یاده‌وه‌رییه‌كانى
ئینگلستان
مۆڵه‌تى سه‌یركردنى
ته‌له‌فزیۆن
هێمن میرانى
ئه‌گه‌ر خۆت لێره
نه‌ژیت، ئاسته‌مه باوه‌ڕ بكه‌ى كه سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن له ناو ماڵى خۆت به
پاره‌یه! به بێ ئه‌وه‌ى مۆڵه‌تى سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن بكڕى، به‌كارهێنانى ته‌له‌فزیۆن
و ته‌نانه‌ت سه‌یركردنى هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى له كۆمپیوته‌ر و مۆبایلیش
به‌كارێكى نایاسایی ده‌ژمێردرێ و ده‌درێیته دادگا. پرۆسه‌كه چۆنه؟
ته‌له‌فزیۆنى BBC كه تۆڕى ته‌له‌فزیۆنى
نیشتیمانى به‌ریتانیایه و له كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵ پێك دێ، به‌رپرسه له پرۆسه‌ى فرۆشتنى
مۆڵه‌ته‌كه. ده‌زگایه‌كى دامه‌زراندووه به ناوى مۆڵه‌تى سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن
TV licensing، داتا بهیسێكى
هه‌یه بۆ هه‌موو ماڵه‌كانى به‌ریتانیا، هه‌ر خانووێك به‌تاڵ بێ یان مۆڵه‌تى ته‌له‌فزیۆنى
به‌سه‌ر بچێ، له ریكۆردى ده‌زگاكه وه‌كو ماڵێك ئاماژه ده‌كرێ كه پێویستى به مۆڵه‌تى
سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه هه‌موو به ته‌كنۆلۆجیاوه به‌ستراوه‌ته‌وه
و رێك خراوه. ده‌زگاكه له له رێى كۆمه‌ڵێك پۆلیس مه‌ده‌نى جل سور و نیلیهوه
سه‌ردانى ئه‌و ماڵانه ده‌كه‌ن كه پێویستیان به كڕینى مۆڵه‌ت هه‌یه و هه‌ندێ
ئامێرى گه‌وره‌تر له ته‌له‌فونیان پێیه، له رێى ئه‌و ئامێره‌وه له ده‌ره‌وه‌ى
ماڵه‌كه به چه‌ند مه‌ترێك ده‌زانن ئاخۆ له‌و ماڵه ته‌له‌فزیۆن به‌كار ده‌هێندرێ
یان نا. هه‌ڵبه‌ت نایه‌نه ژووره‌وه، سه‌ره‌تا و چه‌ند جارێك نامه به پۆست بۆ
ماڵه‌كه ره‌وانه ده‌كه‌ن و داواى لێ ده‌كه‌ن كه مۆڵه‌ت بكڕێ،
دواجار ئاگادارى
ده‌كه‌نه‌وه كه پشكێنهرهكانیان سه‌ردانى ماڵه‌كه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بزانن كه
مۆڵه‌تى پێویسته یان نا، ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌ڵامت نه‌بێ شكاتت لێ ده‌ده‌ن و خاوه‌ن
ماڵه‌كه به سه‌رپێچى كردنى قانون ده‌ده‌نه دادگا و وه‌كو له وێب سایته‌كه‌یان نوسراوه
پێشبینى سزاى تا هه‌زار پاوه‌ند ( كه ده‌كاته 1600 دۆلار) ده‌كرێ. هه‌ر كاتێكیش
مۆڵه‌ته‌كه‌ت ئۆنلاین كڕى، ئیدى ئه‌م سه‌ر ئێشهیهت له كۆڵ ده‌بێته‌وه. بۆ ئه‌مساڵ
2013 -2014 مۆڵه‌ته‌كه به 145 پاوه‌نده
(230 دۆلار)ه، ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ى 75 ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ن مۆڵه‌تى خۆڕاییان
بۆ ده‌كرێ، ده‌نا كه‌سانى نابیناش ده‌بێ %50 ى پاره‌ى مۆڵه‌تى كه‌سێكى ئاسایی بده‌ن.
ئه‌م پرۆسه‌یه له یه‌كى حوزه‌یرانى 1946 ه‌وه ده‌ستى پێكردووه و وه‌زاره‌تى
كو‌لتور و میدیا و وه‌زرش سه‌رپه‌رشتى ده‌كا و پاره‌كه بۆ خه‌رجى BBC ته‌رخان ده‌كرێ.
له ساڵانى رابردووه‌وه تا ئێستا بڕ و جۆر و چۆنیه‌تى مۆڵه‌ته‌كه به‌رده‌وام گۆڕ‌انى
به‌سه‌ردا هاتووه. سه‌ره‌تا ته‌نیا ته‌له‌فزیۆنى ره‌ش و سپى هه‌بوو كه ده‌بوایه
بڕى 5 پاوه‌ند بۆ كڕینى مۆڵه‌ت بدرێ. له ساڵى 1988 ه‌وه به به‌رده‌وامى هه‌موو
مانگى نیسانێك بڕێك پاره ده‌چێته سه‌ر تێچووى مۆڵه‌ته‌كه. ئه‌م مۆڵه‌ته داهاتێكى
تا راده‌یه‌ك گه‌وره بۆ حكومه‌ت دابین ده‌كا كه ده‌بێته پشتگیریه‌كى زۆر باش بۆ
كه‌ناڵى BBC. وه‌كو له
ساڵى رابردوو بڵاو كرایه‌وه داهاتى مۆڵه‌تى ته‌له‌فزیۆن گه‌یشته 25.353 ملیۆن
پاوه‌ند كه بایی 4.251 ملیۆن پاوه‌ند
حكومه‌ت پاره‌ى له جیاتى ئه‌و كه‌سانه داوه كه مۆڵه‌تى خۆڕاییان بۆ ده‌كرێ به
هۆى ته‌مه‌نیان ( 75 ساڵ به‌ره‌و سه‌روو). هه‌ندێ براده‌ر ده‌یانگوت شتى وا نه‌كه‌ن
و پاره بۆ شتى وا بده‌ن، ئه‌وه كه‌ى قانونه؟ ده‌یانگوت ئێمه چه‌ندین ساڵه لێره
ده‌ژین و یه‌ك پاوه‌ندیش ناده‌ین، پۆلیس هات ده‌رگاى لێ ناكه‌ینه‌وه، پۆستى نارد
وه‌ڵامى ناده‌ینه‌وه! هه‌ڵبه‌ت نازانم ئه‌و قسانه راسته یان نا، به‌ڵام وه‌كو
كورد ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر چویته شارى كوێران، چاوت ببه‌سته". مرۆڤ بۆ بڕێك
پاره نابێ منداڵه‌كانى له‌سه‌ر درۆ په‌روه‌رده بكا، فێریان بكا له پۆلیس بترسن
و ده‌رگا نه‌كه‌نه‌وه نه‌باده پۆلیسى تى ڤى لایسنسینگ بن، ئه‌وه وێڕاى ئه‌وه‌ى
هه‌ر كه‌سێك له‌و وڵاته بژى، ده‌بێ رێزى قانونه‌كانى بگرێ جا له‌گه‌ڵ میزاجى ده‌گونجێ
یان نا،ئه‌وه كێشه‌ى خۆیه‌تى!
hmerany@yahoo.com
ئەم گۆشەیە لە ژمارە4444 ی چوارشەمە 2011/11/20 لە لاپەرە 7 بڵاوبۆتەوە
لەم لینکە سەیری بکەن
http://xebat.net/attachment/PDF/7_26333_19282.pdf
Comments
Post a Comment