پارتی و یه‌کێتی و کێی دیکه‌ش تیرۆریستن؟
به‌دواداچونێک ده‌رباره‌ی قانونی کۆچبه‌ران له ئه‌مریکا و گروپه تیرۆریستیه‌کان و چالاکیه‌کانیان له روانگه‌ی ئه‌مریکاوه
هێمن میرانی
دهنگوباسی به تیرۆریست ناساندنی هه‌ر دوو پارته دیاره‌که‌ی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بووه رۆژه‌ڤی سیاسی له کوردستان له دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌مریکا بۆ کاتێکی نادیار دواخرا. هۆکاره‌کانی دواخستنی سه‌ردانه‌که به جۆراوجۆر باسکرا که جێی بایه‌خی ئه‌و به‌دواداچوونه نیه. ئه‌م وتاره له‌و هه‌واڵه ده‌کۆڵێته‌وه که له دوای ئه‌و بابه‌ته هاته ئاراوه که تا راده‌یه‌کی زۆر بۆ خه‌ڵک مایه‌ی شۆک بوو، ئه‌گه‌رچی له ساڵی 2010ش له کاتی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک بارزانی بۆ ئه‌مریکا، هه‌ندێ میدیاکاری ئه‌مریکی ئه‌و بابه‌ته‌یان زیندوو کرده‌وه، به‌ڵام دیاره وه‌کو پێویست خه‌ڵک یان ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته نه‌بوون یان له بیریان کردووه. لێره و له‌وێ پرسیار ده‌کرێ، ئه‌رێ به راست ئه‌مریکا پارتی و یه‌کێتی به دوو حزبی تیرۆریست ده‌زانێ؟ ئه‌رێ کێ ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێشتر ده‌زانێ؟ وه‌ڵا کاکه ره‌نگه خۆشیان نه‌یانزانیبێ؟ ئه‌مانه و چه‌ندین سه‌رنجی دیکه که جۆرێک له بێ خه‌به‌ری خوێنده‌وار و خه‌ڵک و میدیای ئێمه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پیشان ده‌دا، له گه‌ڵ نا رۆشنی هه‌میشه‌یی ده‌سه‌ڵات و نوخبه‌ی حوکمڕان که پێده‌چێ هه‌رچی شتی راسته به خه‌ڵکی خۆیانی ره‌وا نه‌بینن، وه‌کو گوترابوو "ته‌نانه‌ت له‌م ناوچه‌یه له هه‌واڵی کهشو هه‌واش حکومه‌ت درۆ له گه‌ڵ خه‌ڵک ده‌کات". با بچینه سه‌ر بابه‌ت.
به‌دواداچونێک ده‌رباره‌ی قانونی کۆچبه‌ران له ئه‌مریکا و گروپه تیرۆریستیه‌کان و چالاکیه‌کانیان له روانگه‌ی ئه‌مریکاوه
هێمن میرانی
دهنگوباسی به تیرۆریست ناساندنی هه‌ر دوو پارته دیاره‌که‌ی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بووه رۆژه‌ڤی سیاسی له کوردستان له دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌مریکا بۆ کاتێکی نادیار دواخرا. هۆکاره‌کانی دواخستنی سه‌ردانه‌که به جۆراوجۆر باسکرا که جێی بایه‌خی ئه‌و به‌دواداچوونه نیه. ئه‌م وتاره له‌و هه‌واڵه ده‌کۆڵێته‌وه که له دوای ئه‌و بابه‌ته هاته ئاراوه که تا راده‌یه‌کی زۆر بۆ خه‌ڵک مایه‌ی شۆک بوو، ئه‌گه‌رچی له ساڵی 2010ش له کاتی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک بارزانی بۆ ئه‌مریکا، هه‌ندێ میدیاکاری ئه‌مریکی ئه‌و بابه‌ته‌یان زیندوو کرده‌وه، به‌ڵام دیاره وه‌کو پێویست خه‌ڵک یان ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته نه‌بوون یان له بیریان کردووه. لێره و له‌وێ پرسیار ده‌کرێ، ئه‌رێ به راست ئه‌مریکا پارتی و یه‌کێتی به دوو حزبی تیرۆریست ده‌زانێ؟ ئه‌رێ کێ ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێشتر ده‌زانێ؟ وه‌ڵا کاکه ره‌نگه خۆشیان نه‌یانزانیبێ؟ ئه‌مانه و چه‌ندین سه‌رنجی دیکه که جۆرێک له بێ خه‌به‌ری خوێنده‌وار و خه‌ڵک و میدیای ئێمه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پیشان ده‌دا، له گه‌ڵ نا رۆشنی هه‌میشه‌یی ده‌سه‌ڵات و نوخبه‌ی حوکمڕان که پێده‌چێ هه‌رچی شتی راسته به خه‌ڵکی خۆیانی ره‌وا نه‌بینن، وه‌کو گوترابوو "ته‌نانه‌ت له‌م ناوچه‌یه له هه‌واڵی کهشو هه‌واش حکومه‌ت درۆ له گه‌ڵ خه‌ڵک ده‌کات". با بچینه سه‌ر بابه‌ت.
