نامه‌یه‌ک بۆ دادوه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری
له ساڵی 2007 ه‌وه ده‌سه‌ڵآتی دادوه‌ری قانونی بۆ ده‌رچووه و له‌وساوه له چوارچێوه‌ی پره‌نسیپی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات The Separation of Powers بۆته ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش یه‌کێک له‌و ده‌زگایانه‌ی له 20 ساڵی رابردوو زۆرترین سوکایه‌تی پێکراوه ده‌سه‌ڵاتی دادگاکان و حوکمی قانونه له کوردستان که به جۆره‌ها شێواز ده‌ستی سیاسی تێکه‌ڵ کراوه و کامه که‌یس به دڵی سیاسیه‌کان بووبێ رێگه‌ی بۆ کراوه‌ته‌وه و کامه که‌سیش په‌نا درابێ قانون له به‌ر ده‌میدا بێ ده‌سه‌ڵآت بووه. له 2007 ه‌وه ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادوه‌ره به‌ڕێزه‌کان بووه که له خه‌می سومعه‌ی شکاوی قانون بن له وڵاتی ئێمه‌دا. ئه‌رکی دادوه‌ره به‌ڕێزه‌کانه چیتر له قالبێکی بچووکی حزبیه‌وه له کوردستان نه‌ڕوانن، دادوه‌ره به‌ڕێزه‌کان ده‌بێ بێنه ده‌نگ و ئه‌و ته‌له‌فونانه وه‌ڵام نه‌ده‌نه‌وه که ده‌ست له کاروباریان وه‌رده‌ده‌ن، نه‌چنه ئه‌و کۆبوونه‌وه نهێنیه حزبیانه‌ی هه‌موو شتێکیان له کوردستان له‌به‌رچاوی خه‌ڵک خست و ره‌نگی حزبیان پێوه کرد.
ده‌بێ هه‌موومان بزانین تا قانون به‌سه‌ر هه‌مووان سه‌روه‌ر نه‌بێ، شتێک نیه ناوی پێشکه‌وتن و داموده‌زگایی و دیموکراسی و حوکمداری بێ.
ده‌یان که‌س له دادگا داوا کراون هه‌ر حسابیش بۆ دادگا ناکه‌ن، ده‌یان که‌یسی گه‌نده‌ڵی و به فیڕۆدانی سامانی گشتی ده‌خرێنه سه‌ر په‌ڕی رۆژنامه‌کان که‌س نیه لێپرسینه‌وه بکا و تاوانکاران بداته دادگا.
به‌ڕێزینه:
ئاگاییتان هه‌یه ئه‌م دۆخه چۆن متمانه‌ی خه‌ڵکی به قانون و داموده‌زگاکانی حوکمداری له کوردستان بۆ ئاستێکی مه‌ترسیدار دابه‌زاندووه؟
به‌ڕێزینه:
ده‌زانن خه‌ڵک به ده‌م ئه‌و دۆخانه‌وه چه‌ند بێ تاقه‌ت ده‌بێ؟

ده‌زانن ئه‌و دۆخه‌ی به هۆی ئه‌و هه‌موو بێ باکی و نا به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه دروست بووه تا دێ چاره‌سه‌ر و به‌رگرتنی زه‌حمه‌ت ده‌بێ؟
دادوه‌ره به‌ڕێزه‌کان:
راسته ئێوه‌ش وه‌کو هه‌ر هاوڵاتیه‌ک مافی خۆتانه لایه‌نگری حزبێکی سیاسی بن، به‌ڵام ئێوه وه‌کو هاوڵاتی ئاسایی نین، ئه‌گه‌ر ئێوه خه‌م له شکۆی شکاوی قانون نه‌خۆن و سنوورێک بۆ ئه‌و هه‌موو بێ باکی و ده‌ستێوه‌ردانه سیاسیه نا به‌رپرس و نا نیشتیمانیانه دانه‌نێن ئه‌ی چاوه‌ڕێن کێ بیکا؟

دادوه‌رانی به‌ڕێز:
له هۆنگ کۆنگ به هۆی یه‌ک که‌یسه‌وه که تایبه‌ت بوو به به‌ڕێوه‌به‌رێکی گه‌نده‌ڵی پۆلیس، سه‌ره‌تایه‌کی گه‌وره‌ی شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی ده‌ستی پێ‌کرد که ئێستا هۆنگ کۆنگی کردۆته‌وه یه‌کێک له پارچه جوانه‌کانی دونیا. ئه‌ی ئێوه به نیازن که‌ی خه‌م له کوردستان بخۆن و ئه‌و سه‌ره‌تا باشه ده‌ست پێ بکه‌ن؟
دادوه‌رانی به‌ڕێز:
خه‌می ئێوه ته‌نیا ماره‌کردن و تهڵآقدانی خه‌ڵک نیه، ئه‌رکی ئێوه ته‌نیا حوکمدانی خه‌ڵکی بێ پشت و هه‌ژار و بێ ده‌سه‌ڵات نیه. ئێوه ده‌بێ پێکه‌وه سنوورێک بۆ ئه‌وانه دابنێن که له هیچ سڵ ناکه‌نه‌وه، کێیان ویست ده‌یکوژن، چیان ویست ده‌یدزن.
ده‌زانم ئه‌رکه‌که پر مه‌ترسی و زه‌حمه‌ته، به‌س خۆ هه‌ر ده‌بێ ده‌ست پێ بکه‌ن، ئێستا ئێوه له دۆخێکی قانونی و دارایی باشدان که ئیدی پێویستیتان به‌وه نیه که‌س له خۆتان رازی بکه‌ن جگه له خودا و ویژدانی خۆتان.
ئه‌و که‌یسانه‌ی ئێستا له مه‌یداندان وه‌کو که‌یسی شه‌هید کاوه گه‌رمیانی و ئه‌و داوایه‌ی له سه‌ر وه‌زیری په‌روه‌ده له لایه‌ن داواکاری گشتیه‌وه به‌رز کراوه‌ته‌وه بکه‌نه سه‌ره‌تایه‌کی باش و خۆتان بسه‌لمێنن که هه‌ن. ده‌رگا بکه‌نه‌وه له‌سه‌ر که‌یسه‌کانی دیکه‌ی وه‌کو شه‌هیدانی حه‌ڤده‌ی شوبات و رۆژانی دواتر، که‌یسی شه‌هیدانی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت و سۆران و ئه‌وانه‌ی دیکه‌ش که به هۆکاری سیاسیه‌وه ژیانیان لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه.
دادوه‌رانی به‌ڕێز: باوه‌ڕم وایه ئێوه پێکه‌وه و هه‌ر که‌س له دادگاکه‌ی خۆی ده‌توانن سه‌ره‌تایه‌کی باش بۆ کوردستان دابنێن، ده‌توانن بڕێک ئومێدمان بۆ بگێڕنه‌وه. گومانم نیه ده‌توانن ئه‌گه‌ر بتانه‌وێ!
هێمن میرانی
Comments
Post a Comment