به‌رپرسیاریه‌تی وه‌کو ئه‌رک و شه‌ره‌ف
له په‌راوێزی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی وه‌زیری
کۆچبه‌رانی به‌ریتانیا
هێمن میرانی
مارک هارپه‌ر Mark Harper (43 ساڵ) یه‌کێک له سیاسه‌تمه‌داره
ناسراوه کۆنسه‌رڤاتیڤه‌کانی به‌ریتانیا، پارله‌مانتار، وه‌زیری کۆچبه‌ران، بووه جێی بایه‌خی میدیاکانی ئه‌مڕۆی به‌ریتانیا.
هارپه‌ر نامه‌ی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی له
پۆستی وه‌زیرایه‌تی کۆچبه‌ران ئاراسته‌ی ده‌یڤید کامیرۆن ی سه‌رۆک وه‌زیر کرد و ده‌ست
له‌کار کێشانه‌وه‌که‌ی په‌سند کرا.
ئه‌مڕۆ هه‌ردوو نامه، هی وه‌زیری ده‌ست له
کار کێشاوه و وه‌ڵامی سه‌رۆک وه‌زیر له BBC بڵاو کرایه‌وه.
به‌ڕێز هارپه‌ر له نامه‌که‌یدا هۆکاری ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌که‌ی روون کردۆته‌وه
که به‌هۆی که‌موکوڕی له به‌ڵگه‌نامه‌کانی یه‌کێک له پاککه‌ره‌وه‌کانی فلاته‌که‌ی
بووه. چیڕۆکه‌که به‌م جۆره‌یه:
جه‌نابی وه‌زیر له نیسانی 2007 گرێبه‌ستی له
گه‌ڵ خانمێک کردووه وه‌کو پاککه‌ره‌وه بۆ ماڵه‌که‌ی له له‌نده‌ن، وه‌کو له
نامه‌که‌ی باسی کردووه که له سه‌ره‌تادا داوای به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌کانی له‌و
خانمه کردووه ئه‌ویش وێنه‌یه‌ک له پاسپۆرت و نامه‌ی رێگه‌پێدان به کارکردنی وه‌زاره‌تی
ناوخۆیی هێناوه که تیایدا به روونی ئاماژه‌دراوه که مافی کارکردنی هه‌یه. وه‌زیر
له نامه‌که‌یدا بۆ سه‌رۆک وه‌زیران باس له‌وه ده‌کا که دواتر به پێویستی نه‌زانیووه
که به‌دواداچوونی زیاتر بۆ به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئه‌و خانمه بکا تا له پاییزی 2013 قانونی
کۆچبه‌رانی ره‌وانه‌ی پارله‌مان کرد و له‌وێدا به وردی باسی له‌وه کردووه که
پێویسته خاوه‌ن خانوو، کارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت و کرێکاره‌کان به وردی لێکۆڵینه‌وه
له به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئه‌و که‌سانه بکه‌ن که کاریان پێ ده‌ده‌ن. له‌م روانگه‌یه‌وه
وه‌زیر له 20 ی مانگی رابردوو داوای له خانمه پاککه‌ره‌وه‌که کردووه که به‌ڵگه‌نامه‌ی
زیاتر له وه‌زاره‌تی ناوخۆ Home
office بهێنێ. له
4ی شوبات خانمه‌که دهکیومێنتهکانی هێنا و وه‌زیریش له 5ی شوبات داوای له
ئۆفیسه تایبه‌ته‌که‌ی خۆی کرد که ورده‌کاری بکه‌ن و له دروستی و یاسایی بوونی
دهکیومێنتهکان بکۆڵنه‌وه. ئه‌وه‌بوو ئوفیسهکهی له 6 ی شوبات ئاگاداریان کرده‌وه
که له راستیدا ئه‌و خانمه به‌ڵگه‌نامه‌کانی دروست نین و مافی کارکردنی له به‌ریتانیا
نیه. وه‌زیر له نامه‌که‌ی نوسیویه‌تی که راسته‌وخۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئۆفیسی
وه‌زاره‌ته‌که‌ی خۆی له‌م پێشهاته ئاگادار کردۆته‌وه.