تیرۆریست و چالاکی تیرۆریستی له ئه‌مریکا
له حه‌فتا و هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردوو، کۆنگره‌ی نیشتیمانی ئه‌فریقیا ANC که سه‌رۆکایه‌تی که‌مپه‌ینی دژه ژینۆسایدی له باشووری ئه‌فریقیا کرد و له لایه‌ن نیلسۆن ماندێلاوه سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرد، وه‌کو گروپێکی تیرۆریستی له لایه‌ن ئه‌مریکاوه ناسێندرابوو. له 1986 کۆنگریسی ئه‌مریکا قانونێکی ده‌رکرد و داوای ئازادکردنی ماندێلای کرد له هه‌مان کات که رێکخراوه‌که‌ی به تیرۆریست ناسرابوو. له کاتێک ماندێلا به هۆی به تیرۆریست ناساندنی حزبه‌که‌ی، بۆی نه‌بوو سه‌ردانی ئه‌مریکا بکا ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی ریزپه‌ڕ فیزای پێ نه‌درێ... ئه‌و نمونه‌یه‌م بۆ ئه‌وه هێنایه‌وه تا بڵێم ئه‌و جۆره دوالیزمه له نێوان قانون و سیاسه‌ت له ئه‌مریکادا هه‌یه. ئه‌و قانونانه‌ی له بواری کۆچبه‌ری، تیرۆر، رێکخراوه تیرۆریستیه‌کان، په‌نابه‌ری ده‌رچوون زۆرن و گۆڕانکاری زۆریشیان به‌سه‌ردا هاتووه، نامه‌وێ سه‌ری خوێنه‌ر به‌و هه‌موو ورده‌کاریه قاڵ بکه‌م، ته‌نیا ئاماژه بۆ ئه‌و بڕگه و خاڵانه ده‌که‌م که بۆ بابه‌ته‌که‌مان سوود مه‌ندن.
قانونی کۆچبه‌ران
قانونی کۆچبه‌ران و ره‌گه‌زنامه INA ئه‌و چوارچێوه یاساییه که پۆڵێنی رێکخراو و چالاکیه تیرۆریستیه‌کانی له دونیادا کردووه که یان راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریکا و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌که‌ن، یان له دۆست و هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان، یان بۆ خۆیان چالاکی تیرۆریستیان ئه‌نجامداوه.
قانونه‌که سێ پۆڵێنی کردووه بۆ گروپه تیرۆریستیه‌کان:
گروپی یه‌که‌م Tier I ئه‌وانه‌ن که له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ست نیشان کراون وه‌کو رێکخراوی بیانی که له کاری تیرۆریستی گلاون و هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا.
گروپی دووه‌م Tier II ئه‌و گروپانه‌ن که وه‌کو گروپی تیرۆریستی له لایه‌ن تۆماری فیدراڵی Federal Register ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، یان وه‌زاره‌تی کاروباری ئاسایشی ناوخۆ پۆڵێن کراون.
