یاده‌وه‌ری....
سێبه‌ری حزبایه‌تی له‌سه‌ر هه‌موو شتێک
هێمن میرانی
لێکۆڵه‌ران و پسپۆڕانی زانستی سیاسه‌ت، به
تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له بواری به دیموکراسیکردن – یان به دیموکراسی بوون ( Democratisation)
توێژینه‌وه ده‌که‌ن، باس له‌وه ده‌که‌ن که گواستنه‌وه بۆ دیموکراسی و
بونیادنانی سیستمێکی دیموکراسی تۆکمه پێویستی به کات هه‌یه، پرۆسه‌یه‌کی درێژه
و پڕه له هه‌واز و نشێو، رێگه‌یه‌که چه‌ندین هه‌ڵه‌ی گه‌وره و بچووکی تێدا ده‌کرێ.
ئێمه له هه‌رێمی کوردستان له قۆناغی گواستنه‌وه‌مان بۆ دیموکراسی رووبه‌رووی شه‌ڕی
ناخۆیی، دابه‌شبوونی کوردستان بۆ دوو ئیداره‌ی حزبی بوون که ته‌واوی ژیانی ئێمه‌ی
بۆ دوو زۆنی حزبی گۆڕی. له 1998 ه‌وه شه‌ڕ وه‌ستا، له 2005 ه‌وه پرۆسه‌ی یه‌کخستنه‌وه‌ی
حکومه‌ت ده‌ستی پێکردووه. راسته هه‌نگاوی زۆر دڵخۆشکه‌ر و گه‌وره بڕاون و چوینه‌ته
پێشه‌وه، به‌ڵام له کاتی هه‌ستیاردا که‌موکوڕیه‌کان ده‌رده‌که‌ون.
شه‌ڕی گروپی تیرۆریستی داعش له میحوه‌ری که‌رکوک
و موسڵ، پیشانی داین که هێشتا هێزه‌کانی پارتی و یه‌کێتی له به‌ره‌ی جیاوازدا شه‌ڕ
ده‌که‌ن، هێشتا هه‌ندێ له میدیاکانی پارتی و یه‌کێتی هه‌ناسه له ناشرینکردنی یه‌کتری
وه‌رده‌گرن، هێشتا ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له پارله‌مانتاره‌کانی پارتی و یه‌کێتی و
سیاسهتمهدارهکانیشیان، به هه‌ناسه‌یه‌کی حزبیانه‌ی ته‌سک، له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی
جددی له‌سه‌ر بوون و نیشتیمانماندا، رووداوه‌کان شه‌ن و که‌و ده‌که‌ن.
ئه‌م رووداوانه هه‌موویان پێیان گوتین که
ده‌بێ ئیش‌کردنی جددی له‌سه‌ر سێکته‌ری پێشمه‌رگه بکرێ، وه‌زیره گۆڕانه‌که ئه‌رکی
گرانه، ئه‌گه‌ر چی بڵاو کرایه‌وه که سه‌رۆکی هه‌رێم پشتی گرتووه له پرۆژه‌که‌ی
بۆ یه‌کخستن و به نیشتیمانی کردنی پێشمه‌رگه، به‌ڵام سه‌رۆکی هه‌رێم به‌س نیه، ده‌بێ
یه‌کێتیش به جددی پشتگیری بکا.
حزبایه‌تی ته‌نیا پێشمه‌رگه‌ی نه‌کردووه به
دوو له‌ت، که ره‌نگی کڵاوهکانیشیان جیاوازه، به‌ڵکو تێرم و ده‌سته‌واژه‌کانی له
کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ته‌نانه‌ت له نێو چینی خوێنده‌واریشدا دابه‌ش کردووه. ئێمه وه‌کو
خوێندکارانی زانکۆی لێسته‌ر له به‌ریتانیا رۆژی 21ی ئابی 2014 چالاکیه‌کمان
سازدا. من هه‌واڵه‌که‌م بۆ میدیاکانی کوردستان نوسی و به ئیمهیل بۆم ره‌وانه
کردن. له رێی برای ئازیزم هێمن مه‌لا زاده، که ماوه‌یه‌که هاتۆته له‌نده‌ن و
خه‌ریکی کردنه‌وه‌ی ئۆفیسی له‌نده‌نی رووداوه، هه‌واڵه‌که بۆ ته‌له‌فزیۆن و
سایتی رووداو ره‌وانه کرد. له خواره‌وه ده‌قی هه‌واڵه داده‌نێم.
من کۆمه‌ڵگه‌ی خۆم ده‌ناسم، بۆیه ده‌سته‌واژه‌ی
خوێندکار ( که یه‌کێتی به‌کاری ده‌هێنێ) و ده‌سته‌واژه‌ی قوتابی ( که پارتی به‌کاری
ده‌هێنێ) م له هه‌واڵه‌که به تێکه‌ڵی به‌کار هێنا بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نگری بۆ که‌س
پێوه نه‌بێ، بێ ئاگا له‌وه‌ی هێشتا ئه‌و بابه‌ته وه‌کو نه‌وه‌ده‌کان به هه‌ستیاری
لای خه‌ڵکێک هه‌ر ماوه. چه‌ند هاوڕێیه‌کی خوێنده‌وارم ته‌له‌فونیان بۆ کردم و
داوای روونکردنه‌وه‌یان کرد له‌سه‌ر نوسینی ( یه‌کێتی قوتابیانی زانکۆی لێسته‌ر )
گوایه ئه‌مه ئه‌وه‌ی لێ ده‌خوێندرێته‌وه که یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان – هی پارتی
ئه‌مه‌ی رێک خستبێ. من نیگه‌ران نیم له‌وه‌ی هاوڕێیه ئازیزه‌کانم ئه‌و هه‌ستیاریه‌یان
پیشاندا، چونکه ره‌نگه گوناهی ئه‌وان نه‌بێ که پارتی و یه‌کێتی ته‌نانه‌ت دهستهواژهکانیشیان
به‌ش کرد. نیگه‌رانیه‌که له‌وه‌یه که خوێنده‌واری کورد له جیاتی ئه‌وه‌ی خۆی
به گه‌وره‌تر له‌و هه‌ستیاره بزانێ و هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دابه‌شکاریه بدا،
دێ و ده‌چێته پاڵ دابه‌شکاریه‌که. تا بۆیان روون کردۆته‌وه که کاکی ئهزیزینه
یه‌کێتی قوتابیانی زانکۆی لێسته‌ر- وه‌رگێڕانی University of Leicester – Student Union
ه و دوور و نزیک په‌یوه‌ندی به‌وه‌ی پارتیه‌وه نیه.
دڵنیام ئه‌و هه‌ستیاریه هێشتا له پانتاییه‌کی
فراوان له نێو خه‌ڵک ماوه، که بێگومان کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر یه‌کگرتوویی کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستان هه‌یه. ئێمه وه‌کو خه‌ڵک ره‌نگه کاریگه‌ری لاوازمان به‌سه‌ر سیاسه‌ت
به گشتی و سیاسه‌تی حزبه‌کان هه‌بێ، به‌ڵام خۆ ده‌توانین خۆمان به گه‌وره‌تر له
دابه‌شکاریه‌کانی ئه‌وان بزانین و کوردستانیانه سه‌یری رووداوه‌کان بکه‌ین.
بژی کوردستان و پێشمه‌رگه
هێمن میرانی – ئینگلته‌را، لێسته‌ر
22ی ئابی 2014
Comments
Post a Comment