سه‌راوژێر
هێمن میرانی
سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه له‌سه‌ر ئازادی ده‌ربڕین، گوزارشت کردن له رای خۆت سزا بدرێ، له کاتێک ئازادی ده‌بڕین به لای که‌م ئه‌م قازانجانه‌ی هه‌یه:
1. ده‌بێته هۆی به‌تاڵبوونه‌وه‌ی توڕه‌یی خه‌ڵک که ره‌نگه به جۆرێکی دیکه گوزارشتی لێ بکرێ ئه‌گه‌ر رێگه‌ی ده‌ربڕینی پێ نه‌درێ.
2. ده‌بێته هۆی چالاکبوونی کۆمه‌ڵگه به گشتی و دامه‌زراوه نیشتیمانیه‌کان به تایبه‌ت، چونکه هه‌ست به جۆرێک له چاودێری ده‌که‌ن.
3. حزبه سیاسیه‌کان ده‌خاته جوله‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کاری باش بکه‌ن و خۆیان له کاری خراپ بگرن، نه‌باده باس ده‌کرێن و کاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ناوبانگیان و ده‌نگه‌کانیان له هه‌ڵبژاردن به‌جێ دێڵێ.
4. ئازادی ده‌ربڕین هاوڵآتی ئازا و نه‌ترس دروست ده‌کا، که بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراس گرنگن و رێگرن له ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ده‌سه‌ڵات و دروستبوونی نوخبه‌یه‌کی مشه‌خۆری خۆ سه‌پێن

.
له به‌رامبه‌ردا، له سه‌ر گه‌نده‌ڵی ئاشکرا، دزینی سامانی گشتی، ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی زه‌وی کشتوکاڵی و موڵکی گشتی، خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات....
که‌س،
به‌ڵێ که‌س که‌س، به تایبه‌ت گه‌وره‌کان سزا نه‌دراون،
له کاتێک ئه‌م ره‌فتارانه به لای که‌م ئه‌م لایه‌نه خراپانه‌یان هه‌یه:
1. به فیڕۆدانی سامانی گشتی واته خراپ سوود وه‌رگرتن له سامان و سه‌روه‌تی وڵات که موڵکی گشتیه و ده‌بێ بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک و پێشخستنی کۆمه‌ڵگه به‌کار بهێندرێ. واته دروست بوونی ده‌وڵه‌مه‌ندی فوتێکراوی نا سروشتی نا به‌رپرس که به پاره په‌یدا کردن ماندوو نه‌بووه، واته گه‌وره‌بوونی جیاوازی نێوان چینه‌کانی کۆمه‌ڵگه.
2. ئه‌م ره‌فتارانه‌ی سه‌ره‌وه توڕه‌یی خه‌ڵک زیاد ده‌کا، نا به‌رپرسیارێتی له نێو خه‌ڵک به‌رامبه‌ر به وڵات و داموده‌زگاکان زیاد ده‌کا، هه‌ست و خۆشه‌ویسیتی بۆ نیشتیمان و دڵسۆز بوون ده‌ڕوخێنێ.
3. ئابوری وڵات کاول ده‌کا.
4. تۆڕ و گروپی مافیایی دروست ده‌کا که دژی ئه‌وه‌ن گۆڕانکاری بکرێ، دژی ئه‌وه‌ن وڵات به‌ره‌و قانون و داموده‌زگایی بڕوا چونکه لێیان تێک ده‌چێ..
ئێوه بژمێرن، ده‌یانی دیکه‌ش بژمێرن...
جا بۆ سه‌یر و سه‌مه‌ره نیه که خه‌ڵک له سه‌ر را ده‌بڕینێک سزا ده‌درێ، له‌ولا سه‌دان گه‌نده‌ڵ، سه‌دان وڵات بڕ و تاڵانچی و تێر نه‌خۆر، هه‌ست به قانون و سزا ناکه‌ن و که‌س بۆی نیه سزایان بدا..
ئه‌مه که په‌نده‌که ده‌ڵێ " قانون وه‌کو تۆڕی جاڵجاڵۆکه وایه، مێش و مه‌گه‌زی بچووک ده‌گرێ و زه‌رده‌واڵه‌ش تێکی ده‌دا"
.
پێشکه‌شه به هه‌ردوو هاوڕێم ساڵح هه‌رکی و عادل قه‌ره‌داخی...

Comments
Post a Comment