گروپی سێیه‌م Tier III ئه‌و گروپانه ده‌گرێته‌وه که وه‌کو گروپی ناونه‌هێندراو Unnamed groups پۆڵێن کراون. ئه‌وانه ناو نه‌نراون گروپی تیرۆریستی به‌ڵام هه‌ندێ له پێوه‌ره‌کانیان تێدایه. هه‌روه‌ها پێشیان ده‌گوترێ تیرۆریسته ده‌ستنیشان نه‌کراوه‌کان “undesignated terrorists. ئه‌م پۆڵێنه له هه‌مواری 2005 ی قانونه‌که زیاد کراوه و هه‌ندێ گۆڕانکاری له 2007یش کراوه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له گروپی سێیه‌م ئه‌وه‌یه که لیستێکی دیاری کراو و راگه‌یه‌ندراو نیه، مه‌رجیش نیه ئه‌وانه‌ی ده‌خرێنه ئه‌و لیسته‌وه راسته‌وخۆ یان نا راسته‌وخۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاته‌یان خستبێته مه‌ترسیه‌وه، هه‌روه‌ها هیچ جۆره ریزپهڕیهک بۆ ئه‌و گروپ و رێکخراو و حزبانه نیه که به تێکۆشهرهرانی ئازادی Freedom Fighters ناسراون و هه‌رگیز خۆیان وه‌کو تیرۆریست نابینن.
قانونه‌که ته‌نیا خاسیه‌ته‌کانی گروپی تیرۆریستی، چالاکی تیرۆریستی و چه‌ند بابه‌تێکی دیکه‌ی په‌یوه‌ندداری ده‌ست نیشان کردووه، هیچ کام له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و تۆماری فیدراڵیش گروپی سێیه‌میان ده‌ست نیشان نه‌کردووه، به‌ڵکو کۆنگریس ده‌سه‌ڵاتی ده‌ست نیشان کردن و ناساندی هه‌ر گروپێکی بۆ پۆڵێنی سێیه‌م داوه‌ته وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ DHS و دادوه‌ره‌کانی کاروباری کۆچبه‌ران. پارتی و یه‌کێتی خراونه‌ته پۆڵێنی سێیه‌م که به Tier III ناسراوه، به‌ڵام نه‌مزانی له که‌یه‌وه بۆ ئه‌و لیسته زیاد کراون، چونکه پۆڵێنهکه خۆی له 2005 ه‌وه بۆ قانونی کۆچبه‌ران زیاد کراوه. واته ریزبه‌ندکردنی پارتی و یه‌کێتی له‌و لیسته له دوای 2005 ه‌وه‌یه.
پۆڵێنی سێیه‌م ئه‌و گروپانه له‌خۆی ده‌گرێ که به‌و جۆره پێناسه کراون " ئه‌و گروپانه‌ی له دوو که‌س یان زیاتر پێک دێن، رێکخراو بن یان نا، خۆیان به‌شداریان کردبێ یان نیمچه گروپیان هه‌بێ و له‌و چالاکیانه تێوه‌گلابن که له قانونی کۆچبه‌ران و ره‌گه‌زنامه INA وه‌کو چالاکی تیرۆریستی پێناسه کراون".
ئێستا با بزانین چالاکی تیرۆریستی Terrorist Activities به گوێره‌ی قانونی ناوبراو چی ده‌گرێته‌وه؟
به گوێره‌ی INA هه‌موو چالاکیه‌ک که کۆنگرێس وه‌کو هێمای تیرۆر ئاماژه‌ی بۆ کردبێ له‌م قانونه وه‌کو چالاکی تیرۆریستی ده‌ژمێردرێ. به تایبه‌ت ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه " چالاکیه‌ک که دژی قانونی ئه‌و شوێنه بێ که تیایدا ئه‌نجام دراوه" واته به گوێره‌ی ئه‌م خاڵه هه‌موو ئه‌و چالاکیانه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی دیکه‌ی عێراقی له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس دژی حکومه‌تی
عێراقی ئه‌نجامیان داوه به کاری تیرۆریستی ده‌ژمێردرێن. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی له سه‌رده‌می شه‌ری ناوخۆ کراون به چالاکی تیرۆریستی حساب ده‌کرێن.
