته‌كه‌یان داناوه و زانكۆى ئێمه ( لێسته‌ر)
ناو و ئاڵاى كوردستانیشى وه‌كو هه‌رێمێكى
سه‌ربه‌خۆ له ناو عێراق داناوه.
hmerany@yahoo.com
ئەمە لینکەکەیەتی
Comments
Post a Comment