سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌بێته‌وه رۆژه‌ڤى میدیا ئه‌مریكیه‌كان
" ده‌بێ به‌ڵێنى ئه‌وه به پێشمه‌رگه بده‌ین كه یارییه‌كه به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كۆتایی دێ" ده‌یڤید ئهندڵمن
"
"
هه‌رێمى كوردستان سویسراى رۆژهه‌ڵاتى ناوهرِاسته" دانیاڵ پاپیس
ئه‌م راپۆرته پوخته‌ى بۆچوونه‌كانى دوو نوسهرى و لێكۆڵه‌رى دیارى ئه‌مریكین كه وتاره‌كانیان رۆژێك به‌ر له راگه‌یاندنى ستراتیژى سه‌رۆك ئۆباما بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گروپى تیرۆریستى داعش بڵاو كرده‌وه. وتارى یه‌كه‌م به ناونیشانى ( به‌خێر بێى كوردستان) له لایه‌ن دانیاڵ پاپیس ه‌وه نوسراوه كه مێژوونووس و لێكۆڵه‌رى سیاسیه و سه‌رۆكى مونته‌دا رۆژهه‌ڵاتى ناوهرِاسته. ئه‌م وتاره له پێگه‌ى واشنتن تایمز - The Washington Times بڵاوكرایه‌وه و دواتر به ناونیشانى جیاجیا له چه‌ندین پێگه‌ى دیكه‌ى ئیلیكترۆنى بڵاوكرایه‌وه. وتارى دووه‌م به ناونیشانى ( كورده‌كان شایسته‌ى سه‌ربه‌خۆیین) له لایه‌ن رۆژنامه‌نووسى دیارى ئه‌مریكى ده‌یڤید ئهندڵمن له ی‌و ئێس ئه‌ى توده‌ى- USA Today بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌یڤید پێشتر بۆ رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز كارى كردووه و ئێستا گۆشه نووسى ی‌و ئێس ئه‌ى توده‌ى و سه‌رنووسه‌رى وێڵد پۆله‌سى جۆرناڵ ه.
خه‌بات: هێمن میرانى - به‌ریتانیا

شهرِى داعش
ده‌یڤید ئهندڵمن له وتارى ( كورده‌كان شایسته‌ى سه‌ربه‌خۆیین) به‌شێكى ته‌رخان كردووه بۆ شهرِى گروپى تیرۆریستى داعش. ناوبراو گومان له لێهاتوویی سوپاى عێراق ده‌كا كه تواناى به‌زاندنى داعشى هه‌بێ و هیواى به ئازایه‌تى پێشمه‌رگه هه‌یه. ده‌رباره‌ى سوپاى عێراق ده‌ڵێ (ده‌توانى گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ى كه سوپاى عێراق كه له ئێستادا شایه‌نى به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه‌یه، ئه‌و سوپایه‌ى كه له لایه‌ن حكومه‌تێكى نوێ به‌ڵام له‌رزۆكه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێ، ناتوانێ یه‌ك هه‌نگاو له دژى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى بچێته پێشه‌وه. ئه‌گه‌ر پشت بو سوپایه ببه‌ستین ده‌بێ بكه‌وینه نێو توندوتیژى و نائۆقرهییهكى درێژخایه‌ن كه به‌خێرایی له هه‌رێمه‌كه ته‌شه‌نه ده‌كا تا ده‌گاته وڵاتانى ئێمه‌ش). نوسه‌ر كه دێته سه‌ر باسكردنى پێشمه‌رگه ده‌ڵێ (كورده به‌هێز و ئاماده‌كان، به تایبه‌ت هێزه قارهمانهكهیان، پێشمه‌رگه، باشترین و دوایین هیواى ئێمه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه له دژى داعش پێچه‌وانه بكه‌ینه‌وه).
