هێمن میرانى:
ده‌بێ كوردایه‌تى بكه‌ین نه‌ك حزبایه‌تى
سازدانى
توانا ته‌ها - هه‌فته‌نامه‌ى زارى كرمانجى
1- بهرِاى ئێوه ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا دروست
بووه لهكوىَ كۆتایپێدێ، ئایا پرِوشكى ته‌واوى ئاگره‌كه به‌ر كوردیش ئه‌كه‌وێت؟
هێمن میرانى:
ئه‌م شهرِه ئاسایی نیه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه نیه له گه‌ڵ حكومه‌تێكى ناوخۆیی یان
ركابه‌رێكى هاوشێوه. به‌ڵكو شهرِ كردنه له گه‌ڵ به‌هێزترین گروپى تیرۆریستى له
دونیاى ئێستادا كه چیتر گروپێكى شاراوه نیه به‌ڵكو ده‌وڵه‌تێكى دروست كردووه و
چه‌كى زۆر پێشكه‌وتووى هه‌یه، چه‌كدارى راهێنراوى نێوده‌وڵه‌تى و خاوه‌ن عه‌قیده‌یه‌كى
توندرِهوى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه. ئه‌و گروپه خاوه‌ن ئایدیۆلۆجیایهكى نه‌ته‌وه‌یی
نیه كه دژى كورد شهرِ بكا به ته‌نیا، ئه‌وان دونیایان به‌سه‌ر به‌ره‌ى ده‌وڵه‌تى
به ناو ئیسلامى و به‌ره‌ى كوفر دابه‌ش كردووه، ئه‌وان ههرِهشهن بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تانى
كه‌نداو، بۆ توركیا، ئێران و دواتر كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به گشتى. بۆیه شهرِهكه
ته‌نیا شهرِى كورد نیه، چاوهرِوانى ده‌كرێ هاوپه‌یمانێتیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ
بچووك كردنه‌وه و له ناوبردنیان دروست ببێ.
2- كورد له‌گه‌ڵ به‌غداد رێككه‌وته‌وه، هه‌ندێك
بۆچوون هه‌یه ئه‌وه زیاتر وایكردووه داعش بىَ هیوا ببێت و په‌لامارى كوردستان
بدات، چونكه هه‌موو رِێگهكانى گیراوه، تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌دایت؟
هێمن میرانى:
داعش له یه‌ك به‌ره‌وه شهرِ ناكا، ئه‌وان به‌رده‌وام له چه‌ند به‌ره‌یه‌كه‌وه
شهرِیان كردووه، ئه‌وه‌ى ئێستا روویان له كوردستان كردووه لێكدانه‌وه‌ى زۆر هه‌ڵده‌گرێ.
من وا نازانم نزیك بوونه‌وه‌ى نێوان كورد و به‌غدا هۆكار بىَ، له راستیدا نزیك
بوونه‌وه‌ش نه‌بووه، ئه‌و هاوكاریه سه‌ربازیه له دواى پێشرِهویهكانى داعش له
نێوان هه‌رێم و به‌غدا دروست بووه. هه‌ندێ لێكدانه‌وه هه‌یه كه داعش ده‌یه‌وێ
كوردیش بێنێته نێو ئه‌و شهرِه تایفیهى له عێراق هه‌یه. هۆكار ره‌نگه زۆر
بن، له پێش هه‌موویان له بیر نه‌كه‌ین كه كوردستان به‌شێك له نه‌خشه‌ى ئایندهی
ئیمپراتۆریه‌تى ئیسلامى ئه‌وان، بۆیه سه‌یر نیه كه هێرش بكه‌نه سه‌ر كوردستان.