قانونه‌که ئه‌م کارانه‌شی وه‌کو کاری ئاشکرای تیرۆریستی ژماردوون:
"رفاندن و کاری تێکده‌رانه‌ی دژ به فرۆکه یان ئۆتۆمبێلی دیکه، له گه‌ڵ رفاندن یان هه‌ڕه‌شه‌کردن و ئازاری جه‌سته‌یی که‌سێک له پێناوی تێکدانی کیانێکی حکومی" هه‌روه‌ها " هێرشی توندوتیژی بۆ سه‌ر که‌سێک که له لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه پارێزراوه، کوشتنی که‌سایه‌تی، هه‌ڕه‌شه‌کردن، یان هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر یه‌کێک له‌مانه".
هه‌روه‌ها بڕگه‌ی V له قانونه‌که به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی و بایۆلۆجی و بۆمبی ته‌قاندنه‌وه به‌کاری تیرۆریستی داناوه.
ده‌رباره‌ی پێناسه‌کردنی ئه‌وانه‌ی له کاری تیرۆریستی گلاون Engaging in Terrorist Activities ، واته مه‌رج نیه ئه‌نجام ده‌ر بوو بن، قانونه‌که پێناسه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش کردووه که به‌م جۆره‌یه:
1.ئه‌نجامدان، یان هاندان بۆ ئه‌نجامدانی کارێک، له ژێر هه‌ر بارودۆخێک که نیازی کوشتن یان برینداری جه‌سته‌یی ترسناکی لێ بکه‌وێته‌وه چالاکی تیرۆریستیه.
2. خۆ ئاماده‌کردن، پلاندانان بۆ چالاکی تیرۆریستی ' له سه‌ره‌وه پێناسه کراوه'.
3. کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری بۆئه‌نجامدانی چالاکیه‌کی تیرۆریستی.
هه‌ر که‌سێک هاوکاری به هه‌موو جۆره‌کانی پێشکه‌ش کردبێ بۆ هه‌ر گروپێکی تیرۆریستی له پۆڵێنه‌کانی Tier I, II, IIIیان بۆ ئه‌ندامه‌کانیان، راستهوخۆبێ یان نا راسته‌وخۆ، ئه‌وه به تێوه‌گلاو له چالاکی تیرۆریستی ده‌ژمێردرێ.
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی پشتگیری ماددی ئه‌و گروپانه‌یان کردووه که له پۆڵێنی Tier III خۆیان ده‌بیننه‌وه و ئه‌و توێژه‌رێکی بیانی ناوی ناون گروپه‌کانی پاڵپشتی دیموکراسی؟ ئه‌وان کێن؟
کاریگه‌رییه نه‌رێکانی ئه‌و به‌شه ته‌نیا له‌سه‌ر بێ به‌شکردنی ئه‌و که‌سانه نیه که خۆیان راسته‌وخۆ به‌شدار و ئه‌ندامی ئه‌و گروپانه بوونه که له پێناوی ئازادی یان دیموکراسی وڵاته‌کانیان تێکۆشاون و ئێستا به گروپی تیرۆریستی ناونههێندراون پۆڵێن کراون له ئه‌مریکا، به‌ڵکو کاریگه‌ریه‌که له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌شه که هاوکاری ماددی ئه‌و گروپانه‌یان کردووه.
ئه‌وه‌ی ناونراوه پشتگیری ماددی Material support ئه‌وه‌نده فراوانه زۆر شت ده‌گرێته‌وه وه‌کو "حه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپانه، گواستنه‌وه‌یان، دابینکردنی ئامرازی په‌یوه‌ندی کردن، پاره پێدان، پێدانی دهکیومێنتی ساخته، چه‌ک و راهێنان کردن" ئه‌مانه هه‌موویان ده‌چنه چوارچێوه‌ی پاڵپشتی ماددی. واته به‌م جۆره ته‌نیا ئه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه بوون به تیرۆریست ناژمێردرێن، به‌ڵکو پوره هه‌مین که نان و هێلکه‌ی پێ داون، مام مه‌جید که به کۆنه جێبه‌که‌ی بۆ لادێی ئه‌و به‌ری بردوون، مام فه‌خره‌ددین که له شه‌وێکی ساردی زستاندا چوار پێشمه‌رگه‌ی بۆ شه‌وێک حه‌واندۆته‌وه....ئه‌و نوسه‌رێکی بیانی ده‌ڵێ که‌وابێ پێدانی په‌رداخه ئاوێکیش به ئه‌ندامێکی ئه‌و گروپه چه‌کدارانه ده‌کرێ وه‌کو پاڵپشتی ماددی پۆڵێن بکرێ “‘if a person gave even a glass of water’ to a member of an armed group, that act would qualify as material support.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌شه‌ی قانونه‌که مافی هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌مریکا، واته وه‌رگرتنی ڤیزا، یان مافی په‌نابه‌رێتی سیاسی asylum نادرێته ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌ندامی ئه‌و گروپانه بوون و ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ش که هاوکاری ئه‌و گروپانه‌یان کردووه ئه‌گه‌ر وه‌کو وه‌رگێڕ یان نامه‌به‌ر یان هه‌ر جۆره هاوکاریه‌کی دیکه که له‌سه‌ره‌وه باس کراون.