عێراقى شكستخواردوو
له به‌شێكى گوتاره‌كه‌یدا ده‌یڤید ره‌خنه له به‌رده‌وامى هه‌وڵدان بۆ هێشتنه‌وه‌ى عێراق به یه‌كپارچه‌یی ده‌گرێ و ده‌نووسێ ( هه‌وڵى زۆر بۆ هێشتنه‌وه‌ى عێراق به یه‌كپارچه‌یی له رێى راهێنان، هاوكارى بیانى و گوشارى دیبلۆماسى دراوه و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه روو بكه‌ینه شوێنێكى دیكه.... ئێمه له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ى عێراقێكى له‌كاركه‌وتوو پێكه‌وه بهێڵینه‌وه).
به‌ڵێن به پێشمه‌رگه بده‌ن
ده‌یڤید باس له ئینتیماى كورد بۆ عێراق و ئاماده‌یی خۆ به‌خت كردن ده‌كا و ده‌نووسێ (هیچ كوردێك ئینتیماى راسته‌قینه‌ى بۆ عێراق نیه و ئاماده نیه ژیانى خۆى بۆ به‌خت بكا. كورد ئاماده‌یه ژیانى خۆى به‌خت بكا به‌ڵام بۆ كوردستانێكى ئازاد). له به‌شێكى دیكه‌ى وتاره‌كه‌دا كه دێته سه‌ر باسى ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له پێناوى چیدا شهرِ ده‌كا و چاوهرِێی چى ده‌كا، ده‌نووسێ ( له‌وه گهرِێ كه راهێنان به‌و جه‌نگاوه‌ره كوردانه بكه‌یت و رێنوێنیان بكه‌ى، ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به راستى پێویستى پێیه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى ببێته شمشێرێكى راسته‌قینه و تیژ ئه‌وه‌یه كه چه‌كى و كه‌لوپه‌لى دروستى پێ بدرێ و گه‌ره‌نتى ئه‌وه‌شى پێ بدرێ كه یارییه‌كه به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كۆتایی دێ. ئه‌گه‌ر ئێمه له بینینى ئه‌م واقیعه سه‌ركه‌وتوو نه‌بین، ئه‌مریكا و رۆژئاوا به‌رله‌وه‌ى بچنه ناو شهرِهكهوه دۆرِاون).
ئامانجه‌كه‌ى ئۆباما
ده‌یڤید ئهندڵمن، خۆزگه ده‌خوازێ ئۆباما ئه‌و شهرِهى بۆ ئامانجێكى باشتر بوایه، ئه‌و ده‌ڵێ ( به شێوه‌ى ره‌سمى، ئۆباما فرۆكه جه‌نگیه‌كانى ئه‌مریكاى نارده به‌ره‌كانى شهرِ بۆ ئه‌وه‌ى داعش له به‌نداوى موسڵ دووربخه‌نه‌وه و كه‌مایه‌تییه ئایینیه‌كانى عێراق و هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردان بپارێزن، ئه‌مانه هۆكارى باش بوون بۆ ده‌ستێوه‌ردان. به‌ڵام هۆكارى راسته‌قینه ده‌بوایه بۆ هاوكارى كورد بێ بۆ به‌دى هێنانى سه‌ربه‌خۆیی).
ده‌وڵه‌تى كوردى خراپه!
دانیاڵ پایپس له وتارى ( به‌خێر بێی كوردستان) باس له تێرِوانینى پێشووى خۆى بۆ كوردستان ده‌كات له سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو هه‌یبووه، ده‌نوسێ (به‌رله‌وه‌ى به‌خێرهاتنى ده‌وڵه‌تى كوردستان له باكورى عێراق بكه‌م، ده‌مه‌وێ دانبه‌وه‌دابنێم كه له رابردوودا خۆم دژى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووم. له ساڵى 1991، له دواى كۆتایی هاتنى شهرِى كوێت و له‌و كاته‌ى سه‌ددام حوسێن هێرشى كرده سه‌ر شه‌ش ملیۆن كوردى عێراقى، من ئه‌و كات سێ بیانووم هه‌بوو كه دژایه‌تى ده‌ستێوه‌ردانى ئه‌مریكا بكه‌م، ئه‌و بیانووانه تا ئێستاش له هه‌ندێ لاوه ده‌بیسترێن. یه‌كه‌م، سه‌ربه‌خۆیی كورد ده‌بێته سه‌ره‌تاى كۆتایی هاتنى عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌ت. دووه‌م، ئه‌مه ده‌بووه هۆى هاندانى هه‌ستى سه‌ربه‌خۆیی له لاى كوردانى سوریا، توركیا و ئێران، به‌مه‌ش نا ئۆقره‌یی و ململانێ له ناوچه‌كه ده‌هاته كایه‌وه. سێیه‌م، ده‌بووه هۆكارى چه‌وساندنه‌وه‌ى پێكهاته جیاوازه‌كانى دیكه كه له گه‌ڵ كورد له كوردستان ده‌ژین و به‌مه‌ش خوێنى زۆر له نێوان خه‌ڵك له ناوچه‌كه دهرِژا).
