یاده‌وه‌رییه‌كانى ئینگلیستان
به‌شى ناوخۆیی
هێمن میرانى
له كوردستان به‌شى ناوخۆیی له لایه‌ن زانكۆوه بۆ قوتابیان دابین ده‌كرێ، به‌شه ناوخۆییه‌كانى كورِان و كچان نارِواننه سه‌ر یه‌كترى، به‌ڵكو هى كچان هه‌میشه دیواره‌كانیان به‌رزتره، پرسگه و پۆلیسه‌كانیان ده‌بێ توندتربن. له‌و كه‌شه‌وه هاتینه ناو دونیایه‌كى
دیكه. به‌شى ناوخۆیی لێره پره له شتى نامۆ و نوێ بۆ ئێمه‌ى رۆژهه‌ڵاتى.
جارێ هه‌ر له‌وه ده‌ست پێ بكه كه نه پرسگه هه‌یه و نه حه‌ره‌س، ئه‌وه‌ى هه‌یه ئۆفیسێكى پۆلیسه كه پۆسته‌كانى قوتابیان دێته ئه‌وێ، هه‌روه‌ها بۆ بارێكى له ناكاو یان پێداویستیه‌كى ئه‌منى په‌ناى بۆ ده‌بردرێ.كچ و كورِ به یه‌كه‌وه‌ن و هه‌ر یه‌كه و ژوورى خۆى هه‌یه، له هه‌ندێ شوێن چێشتخانه‌ى هاوبه‌ش هه‌یه بۆ پێنج تا هه‌شت قوتابی و له هه‌ندێ شوێنى دیكه ته‌نانه‌ت حه‌مام و تۆیلێتش هاوبه‌شه. ئێمه وا فێر نه‌بووین كه هه‌موو شتمان تێكه‌ڵ بێ، بۆیه لایه‌نى كه‌م ئه‌و به‌شه ناوخۆییانه‌مان هه‌ڵبژارد كه ژوورى نوستن و حه‌مام و تۆیلێتى سه‌ربه‌خۆى خۆتت هه‌یه و ته‌نیا چێشتلێنانمان هاوبه‌ش بوو. ئه‌و شوقه‌یه‌ى منى تیا ژیام كورِێكى چاینى و كورِێكى ئینگلیز و من و پێنج كچى ئینگلیزى لێ بوو. هه‌موویان قوتابى زانكۆ بوون ته‌نیا من نه‌بێ كه بۆ خوێندنى باڵا هاتبووم. وێرِاى ئه‌وه‌ى من هه‌رزه‌كار نه‌بووم، بایى ئه‌وه ناو خه‌ڵك و كه‌شى جۆراوجۆرم دیبوو، به‌ڵام راهاتن له‌گه‌ڵ ئه‌و تێكه‌ڵیه كه هه‌موو شتێكى نامۆ بوو، كاتى ویست. هه‌ر له چوونه چێشتخانه و خواردن دروست كردنه‌وه بگره جیاواز بوو تا شته‌كانى دیكه.
![]() |
دیمەنێک لە چێشتخانەی بەشە ناوخۆییەکەمان لە گەڵ هەندێ لە فلات مەیتەکان |
من فێرنه‌بوو بووم كه خواردن ته‌نیا بۆ خۆم دروست بكه‌م، له راستیدا نه‌مده‌زانى هیچ دروست بكه‌م، یان كاتێك خواردنم له به‌ر ده‌م بێ فه‌رموو له‌و كه‌سانه نه‌كه‌م كه له چوارده‌ورى منن، له كاتێك ئه‌و شته به ته‌واوى نامۆبوو به كولتورى ئینگلیزه‌كان و كورِه چاینیهكهش. تا ماوه‌یه‌ك منیش راهاتم كه خواردن بۆ خۆم دروست بكه‌م و فه‌رموویان نه‌كه‌م، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رامهێنان كه ماوه ماوه یه‌كترى بۆ خواردنى هاوبه‌ش ده‌عوه‌ت بكه‌ین. خاڵێكى دیكه كه سه‌ره‌تا بۆ من نامۆبوو ئه‌وه بوو كه ئه‌و كچانه هه‌ر یه‌كه‌یان دۆستى خۆى Boyfriend ى هه‌بوو ( له گۆشه‌كانى داهاتوو به وردى جۆره‌كانى په‌یوه‌ندى و ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى باس ده‌كه‌م)، هه‌فته‌ى رۆژێك تا دوان ده‌هاته لاى كچه‌كه و له‌گه‌ڵى ده‌مایه‌وه و ئیشى خۆیان ده‌كرد ( هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم سێكس كردنه)، سه‌یر ئه‌وه بوو كه هه‌ر یه‌كه‌یان له‌و به‌شه ناوخۆییه ژوورى خۆى هه‌بوو، واته پێكه‌وه‌ش نه‌ده‌ژیان و هه‌ر یه‌كه‌یان خه‌رجى و كرێى ژوورهكهى خۆى ده‌دا. به رێكه‌وت له مامۆستایه‌كى خۆمم پرسى كه ئه‌و جۆره دۆستانه بۆ نایكه‌نه یه‌ك خه‌رجى و یه‌ك ژوور ناگرن؟ وه‌ڵامه‌كه‌ى زۆر نامۆ بوو بۆ من، گوتى ئاخر ئه‌وان نایانه‌وێ ئه‌وه‌نده تێكه‌ڵى یه‌كترى بن كه دواتر نه‌توانن جیا ببنه‌وه، هێشتا بۆ په‌یوه‌ندى جددى زووه! هه‌ر كاتێك یه‌كێكیان گوتى باى، ئه‌وه‌ى دیكه جگه له باى چى دیكه‌ى له ده‌ست نایه و زۆریش به ئاسایی وه‌رى ده‌گرێ. زۆرى نه‌برد وا ده‌رچوو، پاش ته‌واوكردنى خوێندن، دوو له‌و كچانه ستاتیوسى خۆیان له فه‌یس بوو له In a relationship ه‌وه گۆرِى بۆ Single چونكه له دۆسته‌كانیان جیاببوونه‌وه و هه‌ر كه‌س چووبووه رێى خۆى.
رێزگرتنى تایبه‌تمه‌ندى یه‌كترى یه‌كێك بوو له خه‌سڵه‌ته هه‌ره جوانه‌كانى ئه‌و قوتابیانه‌ى له‌گه‌ڵ من بوون، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه زۆر بایه‌خى پێ ده‌درێ، به پرس كردن نه‌بوایه یه‌ك مڵاكیشیان به‌كار نه‌ده‌هێنا، ئه‌وه بۆ خواردن و پێداویستیه‌كانى دیكه هه‌رگیز داوایان نه‌ده‌كرد.
hmerany@yahoo.com
گۆشەیەکی هەفتانەیە و هەموو چوارشەمەیەک لە رۆژنامەی خەبات بڵاو دەبێتەوە، ئەم گۆشەیە لە ژمارە ٤٤٥٩ ی چوارشەمە ١١ ی دیسەمبەری ٢٠١٣ لە لاپەڕە ٧ ی کاروباری کوردستان بڵاوکراوەتەوە.
ئەمە لینکی بابەتەکەیە لە خەبات:
http://xebat.net/attachment/PDF/7_26352_19588.pdf
Comments
Post a Comment