ئامانجی کۆنگرێس له ده‌رکردنی ئه‌و قانونه بۆ ئه‌وه بووه که ئاسایشی ئه‌مریکا له دوای رووداوه‌کانی سێپته‌مبه‌ری 2001 توندتر بکا و رێگری له هاتنه ناوه‌وه‌ی هه‌ر که‌سێک بکا که مه‌ترسی بخاته سه‌ر ئاسایشی وڵات و خه‌ڵکه‌که‌یان.
ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له‌و به‌شه‌ی قانونه‌که ده‌گرن ده‌ڵێن بۆ ئامانجی باش ده‌رچووه به‌ڵام کێشه‌ی زۆری ناوه‌ته‌وه overcompensating
پارتی و یه‌کێتی و ره‌نگه هێزی دیکه‌ی کوردیش که پێش راپه‌ڕین چه‌کداریان هه‌بووه له‌و پۆڵێنه بن. هۆکاری ئه‌وه‌ی تا ئێستا پارتی و یه‌کێتی له‌و لیسته لانه‌براون دیار نیه، چونکه لابردنیان کارێکی ئه‌وه‌نده زه‌حمه‌ت نیه. بڵاوکرایه‌وه گوایه ئۆباما گوتویه‌تی ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی کۆنگریسه، ئه‌م بابه‌ته به رێگه‌ی دیکه‌ش چاره ده‌کرێ. کۆنگریس ته‌نیا ده‌توانێ قانونه‌که هه‌موار بکا یان بیگۆڕێ یان قانونی دیکه بۆ ریزپهڕکردنی هه‌ر هێزێک بیه‌وێ ده‌ربکا، به‌ڵام دانای ناوی رێکخراوه‌کان له ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته، به تایبه‌ت که پارتی و یه‌کێتی له پۆڵێنی سێیه‌من و که به ناونهبراوهکان ناسراون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌سه‌ڵآتی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ریزپه‌ڕ بکه‌ن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و گروپه‌ن، ئه‌وه‌تا بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌کاری بۆ سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی بکرێ که له جانیوه‌ری 2010 ئه‌نجامیدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆیان به‌کارهێناو له سێپته‌مبه‌ری 2009 موزهکهرهیهکی تایبه‌تیان مۆر کرد بۆ ئه‌وه‌ی ریزپه‌ڕی بکرێ بۆ هه‌ندێ که‌سایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان، یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان که فیزای ئه‌مریکایان پێ بدرێ و سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بکه‌ن...واته ته‌نانه‌ت سه‌رکرده‌کانیشمان ده‌بێ ره‌زامه‌ندی تایبه‌تیان بۆ وه‌ربگیرێ تا فیزایان پێ ده‌درێ..
له راستیدا کۆنگرێس ده‌توانێ به قانونی تایبه‌ت هه‌ر هێزو گروپێکی بوێ له‌و لیستانه بیهێنێته ده‌ره‌وه وه‌کو ئه‌وه‌ی له 2007 به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ک حزب و رێکخراوی کرد که له وڵاته جیاجیاکانی دونیان و پێشتر خرابوونه لیستی ره‌شه‌وه.