وه‌زیر له نامه‌که‌یدا نوسیویه‌تی " له
گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من هه‌موو کات پابه‌ندی قانون بووم، به‌ڵام له‌و کاته‌ی که خه‌ریکم
له رێی قانونه‌وه له پارله‌مان رێوشوێنه‌کانی کۆچبه‌ری توندتر بکه‌م، ده‌بوایه
خۆم وه‌کو وه‌زیری کۆچبه‌ران له ئاستێکی باڵاتر مامه‌ڵه‌م کردبوایه له‌وه‌ی که
له خه‌ڵکی دیکه چاوه‌ڕێی ده‌که‌م".
به هۆی ئه‌وه‌ی که له‌م دواییه بۆی ده‌رکه‌وت
که خانمه پاککه‌ره‌وه‌که‌ی مافی کارکردنی نیه و ئه‌ویش کاری پێداوه، بۆیه له
نامه‌که‌دا ده‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م رووداوه کاریگه‌ری له‌سه‌ر حکومه‌ت، سه‌رۆک وه‌زیران،
پارله‌مانتاره هاوڕێکانی نه‌بێ، بڕیاریداوه که هه‌نگاوێک بگه‌ڕێته‌وه دواوه و
ده‌ست له کاربکێشێته‌وه، له نامه‌که‌دا ده‌ڵێ چونکه " باوه‌رم وایه
سیاسه‌ت پێکه‌وه یاری کردنه نه‌ک وه‌رزشێکی تاکه‌که‌سی". هه‌روه‌ها داوای
لێ بوردنی کردووه له هه‌ر جۆره شهرمهزاربوونێک که ئه‌م رووداوه دروستی
کردووه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا، ده‌یڤید کامیرۆن،
له وه‌ڵامی نامه‌ی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی وه‌زیری کۆچبه‌راندا، بڕیاره‌که‌ی به
" بڕیارێکی شه‌ره‌فمه‌ندانه" وه‌سف ده‌کا. له ستایشی رۆڵی وه‌زیری
ناوبراودا سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ڵێ " تۆ ده‌بێ زۆر شانازی به‌و ده‌ستکه‌وتانه‌وه
بکه‌یت که له حکومه‌تدا به ده‌ستت هێناوه، چ وه‌کو وه‌زیری کۆچبه‌ران و چ ئه‌و
کاته‌ی ئۆپۆزیسیۆن بووین".
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل بڵآوی کردۆته‌وه که
وه‌زیری ده‌ست له کارکێشاوه ساڵی رابردوو له هه‌ڵمه‌ته‌کانی دژی ئه‌وانه‌ی که
به‌شێوه‌ی نایاسایی له به‌ریتانیا ده‌ژین راسته‌وخۆ له ته‌له‌فزیۆن گوتی "
ئه‌وانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌ریان کردووه و ره‌ت کراونه‌ته‌وه ده‌بێ بڕۆنه‌وه
ماڵه‌وه - Go home
"
ئه‌م رووداوه له وڵاتێک رووده‌دا که ژماره‌ی
دانیشتوانی 63.7 ملیۆن که‌سه له 2013، وه‌زیرێک له‌سه‌ر کارێک ده‌ست له کار ده‌کێشێته‌وه
که خۆی له‌سه‌ر خۆی ئاشکرای کردووه.
ئه‌م رووداوه زۆر مانای قوڵی کولتوری و
سیاسی گه‌وره‌ی هه‌یه، سیاسه‌ت و کورسی لێره ئه‌رکن، به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و
نیشتیمانی گه‌وره‌ن. سومعه‌ی که‌سه‌که خۆی، حزبه‌که‌ی، حکومه‌ته‌که‌ی، نیشتیمانه‌که‌ی
له پێشه‌وه‌ی هه‌ر جۆره ده‌ستکه‌وت و ناو و ناوبانگێکه...
ئه‌م رووداوانه ده‌بێ ده‌رسی گه‌وره‌یان بۆ
ئه‌و به‌ڕێزانه تیا بێ که له وڵآته جوانه‌که‌ی ئێمه ده‌بنه وه‌زیر، پارله‌مانتار،
هه‌ر پۆستێکی دیکه، ده‌ست له کارکێشانه‌وه هه‌ست کردنه به به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی
به‌رامبه‌ر به خۆت، به وڵاته‌که‌ت، هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر به میلله‌ته‌که‌ت.
لینکی نامه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ست له کارکێشاوه
و وه‌ڵامی سه‌رۆک وه‌زیران
http://www.bbc.co.uk/news/uk-politics-26102599
Comments
Post a Comment