چی له‌و رووداوه‌ی هه‌ولێر فێر ده‌بین
هێمن میرانی
رووداوی ده‌ست درێژی کردنه سه‌ر کچێکی تازه گه‌نج ( نه‌گه‌یشتۆته ته‌مه‌نی قانونی پێگه‌یشتن) به‌و جۆره دڕنده‌ییه، ده‌بێ زه‌نگێکی ئاگادارکهرهوهبێ بۆ هه‌موومان که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان هه‌ندێ کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بونیادی هه‌یه، ده‌نا چ له‌زه‌تێکه سێ برا به‌یه‌که‌وه، سێ هاوڕێی دیکه‌شیان ده‌ست درێژی بکه‌نه سه‌ر کچێکی هه‌رزه‌کار، چ وه‌حشیه‌تێکه به‌و ئاسته مرۆڤ برسی سێکس بێ به تایبه‌ت که یه‌کێکیان دوو ژنیشی هه‌یه. ته‌نیا راپۆرت بڵاو کردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه به‌س نیه، ده‌زگا په‌روه‌رده‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی وڵاتی ئێمه ده‌بێ به جددی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه و هه‌ندێ حاڵه‌تی ده‌ست درێژی هاوشێوه بکه‌ن. هه‌ڵبه‌ت له دونیای ده‌ره‌وه‌ش کێشه‌ی ده‌ست درێژی سێکسی به ئاستی جیاواز هه‌یه، لێره له به‌ریتانیا به‌و ئازادیه‌ش که له بواری په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و سێکسیدا هه‌یه هێشتا کێشه‌ی سه‌یر سه‌یری بواری ده‌ست درێژی هه‌ر هه‌یه و به‌رده‌وام توێژینه‌وه ده‌کرێ بۆ ده‌ست نیشان کردنی هۆکار و پاڵنه‌ره‌کان. یه‌کێک له رێگرییه‌کانی به‌رده‌م ئه‌و جۆره غه‌ریزه دڕنده‌ییه قانونه. من زانیاری ته‌واوم نیه که قانون و مادده‌کانی ئه‌م بواره له کوردستان چه‌نده توندن، له هه‌ر بارێک‌دا قانون ره‌دع و رێگرێکی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ خۆپارێزی بکا.

له‌م ده‌رفه‌ته‌دا به پێویستی ده‌زانم داوا بکه‌م که ده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی و په‌روه‌رده‌ییه‌کان کار بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هۆشیاری خه‌ڵک له‌م بواره‌دا زیاتر بێ، به تایبه‌ت هانی خه‌ڵک بدرێ که داواکارییه‌کانی هاوسه‌رگیری بهێندرێنه خواره‌وه که بوونه‌ته رێگری گه‌وره له‌به‌رده‌م هاوسه‌رگیری کچان و کوڕان. هه‌رچه‌نده مرۆڤ که نه‌توانێ هاوسه‌ری هه‌بێ مانای ئه‌وه نیه که وه‌کو دڕنده په‌لاماری خه‌ڵک بدا، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که به‌شێکی ئه‌و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی بواری سێکسی له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه په‌یوه‌ندی به زه‌حمه‌تی زه‌واج کردنه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به زه‌حمه‌تی ده‌رفه‌تی موماره‌سه‌کردنی غه‌ریزه‌ی سێکسیه‌وه هه‌یه وه‌کو به‌شێکی ژیانی هه‌ر یه‌که‌مان، له‌م بارودۆخه گران و پێداویستیه زۆرانه گه‌نجێکی یه‌کجار زۆر ده‌رفه‌تی چونه ژیانی هاوسه‌ریان نیه. له‌و دۆخه‌ش که ئامرازه‌کانی وروژاندن یه‌کجار زۆر بوون، لادانی زیاتر و زیاتر دروست ده‌بن.
زۆر خه‌ڵک له کوردستانه‌وه به هه‌ڵه له ژیانی ئه‌وروپا تێگه‌یشتووه، وا وێنا کراوه که سێکس کردن وه‌کو 'کا' زۆره و مرۆڤ که‌ی ویستی و له گه‌ڵ کێ ده‌توانێ ئه‌نجامی بدا، له راستیدا ئه‌م تێگه‌یشتنه زۆر زۆر هه‌ڵه‌یه. ئه‌وه‌ی راسته لێره کچێک و کوڕێک که حه‌زیان لێک کرد که‌س ناتوانێ رێگریان بێ، که‌س داوای سه‌د مسقال زێر و ماڵی ته‌نیا و بێد و قه‌نه‌فی تورکی و چی و چیان لی ناکا. که حه‌زیان لێک کرد ئیدی ئه‌وانه پێکه‌وه‌ن و وه‌کو ژن و مێرد تێکه‌ڵی یه‌ک ده‌بن تا خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن زه‌واج بکه‌ن یان هه‌ر وا دۆست بن. که‌ی بڕیاریشیان دا جیا ببنه‌وه که‌س ناتوانێ رێگری بکا. من هه‌ڵبه‌ت داوای شتی وا ناکه‌م بۆ کوردستان. کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه خاوه‌ن نه‌ریت و ئایین و نۆرمی خۆیه‌تی. به‌ڵام خۆ ده‌کرێ که کچ و کوڕ حه‌زیان لێک کرد و ویستیان زه‌واج بکه‌ن هاوکاری بکرێن له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو داواکارییه سه‌یرانه له کوڕ بکرێ، ئه‌و هه‌موو رێگریه بێ مه‌عنایانه بێته پێشه‌وه. کچ لێره که ئه‌ڵقه‌یه‌کی وه‌کو داواکاری زه‌واج له لایه‌ن دۆسته‌که‌ی پێ پیشان ده‌درێ شا گه‌شکه ده‌بێ، له لای خۆمان نه‌ک ته‌نیا دایک و خوشکه‌کانی، به‌ڵکو ده‌بێ دۆست و دراوسێ و خزم و که‌سیش رازبن که چه‌ند زێڕ و گه‌وهه‌ری بۆ ده‌کرێ. من هیچ دیراسهیهکم له به‌ر ده‌ست نیه و پسپۆری ئه‌و بواره‌ش نیم، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی سه‌یر ده‌که‌م ئه‌و هه‌موو داواکارییه زۆره‌ی زه‌واج لادانی زیاتر له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه دروست ده‌کا.
ده‌ست درێژی ئه‌و شه‌ش دڕنده‌یه ده‌بێ زه‌نگێکی مه‌ترسیدار بێ بۆ هه‌موومان، هیوادارم گه‌نجان خۆیان بگرن و بپارێزن له کاری وا قێزه‌وه‌ن و نا مرۆڤانه، هیوادارم دایکان به تایبه‌ت په‌ند له‌و رووداوه وه‌ربگرن و چیتر کچانیان وه‌کو کاڵا سه‌یر نه‌که‌ن. توێژه‌ره کۆمه‌ڵآیه‌تیه‌کان، مامۆستایانی ئایینی و په‌روه‌رده‌یی ده‌بێ ده‌وری خۆیان بگێڕن له‌م بواره‌دا. ده‌ستت خۆشی زۆریشم بۆ هێزه‌کانی ئاسایش و پۆلیس هه‌یه که به ده‌ست گیرکردنی ئه‌و مرۆڤه لاده‌رانه لایه‌نی که‌می خه‌مه‌کانی ئه‌و کاره‌ساته‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتین.
Comments
Post a Comment