به‌ریتانیا پاڵپشتى پێشمه‌رگه و كوردستان ده‌كا
هێمن میرانى/ئینگلته‌را
هه‌موو چوارشه‌ممه‌یه‌ك وه‌كو نه‌ریتێكى دیموكراسى، سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ده‌چێته پارله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى به‌رنامه هه‌نوكه‌ییه‌كانى بخاته روو، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى بلۆكى ئۆپۆزیسیۆن و پارله‌مانتارانى دیكه بداته‌وه. ئه‌م دانیشتنه ههفتانهیهى پارله‌مان كه به ئینگلیزى پێیى ده‌ڵێن (Prime Minister's Questions - پرسیاره‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران) یه‌كێكه له نمونه هه‌ره دیار و جوانه‌كانى دیموكراسى له شانشینى یه‌كگرتوو. كه‌شى دانیشتنه‌كه و گفتوگۆ و پاڵپشتى و ره‌خنه‌گرتن له سیاسه‌تى حكومه‌ت هه‌ر له فیستیڤاڵ و كۆبوونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى فراوان ده‌چێ. له دانیشتنى هه‌فته‌كانى رابردوو، بارودۆخى عێراق به گشتى، شهرِكردن له گه‌ڵ گروپى تیرۆریستى داعش و دۆخى پێشمه‌رگه و كوردستان و پاڵپشتى به‌ریتانیا یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه بووه. ئه‌وه‌ى جێى خۆشحاڵیه كه بێگومان پاڵپشتى گه‌وره‌ى سه‌ربازى به‌ریتانیاى به‌دواوه دێ ئه‌وه‌یه كه بلۆكى ئۆپۆزیسیۆن به ته‌واوى پاڵپشتى حكومه‌ت ده‌كا له پاڵپشتى كردنى پێشمه‌رگه له رووى سه‌ربازییه‌وه. له‌به‌ر گرنگى ناوهرِۆكى دانیشتنه‌كان و بۆ ئه‌وه‌ى خوێنه‌رى كورد ئاگادارى ئه‌وه بێ كه له به‌ریتانیا چى ده‌رباره‌ى كوردستان ده‌گوزه‌رێ، هه‌روه‌ها به تیشك خستنه سه‌ر نوێترین گۆرِانكارییهكانى هه‌ڵوێستى به‌ریتانیا بۆ پاڵپشتى كوردستان ئه‌م راپۆرته‌مان به پێویست زانى
.
حكومه‌ت له به‌غدا
یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكى كوتله‌ى ئۆپۆزیسیۆن و زۆرینه‌ى پارله‌مانتاران له‌م رۆژانه‌دا هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و له‌سه‌رى كۆكن، كه به یه‌كێك له رێگا ناوخۆییه‌كانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش ناوى ده‌به‌ن، بریتیه له ده‌ست به‌كاربوونى حكومه‌تێكى نوێى بنكه فراوانى نیشتیمانى له به‌غدا كه كورد و سوننه‌كان له خۆى بگرێ و كۆتایی به سیاسه‌تى تاكرِهویی و په‌راوێز خستن و تایفه‌گه‌رى بهێنىَ كه ببوونه سیماى دیارى حكومه‌ته‌كه‌ى نورى مالیكى. پێشتر به‌ریتانیا به‌فه‌رمى رایگه‌یاند كه ئه‌وان له رووى سه‌ربازییه‌وه هاوكارى عێراق ناكه‌ن تا حكومه‌تێكى نوێی بنكه فراوان دروست نه‌كرێ. پارله‌مانتاران و حكومه‌تى به‌ریتانیا پێیان وایه به‌شێكى زۆرى سوننه‌كانى عێراق له ناچاریدا پاڵپشتى داعشی ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وان ( مه‌به‌ست سووننه‌كانه) خۆیان له ناو حكومه‌ت نادۆزنه‌وه و هه‌ست به بێ خاوه‌نى ده‌كه‌ن. ده‌یڤید كامیرون ده‌ڵێ ( ده‌بێ چاره‌سه‌رى سیاسى له عێراق بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى پاڵپشتى تیرۆر لاواز بكرێ. هه‌مومان ده‌زانین تیرۆر له كه‌شێكدا گه‌شه ده‌كا كه ناسه‌قامگیرى سیاسى هه‌بێ و حكومه‌ت و دامه‌زراوه نیشتیمانیه‌كان لاواز و له‌كاركه‌وتوو بن. له‌م روانگه‌یه‌وه پێویسته حكومه‌تێكى نیشتیمانى راسته‌قینه له عێراق بێته كایه‌وه كه شیعه و كورد و سوننه و كریستیان بگرێته‌خۆ و هه‌ڵمه‌تێكى یه‌كگرتوو له دژى تیرۆر به‌رپا بكا. هه‌موو لایه‌ك ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه به بێ بوونى حكومه‌تێكى نیشتیمانى راسته‌قینه و فراوان كه پێكهاته عێراقیه‌كان له خۆى بگرێ، كارێكى مه‌حاڵه چاوهرِێ بكرێ سوپاى عێراق و هێزه‌كانى ئاسایش بتوانن وڵات بپارێزن و به‌رگرى لێ بكه‌ن). هه‌ر له هه‌مان چوارچێوه، وه‌زیرى به‌رگرى به‌ریتانیا مایكلڕ فاڵۆن رایگه‌یاند كه (هه‌ڵوێستى به‌ریتانیا روونه به‌رامبه‌ر به پێویستى دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى نیشتیمانى فراوان كه هه‌موو لایه‌نه‌كان له خۆ بگرێ).