ئه‌کادیمیسیانی کورد دکتۆر کرمانج گوندی له رۆژی 23ی حوزه‌یرانی 2013 نامه‌یه‌کی بۆ سه‌رۆک ئۆباما ره‌وانه کردووه ده‌رباره‌ی هه‌مان مه‌به‌ست...
دکتۆر گوندی نوسیویه‌تی " پاداشتی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تی و دۆستایه‌تی و هاوکاریه‌ی کورد پێشکه‌شی هێزه‌کانی ئه‌مریکای کرد له کاتی پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و دواتر دیاره هێشتنه‌وه‌ی ناوی هه‌ردوو پارته، پارتی دیموکراتی کوردستان، یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له لیستی گروپه تیرۆریستیه‌کان پۆلی Tier III قانونی کۆچبه‌ران له ئه‌مریکا"
دکتۆر گوندی له نامه‌که‌یدا سه‌رزه‌نشتی ئیداره‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌کا و پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ ده‌کا که له کوێی دونیا و له چ وڵاتێکی دیموکرات هه‌یه که هاوپه‌یمانێتی له گه‌ڵ تیرۆریست بکرێ، چۆن داوه‌تی دوو سه‌رۆکی تیرۆریست ده‌که‌ی بۆ کۆشکی سپی؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه و حزبه‌کانیان تیرۆریستن!
پرسیاری گه‌وره ئه‌وه‌یه ئایا پارتی و یه‌کێتی ته‌نیا له‌به‌ر شه‌ری چه‌کداریان له دژی رژێمی به‌عس خراونه‌ته ئه‌و لیسته‌وه یان مامه‌ڵه‌ی دوای راپه‌ڕینیان له ناوخۆ له گه‌ڵ یه‌کتری، له گه‌ڵ هێزه‌کانی دیکه، له گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان و نوسه‌ران و رکابه‌ره سیاسیه‌کانیان خاڵی بۆ کۆکردونه‌ته‌وه و وه‌زاره‌تی ناوخۆیی ئه‌مریکای گه‌یاندۆته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که بیانخاته لیسته‌وه، به تایبه‌ت که ئه‌و به‌شه‌ی ئه‌وانی تیایه له دوای رووداوه‌کانی یانزه‌ی سێپتمبه‌ر و له دوای شه‌ڕی عێراقیش بۆ قانونه‌که زیاد کراوه. ئه‌م پرسیاره ته‌نیا ئه‌مریکیه‌کان ده‌زانن، ره‌نگه به سه‌رکردایه‌تی کوردیشیان گوتبێ، ئه‌مه‌یان من هیچی لێ نازانم!
تێبینی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK له ریزی ئه‌و پارتانه‌یه که له پۆڵێنی یه‌که‌مه Tier I داندراوه.
سه‌رچاوه‌کان:
1. http://www.uscis.gov/
2. Gundi, Kirmanj (2013). A letter to President Barack Obama about the US policy regarding the KDP and PUK. Available at: http://
http://www.uscis.gov/laws/
4. List of Terrorist Organizations Whose Members and Supporters
5. Kidane, Won. (2010.) “The Terrorism Bar to Asylum in Australia, Canada, the United Kingdom and the United States: Transporting Best Practices.” Fordham International Law Journal. Vol. 33: 365.
6. McCarthy, Margaret L. (2011). The Terrorism Bar: An Analysis of Potential Modifications to the Tier III and Related Inadmissibility Provisions.