3- سه‌ركرده كورده‌كان ده‌ڵێن به‌ته‌نیا شهرِى
داعشمان كردووه‌و ده‌یكه‌ین، له‌كاتێكدا وڵاتانى گه‌وره‌ى دنیا ده‌ڵێن به هه‌موو
شێوه‌یه‌ك رِووبهرِووى داعش و گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌بینه‌وه، كه‌چى هاوكارى
سه‌ربازى پێشكه‌ش به كورد ناكه‌ن؟ ئێوه چۆن ئه‌مه لێكده‌ده‌نه‌وه؟
هێمن میرانى:
كه‌س ناتوانێ ئازایه‌تى و لێهاتوویى پێشمه‌رگه نادیده بگرێ، به‌ڵام شهرِى داعش
شهرِى تیرۆره كه شهرِێكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ راگه‌یه‌ندراوه، داعش ته‌نیا ههرِهشه
نیه له‌سه‌ر كوردستان تا ئێمه به ته‌نیا شهرِى داعش بكه‌ین، به‌ڵكو له هه‌ندێ
كاتدا ئێمه شهرِمان له جیاتى حكومه‌تى عێراقیش كردووه كه ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ
نه‌كردووه له پاراستنى هاوڵاتیه‌كانى، بۆ نمونه پاراستنى به‌نداوى موسڵ له لایه‌ن
پێشمه‌رگه‌وه ده‌بێ له لایه‌ن عێراقیه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بنرخێندرێ،
چونكه ته‌قاندنه‌وه‌ى ئه‌و به‌نداوه ملیۆنان قوربانى لێ ده‌كه‌وێته‌وه. را‌گرتن
و په‌نا دانى زیاتر له ملیۆنێك ئاواره له لایه‌ن هه‌رێمى كوردستانه‌وه كه خۆى
ههرِهشهى داعش و ئابلوقهیهكى ئابورى گه‌وره‌ى حكومه‌تى به‌غداى له‌سه‌ره‌تاى
ئه‌مساڵ خراوه‌ته سه‌ر كارێكه ده‌بێ بنرخێندرێ. بۆیه به زووترین كات كۆمه‌ڵگه‌ى
نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێ به ئه‌ركى سه‌ر شانى خۆى هه‌ڵبستێ كه هاوكارى كردنى پێشمه‌رگه‌یه
له شهرِى دژى تیرۆر و هاوكارى مرۆیی ئه‌و ملیۆنه ئاواره‌یه كه بارێكى یه‌كجار
قورسیان خستۆته سه‌ر هه‌رێم.
4- ئێستا مالیكى برِیارى داوه هاوشانى پێشمه‌رگه
له گرووپه چه‌كداره‌كان بدات، ئایا مالیكى له خۆشهویستیهتى بۆ كورد‌و پێشمه‌رگه
یان ئهیهوىَ له‌م رِێگهیهوه نمایشى خۆى بكات له‌به‌رامبه‌ر نه‌یار و خۆرئاوا؟
هێمن میرانى:
تا ئێستاش كوردستان به‌شێكه له عێراق و ئه‌ركى حكومه‌تى فیدراڵه كه هاوكارى هه‌رێم
بكا له كاتى پێویستدا چۆن ئێمه داڵده‌ى یه‌ك ملیۆن عێراقیمان داوه. حكومه‌تى عێراق
له ده ساڵى رابردوو كه‌مته‌رخه‌مى گه‌وره‌ى نواندووه و پێشێلى ده‌ستوورى كردووه
كه پێشمه‌رگه‌ى پرِ چه‌ك نه‌كرووه و موچه‌ى نه‌داون، ئه‌و هاوكاریه كه‌مه‌ى ئێستا
ده‌یكا به‌شێكه له به‌رپرسیارێتى خۆى، دواتر داعش دوژمنى ئه‌وانیشه و پێش ئه‌وه‌ى
شهرِى پێشمه‌رگه بكا، سوپاى مۆدرێن و پرِ چه‌كى ئه‌مریكى و پێشكه‌وتووى عێراقى
له ناوچه سوونیه‌كان تێك شكاند.
5- ده‌گوترێت به دروستبوونى ئه‌م رِهوشه عێراِق
دهگهرِێتهوه ساڵانى 2003 له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێویست كورد زۆر به وریاییه‌وه
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكات، بۆچوونى ئێوه چیه له‌م باره‌یه‌وه؟
هێمن میرانى:
عێراقى ئێستا به هیچ قۆناغێكى دیكه ناچێ، ئێستا عێراق له‌سه‌ر زه‌وى دابه‌ش بووه.
6- وڵاتانی خۆرئاوا بژارده‌یان هه‌یه، یان بێن
و لێره رووبهرِووى داعش ببنهوو، یان چاوهرِێی گهرِانهوهیان بكه‌ن له وڵاته‌كانیان
بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ رووبهرِوویان ببنه‌وه، ئایا ئه‌وه پێشبینیه‌كى گونجاوه؟
هێمن میرانى:
له پرسیاره‌كانى سه‌ره‌وه ئاماژه‌م به‌وه‌دا كه ئه‌مه شهرِێكى نێوده‌وڵه‌تیه
و وڵاتانى دونیا به‌رپرسیاریه‌تیان له ئه‌ستۆیه، چونكه داعش ههرِهشهیه بۆ
هه‌موو دونیا به رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، ئه‌وان ههرِهشهن له‌سه‌ر شارستانیه‌تى
مرۆیی، ئه‌وه‌ى ئه‌و ماوه‌یه له موسڵ و ده‌وروبه‌رى به‌رامبه‌ر به شارستانێتى كۆنى
عێراق كردویانه، مهغلۆكانیش نهیاكردووه.
