کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای نوسینەوەی ستراتیژی توندڕەوی توندوتیژ
ک ۆمەڵێک بیرۆکەی گرنگ تاوتوێ کران… لێژنەی باڵا نوسینەوەی ستراتیژی )بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژ کە دەبێتە هۆی تیرۆر( کۆبوونەوەی ئەنجامدا لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ١٠ی ئاداری ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی د. هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوان، سەرۆک و زۆرینەی ئەندامانی لێژنەی باڵای نوسینەوەی ستراتیژی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژ کە دەبێتە هۆی تیرۆر ، کە نوێنەری وەزارەتەکان و دامودەزگا پەیوەنددارەکانن، کۆبوونەوەیەکی گرینگی ئەنجامدا. بەرێوەبەری گشتی دیوان ستایشی رۆڵی لێژنەی کرد لە هەنگاوەکانیان بۆ ئامادەکردنی رەشنووسی ستراتیژەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و هانیدان کە پێویستە ستراتیژ رەنگدانەوەی واقیعی جوانی فرە نەتەوەیی و فرە ئایینی و مەزەبی کوردستان بێت و کولتوری پێکەوەژیانی ئاشتیانە و رێزلێکترگرتن و پێکەوە هەڵکردن وەکو بەشێکی پرشنگدار لە کولتوری کۆمەڵگەی کوردستان بە بایەخەوە باس بکرێت. باس لەوە کرا کە بابەتی توندوتیژی پەڕگیر و توندڕەوی بە هەموو فۆرم و لە پەنای هەموو هۆکارێک رەتکراوەیە و کۆمەڵگەی کوردستان بە هەموو پێکهاتە...
Comments
Post a Comment