پاشکۆ
لیستی ئه‌و گروپانه‌ی له Tier I
1. Abu Nidal Organization (ANO)
2. Abu Sayyaf Group
3. Al-Aqsa Martyrs Brigade
4. Ansar al-Islam
5. Armed Islamic Group (GIA)
6. Asbat al-Ansar
7. Aum Shinrikyo
8. Basque Fatherland and Liberty (ETA)
9. Communist Party of the Philippines/New People's Army (CPP/NPA)
10. Continuity Irish Republican Army
11. Gama’a al-Islamiyya (Islamic Group)
12. HAMAS (Islamic Resistance Movement)
13. Harakat ul-Mujahidin (HUM)
14. Hizballah (Party of God)
15. Islamic Jihad Group
16. Islamic Movement of Uzbekistan (IMU)
17. Jaish-e-Mohammed (JEM) (Army of Mohammed)
18. Jemaah Islamiya organization (JI)
19. al-Jihad (Egyptian Islamic Jihad)
20. Kahane Chai (Kach)
21. Kongra-Gel (KGK, formerly Kurdistan Workers' Party, PKK, KADEK)
22. Lashkar-e Tayyiba (LT) (Army of the Righteous)
23. Lashkar i Jhangvi
24. Liberation Tigers of Tamil Eelam (LTTE)
25. Libyan Islamic Fighting Group (LIFG)
26. Moroccan Islamic Combatant Group (GICM)
27. Mujahedin-e Khalq Organization (MEK)
28. National Liberation Army (ELN)
29. Palestine Liberation Front (PLF)
30. Palestinian Islamic Jihad (PIJ)
31. Popular Front for the Liberation of Palestine (PFLF)
32. PFLP-General Command (PFLP-GC)
33. al-Qa’ida
34. Real IRA
35. Revolutionary Armed Forces of Colombia (FARC)
36. Revolutionary Nuclei (formerly ELA)
37. Revolutionary Organization 17 November
38. Revolutionary People’s Liberation Party/Front (DHKP/C)
39. Salafist Group for Call and Combat (GSPC)
40. Shining Path (Sendero Luminoso, SL)
41. Tanzim Qa'idat al-Jihad fi Bilad al-Rafidayn (QJBR) (al-Qaida in Iraq) (formerly Jama'at al-Tawhid
wa'al-Jihad, JTJ, al-Zarqawi Network)
42. United Self-Defense Forces of Colombia (AUC)
لیستی ئه‌وانه‌ی له Tier II
1. Afghan Support Committee (a.k.a. Ahya ul Turas; a.k.a. Jamiat Ayat-ur-Rhas al Islamia; a.k.a. Jamiat Ihya ul
Turath al Islamia; a.k.a. Lajnat el Masa Eidatul Afghania)
2. Al Taqwa Trade, Property and Industry Company Ltd. (f.k.a. Al Taqwa Trade, Property and Industry; f.k.a.
Al Taqwa Trade, Property and Industry Establishment; f.k.a. Himmat Establishment; a.k.a. Waldenberg, AG)
3. Al-Hamati Sweets Bakeries
4. Al-Ittihad al-Islami (AIAI)
5. Al-Manar
6. Al-Ma’unah
7. Al-Nur Honey Center
8. Al-Rashid Trust
9. Al-Shifa Honey Press for Industry and Commerce
10. Al-Wafa al-Igatha al-Islamia (a.k.a. Wafa Humanitarian Organization; a.k.a. Al Wafa; a.k.a. Al
Wafa Organization)
11. Alex Boncayao Brigade (ABB)
12. Anarchist Faction for Overthrow
13. Army for the Liberation of Rwanda (ALIR) (a.k.a. Interahamwe, Former Armed Forces (EX-FAR))
14. Asbat al-Ansar
15. Babbar Khalsa International
16. Bank Al Taqwa Ltd. (a.k.a. Al Taqwa Bank; a.k.a. Bank Al Taqwa)
17. Black Star
18. Communist Party of Nepal (Maoist) (a.k.a. CPN(M); a.k.a. the United Revolutionary People’s
Council, a.k.a. the People’s Liberation Army of Nepal)
19. Continuity Irish Republican Army (CIRA) (a.k.a. Continuity Army Council)
20. Darkazanli Company
21. Dhamat Houmet Daawa Salafia (a.k.a. Group Protectors of Salafist Preaching; a.k.a. Houmat Ed
Daawa Es Salifiya; a.k.a. Katibat El Ahoual; a.k.a. Protectors of the Salafist Predication; a.k.a. El-
Ahoual Battalion; a.k.a. Katibat El Ahouel; a.k.a. Houmate Ed-Daawa Es-Salafia; a.k.a. the Horror
Squadron; a.k.a. Djamaat Houmat Eddawa Essalafia; a.k.a. Djamaatt Houmat Ed Daawa Es
Salafiya; a.k.a. Salafist Call Protectors; a.k.a. Djamaat Houmat Ed Daawa Es Salafiya; a.k.a.