7- كورد له ئێستا پێویسته چیبكات بۆ ئه‌وه‌ى
ئه‌م رِهوشه ناله‌باره له‌سه‌ر خۆى لاببات؟
هێمن میرانى:
كورد ده‌بێ یه‌ك به‌ره‌و و یه‌ك ده‌نگ بێ، حزبایه‌تى نه‌كا و كوردایه‌تى بكا، هه‌ڵبه‌ت
هه‌ندێ كه‌مته‌رخه‌مى به داخه‌وه له‌م بواره‌دا هه‌یه.
8- یه‌ك نه‌گرتنى كورد به‌رامبه‌ر دووژمن واى
نه‌كردووه كه داعش هیچ ترسێكى له هێزى پێشمه‌رگه نه‌بێت و له هه‌ركوێیه‌ك بیهوىَ
په‌لامارى كوردستان بدات؟
هێمن میرانى:
داعش تا ئێستا له هیچ شهرِێكى دیكه‌یدا به قه‌د شهرِكردن له گه‌ڵ پێشمه‌رگه
گورزى به‌ر نه‌كه‌تووه، خۆیان ئه‌مه‌یان باس كردووه. به‌لام بێگومان یه‌ك به‌ره‌یی
هێزى پێشمه‌رگه و حزبه سیاسییه‌كان، به تایبه‌ت پارتى و یه‌كێتى كه خاوه‌ن هێزى
پێشمه‌رگه‌ن، هه‌موو جۆره پیلانێك له دژى كوردستان به‌تاڵ ده‌كاته‌وه. ئه‌وان
ده‌بێ بزانن به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سكى حزبى كوردستان وێران ده‌كا. ده‌بێ یه‌كگرتوو تر
بن له‌وه‌ى ئێستا.
9- بهرِاى ئێوه میدیاى كوردى به‌م شێوه‌یه
زیان به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌گه‌ینێت كه هه‌ر یه‌كه‌یان و له رِكابهرى یه‌كترى
ده‌چنه نێو رِووداوهكان و هه‌موو نهێنى و پلانه‌كان ئاشكراده‌كه‌ن، ئایا ئه‌وه
كاره‌ساتى گه‌روه ناخوڵقێنێت؟ هه‌م لهرِووى سه‌ربازى هه‌میش له رِووى كۆمه‌ڵایه‌تى؟
هێمن میرانى:
میدیا به گشتى له كوردستان دیارده‌یه‌كى نا پروفێشناڵ و ههرِهمهكیه، كه‌مترین
ئه‌وانه‌ى له میدیا وه‌كو رۆژنامه‌نووس كار ده‌كه‌ن ئه‌ركى میدیا و به‌رپرسیارێتى
كاركردن ده‌زانن، بۆیه نا سروشتى نیه كه بێ ئاگایانه و بۆ خۆ ده‌رخستن پلانى پێشمه‌رگه
كه‌شف بكه‌ن، یان ته‌نانه‌ت ببنه هۆكارى بڵاوكردنه‌وه‌ى ترس له ناو خه‌ڵك. ئه‌وه
باسى تۆرِه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ر مه‌كه،
ئه‌وه‌ى به تایبه‌ت له فه‌یس بووك له كوردستان ده‌گوزه‌رێ له هیچ وڵاتێكى
ئه‌فریقیش نیه. هه‌مووى بۆته سیاسى و چاودێر‌و شرۆڤه‌كار و لێكدانه‌وه ده‌كا و پێشنیار
بۆ داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت ده‌كا، خه‌ڵك دهترسێنىَ، شهرِى سیاسى ئاست نزم ده‌كا...
هتد كه لێره شوێنى باس كردنى نیه! به راستى فه‌یس بووك زۆر به خراپى له
كوردستان به‌كار ده‌هێندرێ.
پرۆفایل:
هێمن میرانى
- له دایك بووى هه‌ولێر، له 2011 ه‌وه له وڵاتى ئینگلته‌را داده‌نیشى. خوێندكارى
دكتۆرایه له بوارى سیاسه‌ت و حوكمرِانى له زانكۆى لێسته‌رى ئینگلیزى.
Comments
Post a Comment