دواى چربوونهوهى هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراقى و نزیكبوونه‌وه‌ى كۆتایی هاتنى ماوه دهستوورییهكهى، ده‌یڤید كامیرۆن له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا جه‌ختى له هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى كرده‌وه و گوتى ( پێویستى دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى راسته‌قینه كه نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو عێراقیه‌كان بكا خاڵێكى بنهرِهتییه له سیاسه‌تى ئێمه‌دا. له پاڵ ئه‌وه‌ش، ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌مانه‌وێ ته‌نیا دامه‌زراندنى حكومه‌ت نیه، به‌ڵكو حكومه‌تێك كه بتوانێ كار بكا و ببێته حكومه‌تێكى فراوان و سه‌قامگیر و كارا. ئه‌مه كێشه‌ى بنهرِهتى عێراقه و پێویستى به دامه‌زراندنى حكومه‌تێك هه‌یه كه نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو خه‌ڵك بكا. ئه‌و كێشانه‌ى ئێستاش له ئارادان بێگومان به‌ره‌نجامى نه‌بوونى حكومه‌تى له‌و جۆره‌یه كه ئاماژه‌م پێكرد).

به‌ریتانیا چه‌ك بۆ كورد ده‌گوازێته‌وه
به‌ر له‌وه‌ى به فه‌رمى برِیارى ئه‌وه بدات كه چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه ره‌وانه بكا، حكومه‌تى به‌ریتانیا پێشتر هاوكارى كوردستانى ده‌كرد له رێى گواستنه‌وه‌ى چه‌ك كه له وڵاتانى دیكه‌ى ئه‌وروپاوه ره‌وانه ده‌كران. له چه‌ند رۆژى رابردوو، له رێى به‌ریتانیاوه زیاتر له 10 ته‌ن جلوبه‌رگى گولله نهبرِى سه‌ربازى، كڵاوى سه‌ربازى و فیشه‌ك كه له ئه‌لبانیاوه بۆ پێشمه‌رگه ره‌وانه كرابوون، بۆ كوردستان گوازرانه‌وه. پسپۆرانى سه‌ربازى باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چونكه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه زیاتر راهێنانیان له‌سه‌ر چه‌كى رووسى و سۆڤیه‌تى جاران كردووه، بۆیه زیاتر پێویستیان به چه‌ك و پێویستى سه‌ربازى وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپا ده‌بێ. ئاژانسى RT ی رووسى بڵاوى كرده‌وه كه وڵاتى ئه‌لبانیا له رێى به‌ریتانیاوه فیشه‌ك بۆ هێزى پێشمه‌رگه ره‌وانه ده‌كا، چونكه كه‌رسته سه‌ربازییه‌كانى ئه‌لبانیا له رووسیا به‌رهه‌م هێنراون.