Houmate el Da’awaa es-Salafiyya; a.k.a. Protectors of the Salafist Call; a.k.a. Houmat ed-Daaoua
es-Salafia; a.k.a. Group of Supporters of the Salafiste Trend; a.k.a. Group of Supporters of the
Salafist Trend)
22. Eastern Turkistan Islamic Movement (a.k.a. Eastern Turkistan Islamic Party; a.k.a. ETIM; a.k.a.
ETIP)
23. First of October Antifascist Resistance Group (GRAPO) (a.k.a. Grupo de Resistencia Anti-
Fascista Premero De Octubre)
24. Harakat ul Jihad i Islami (HUJI)
25. International Sikh Youth Federation
26. Islamic Army of Aden
27. Islamic Renewal and Reform Organization
28. Jamiat al-Ta’awun al-Islamiyya
29. Jamiat ul-Mujahideen (JUM)
30. Japanese Red Army (JRA)
31. Jaysh-e-Mohammed
32. Jayshullah
33. Jerusalem Warriors
34. Lashkar-e-Tayyiba (LET) (a.k.a. Army of the Righteous)
35. Libyan Islamic Fighting Group
36. Loyalist Volunteer Force (LVF)
37. Makhtab al-Khidmat
38. Moroccan Islamic Combatant Group (a.k.a. GICM; a.k.a. Groupe Islamique Combattant
Marocain)
39. Nada Management Organization (f.k.a. Al Taqwa Management Organization SA)
40. New People’s Army (NPA)
41. Orange Volunteers (OV)
42. People Against Gangsterism and Drugs (PAGAD)
43. Red Brigades-Combatant Communist Party (BR-PCC)
44. Red Hand Defenders (RHD)
45. Revival of Islamic Heritage Society (Pakistan and Afghanistan offices -- Kuwait office not
designated) (a.k.a. Jamia Ihya ul Turath; a.k.a. Jamiat Ihia Al- Turath Al-Islamiya; a.k.a. Revival
of Islamic Society Heritage on the African Continent)
46. Revolutionary Proletarian Nucleus
47. Revolutionary United Front (RUF)
48. Salafist Group for Call and Combat (GSPC)
49. The Allied Democratic Forces (ADF)
50. The Islamic International Brigade (a.k.a. International Battalion, a.k.a. Islamic Peacekeeping
International Brigade, a.k.a. Peacekeeping Battalion, a.k.a. The International Brigade, a.k.a. The
Islamic Peacekeeping Army, a.k.a. The Islamic Peacekeeping Brigade)
51. The Lord’s Resistance Army (LRA)
52. The Pentagon Gang
53. The Riyadus-Salikhin Reconnaissance and Sabotage Battalion of Chechen Martyrs (a.k.a.
Riyadus-Salikhin Reconnaissance and Sabotage Battalion, a.k.a. Riyadh-as-Saliheen, a.k.a. the
Sabotage and Military Surveillance Group of the Riyadh al-Salihin Martyrs, a.k.a. Riyadus-
Salikhin Reconnaissance and Sabotage Battalion of Shahids (Martyrs))
54. The Special Purpose Islamic Regiment (a.k.a. the Islamic Special Purpose Regiment, a.k.a. the
al-Jihad-Fisi-Sabililah Special Islamic Regiment, a.k.a. Islamic Regiment of Special Meaning)
55. Tunisian Combat Group (a.k.a. GCT, a.k.a. Groupe Combattant Tunisien, a.k.a. Jama’a
Combattante Tunisien, a.k.a. JCT; a.k.a. Tunisian Combatant Group)
56. Turkish Hizballah
57. Ulster Defense Association (a.k.a. Ulster Freedom Fighters)
58. Ummah Tameer E-Nau (UTN) (a.k.a. Foundation for Construction; a.k.a. Nation Building; a.k.a.
Reconstruction Foundation; a.k.a. Reconstruction of the Islamic Community; a.k.a.
Reconstruction of the Muslim Ummah; a.k.a. Ummah Tameer I-Nau; a.k.a. Ummah Tameer ENau;
a.k.a. Ummah Tameer-I-Pau)
59. Youssef M. Nada & Co. Gesellschaft M.B.H.
Comments
Post a Comment