یاده‌وه‌رییه‌كانى
ئینگلستان
غه‌رامه به
سوپاسه‌وه
هێمن میرانى
له‌م به‌ریتانیایه
یه‌كێك له دیارده هه‌ره به‌رچاوه‌كان كه خه‌ڵكى غه‌ریبه زوو دركى پێ ده‌كا
سزاى داراییه Fine. ئه‌مه له پاڵ گه‌شه‌كردنى كۆمه‌ڵگه بۆته یه‌كێك
له هۆكاره هه‌ره گرنگه‌كانى كه‌مبوونه‌وه‌ى تاوان و سه‌رپێچى و به‌رێوه‌چوونى ژیان
به ئارامى. له‌م گۆشه‌یه هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر هه‌ندێ سزاى دارایى و جۆره‌كه‌ى ده‌كه‌م
كه دانیشتوان ناچار ده‌كا خۆپارێزى بكه‌ن.
![]() |
خانمە پۆلیسێک سزا بۆ شوفێرێک دەنوسێ کە ئۆتۆمبێلەکەی لە شوێنێکی قەدەغە راگرتووە |
له هه‌ندێ باردا غه‌رامه سروشتێكى تایبه‌تى
هاندانى تیایه، كه‌سى سه‌رپێچیكار ناچار ده‌كا كه په‌له بكا له‌وه‌ى پاره‌كه
بدات. له هه‌ندێ كه‌یسى به‌رچاودا مۆڵه‌تێكى چه‌ند رۆژى ده‌درێ به كه‌سى سه‌رپێچى
كار كه ئه‌گه‌ر سزا داراییه‌كه له‌و ماوه‌یه بدا نیوه‌ى پاره‌كه ده‌دا به پێچه‌وانه‌وه
ده‌بێته دوو قات. بۆ نمونه دۆستێك میوانى ئێمه بوو، له به‌رده‌م ماڵى ئێمه ئۆتۆمبێله‌مه‌ى
( له خه‌بات به هه‌ڵه نوسراوه شوفێره‌كه‌ى - ببه‌خشن) راگرت، چونكه مۆڵه‌تى
راگرتنى نه‌بوو 90 پاوه‌ند سزاى بۆ نوسرا، له كاغه‌زه‌كه نوسرابوو ئه‌گه‌ر له
ماوه‌ى 14 رۆژدا سزاكه بده‌یت ده‌بێته نیوه ده‌نا پاش ئه‌و ماوه‌یه سزاكه ده‌بێته
ده‌بڵ. له‌م باره‌دا كه‌سه‌كه هه‌رچه‌نده له رووى داراییه‌وه زیان ده‌كا، به‌ڵام
به مه‌منونیه‌وه په‌له ده‌كا له‌وه‌ى سزاكه بدا.
سزاكان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى
په‌یوه‌ستن به بوارى هاتوچۆوه زۆر توند و ترسناكن، پاره‌یه‌كى زۆر و مه‌ترسى لێسه‌ندنه‌وه‌ى
مۆڵه‌تى شوفێرى، جه‌نابى شوفێر ناچار ده‌كه‌ن كه له‌به‌ر خاترى گیرفانى خۆى و مۆڵه‌ته‌كه‌ى
خۆپارێزێ بكا. بۆ نمونه ئه‌و شوفێره‌ى تازه مۆڵه‌تى وه‌رگرتبێ له ماوه‌ى دوو ساڵدا
دوو جار له ترافیك لایتى سوور بدا ( هه‌ر جارێك سێ خاڵ وه‌كو سزا ده‌چێته سه‌ر مۆڵه‌ته‌كه‌ى
) سزایه‌كى دارایى گه‌وره ده‌كرێ و مۆڵه‌تى شوفێرى لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه. تێپهرِبوون
له‌و خێراییه‌ى داندراوه 100 پاوه‌ند سزاى داراییى و سێ خاڵ سزا ده‌چێته سه‌ر مۆڵه‌ته‌كه‌ت.
ئه‌مانه به‌شێكن له‌و هۆكارانه‌ى شوفێرى كردنیان له‌م وڵاته زۆر خۆش و به له‌زه‌ت
كردووه ( گۆشه‌یه‌كى تایبه‌ت له ئاینده له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌نووسم). نمونه‌یه‌كى
دیكه كه جێگه‌ى چاولێكردنه په‌یوه‌سته به ئاماده‌بوونى منداڵ له قوتابخانه،
لێره قوتابخانه به گوێره‌ى قانون بۆ ئه‌و منداڵانه‌ى له ته‌مه‌نى پێنج - تا
شانزه ساڵین به ناچارییه- ئیجبارى Compulsory
school age،
له‌و ته‌مه‌نه دایك و باوك به‌رپرسیارن كه منداڵه‌كانیان رۆژانه له كاتى دیاریكراو
ببه‌نه قوتابخانه و دواتر له كاتى دیاریكراو وه‌ریانبگرنه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه
بۆ هه‌ر رۆژێك نه‌چوونه قوتابخانه به بێ هۆكار و ئاگاداركردنه‌وه و مۆڵه‌ت وه‌رگرتن
( هه‌ڵبه‌ت به گوێره‌ى قانون هه‌ر منداڵێك بۆى هه‌یه 5 رۆژ له ساڵێك وه‌كو مۆڵه‌ت
وه‌ربگرێ جگه له نه‌خۆش كه‌وتن و بارى نائاسایی ) دایك و باوك سزاى دارایی ده‌ده‌رێن.
وه‌كو له رێنماییه‌كانى سزا له سیستمى په‌روه‌رده ساڵى 2012 هاتووه كه هه‌ر رۆژێك
نه‌چوونه قوتابخانه سزاى 60 پاوه‌ند بۆ خانه‌واده‌كه دهبرِێتهوه و ده‌بێ ئه‌م
برِه پاره‌یه له ماوه‌ى 21 رۆژدا بدرێ، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته 120 پاوه‌ند
و ئه‌وه‌ش ده‌بێ له ماوه‌ى 28 رۆژدا بدرێ به پێچه‌وانه‌وه دایك و باوكه‌كه ده‌درێنه
دادگا. له‌مه‌شدا دیسان خاسیه‌تى هاندان هه‌یه. نمونه‌یه‌كى دیكه شوفێرى كردنه
به سه‌رخۆشى، ئه‌گه‌ر دهستگیربكرێی كه شوفێرى ده‌كه‌یت و سه‌رخۆشى ئه‌م سزایانه
هه‌یه (شه‌ش مانگ به‌ند كردن، تا 5000 پاوه‌ند سزاى دارایى، لێ سه‌ندنه‌وه‌ى مۆڵه‌ت
بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ - ئه‌گه‌ر له ماوه‌ى ده ساڵدا دووباره‌ى بكه‌یته‌وه سێ ساڵ
مۆڵه‌تت لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه). سه‌رنجتان بۆ ئه‌وه راده‌كێشم كه ئه‌و سزایانه
هه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز نین، به‌ڵكو ساڵانه سه‌دان هه‌زار پاوه‌ند بۆ حكومه‌ت دێنن.
لێره‌دا پێشنیار ده‌كه‌م كه سزاى خاڵ و لێ سه‌ندنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى شوفێرى له
كوردستان دابهێندرێ.
hmerany@yahoo.com
Comments
Post a Comment