به‌ریتانیا چه‌ك ده‌داته كورد
سه‌رۆك وه‌زیران باسى له‌وه كرد كه ئه‌وان له ههرِهشهكانى داعش سلڕ ناكه‌نه‌وه و هه‌موو رێگه‌یه‌ك ده‌گرنه به‌ر بۆ شهرِكردن له گه‌ڵ تیرۆر. یه‌كێك له‌و رێگایانه‌ى سه‌رۆك وه‌زیر و پارله‌مانتاران هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر كرد پاڵپشتى كردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بوو له رووى سه‌ربازیه‌وه. سه‌رۆك وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هه‌فته‌ى رابردووى پارله‌ماندا گوتى ( ئێمه له رووى سه‌ربازیه‌وه یارمه‌تى كورد ده‌ده‌ین. ئه‌وان تا ئێستا به ره‌سمى داواى ئه‌وه‌یان نه‌كردووه كه ئێمه چه‌كیان پێ بده‌ین، ته‌نیا داوایان كردووه كه له رێى به‌ریتانیاوه چه‌ك له وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپا بچێته ئه‌رده‌ن و له‌وێشه‌وه بۆ كوردستان. ئێمه ئێستا ئه‌وه ده‌كه‌ین و بوینه‌ته رێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى چه‌ك بۆ كورد. بێگومان ئه‌گه‌ر به ره‌سمى داواى ئه‌وه‌مان لێ بكرێ كه چه‌كیان پێ بده‌ین، به جددى هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین).
دوا به‌دواى كۆبوونه‌وه‌كانى پارله‌مان و گفتوگۆكانى حكومه‌ت له گه‌ڵ هاوتا ئه‌وروپییه‌كانى له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى ناتۆ كه له چه‌ند رۆژى رابردوو له وێڵز به‌سترا، حكومه‌تى به‌ریتانیا به ره‌سمى چه‌كى بۆ هێزى پێشمه‌رگه ره‌وانه كرد. وه‌زیرى به‌رگرى كه له‌سه‌ره‌وه ناوى هاتووه رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ى به برِى 1.6 ملیۆن پاوه‌ند چه‌كى پێشكه‌وتوو و فیشه‌ك بۆ هێزه‌كانى كوردستان ره‌وانه ده‌كا، تێچووى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كانه‌ش ده‌گاته برِى 475 هه‌زار پاوه‌ند. وه‌زیرى به‌رگرى راشیگه‌یاند كه ( حكومه‌تى به‌ریتانیا پابه‌نده به هاوكارى كردنى حكومه‌تى عێراق و هێزه كوردییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌رگرى له خۆیان بكه‌ن). ده‌رباره‌ى هۆكارى ئه‌و پاڵپشتیه سه‌ربازییه‌وه، وه‌زیر ده‌ڵێ ( ملیشیاكانى داعش تاوانبارن به كردارى نا مرۆیی و توندوتیژ، بۆیه من خۆشحاڵم كه ئێمه چه‌ك پێشكه‌شى هێزه كوردییه‌كان ده‌كه‌ین كه له ریزى پێشه‌وه‌ى به‌ره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندرِهوه توندوتیژهكانن). هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ( هێزه كوردییه‌كان به به‌راورد به داعش له رووى چه‌كه‌وه لاوازن، ئێمه وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه كه داواى هاوكارییان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌رگرى له خۆیان بكه‌ن و هاوڵاتیه‌كانیان بپارێزن و پێشرِهوییهكانى داعش رابگرن و دووریان بخه‌نه‌وه). ته‌له‌فزیۆنى بى بى سى بڵاوى كرده‌وه كه برِیارى به‌ریتانیا بۆ پێدانى چه‌ك به پێشمه‌رگه له دواى دامه‌زراندنى حكومه‌تى نوێى عێراق هات، كه له گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به فه‌رمى داواى یارمه‌تى سه‌ربازییان له به‌ریتانیا كردووه.
به‌ریتانیا هێز ره‌وانه ناكاته‌وه
سه‌رۆك وه‌زیران و پارله‌مانتاران گفتوگۆى سه‌ره‌كیان له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه چۆن بتوانن به رێگه‌یه‌كى چالاك پاڵپشتى هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هاوكێشه‌كان له دژى داعش به ته‌واوى بگۆرِن. سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێ ( ئێمه نابێ بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه خۆمان بچین پێشرِهوایهتى شهرِ بكه‌ین له‌وێ، ئێمه ناتوانین سوپاى خۆمان جارێكى دیكه ره‌وانه‌ى عێراق بكه‌ینه‌وه. كورد و سوپاى عێراق له به‌ره‌كانى شهرِن له گه‌ڵ داعش، له رێى پاڵپشتى ئه‌وانه‌وه ئێمه ده‌توانین تیرۆر لاواز بكه‌ین و له‌ناوى به‌رین)

ئه‌مه وه‌کو راپۆرتێکی رۆژنامه‌وانی له رۆژنامه‌ی خه‌بات رۆژی یه‌ک شه‌مه 14 ی ئه‌یلول 2014 له لاپه‌ره 7 ی کاروباری کوردستان بڵاو کراوه‌ته‌وه
Comments
Post a Comment