كۆتایی عێراق نیعمه‌ته
دانیاڵ هه‌ڵسه‌نگاندنێكى ورد بۆ گریمانه‌كانى بیست و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌رى خۆى ده‌كا و ده‌نووسێ (سه‌لمێندرا كه هه‌ر سێ پێشبینیه‌كه‌م به ته‌واوى هه‌ڵه بوون. به له به‌رچاوگرتنى مێژووی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تى دوور و درێژى عێراق، ده‌رده‌كه‌وێ كه كۆتایی هاتنى عێراقێكى یه‌كگرتوو جۆرێك له ئارامى بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى دێنێ).
كورد له پارچه‌كانى دیكه
ده‌رباره‌ى جولانه‌وه‌ى كوردى له پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان كه ئه‌و له نه‌وه‌ده‌كان وه‌كو سه‌رچاوه‌ى نا ئارامى له ناوچه‌كه سه‌یرى ده‌كردن، دانیاڵ باوهرِى وایه ( به هه‌مان ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى دابه‌ش بوونى عێراق پێویسته، جولانه‌وه‌ى كوردى له وڵاتانى دراوسێی ئاكامى گرنگى هه‌بووه. ئێستا سوریا دابه‌ش بووه بۆ سێ پێكهاته‌ى ئیتنى و مه‌زه‌بى كه كورد و عه‌ره‌بى سوننى و عه‌ره‌بى شیعه‌ن، ئه‌مه له مه‌وداى دووردا قازانجى هه‌یه. ئه‌و كوردانه‌ى توركیا به‌جێ دێڵن، (ره‌نگه مه‌به‌ستى ئه‌وانه بێ كه ده‌بنه گه‌ریلا - خه‌بات) خواسته سهركێشهكانى سه‌رۆكى ئێستاى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئاسته‌م ده‌كه‌ن. به هه‌مان شێوه، ئه‌و كوردانه‌ى ئێران به‌جێ دێڵن، هاوكارى كه‌مكردنه‌وه‌ى خواسته شهرِانگێزهكانى نیمچه ئیمپراتۆریه‌ته‌كه ده‌كه‌ن).
پێكهاته‌كانى دیكه له كوردستان
دانیاڵ له نه‌وه‌ده‌كان له‌وه ده‌ترسا كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى كوردى دروست ببێ، پێكهاته جیاوازه‌كانى دیكه كه له گه‌ڵ كورد ده‌ژین رووبه‌رووى دۆخێكى مه‌ترسیدارى توندوتیژى و له‌ناوبردن ده‌بنه‌وه. ئێستا كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ گومانهكهى خۆى ده‌كا، نوسیویهتى (زۆر دوور و پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى من له نه‌وه‌ده‌كان لێى ده‌ترسام له كوردستان روویدا. له جیاتى ئه‌وه‌ى كه پێكهاته جیاوازه‌كان له كوردستانى عێراقه‌وه رابكه‌ین، وه‌كو ئه‌وه‌ى من پێشبینیم كردبوو، ئه‌وه‌تا سه‌دان هه‌زار په‌ناهه‌نده له ته‌واوى ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراقه‌وه دهرِژێنه كوردستان و سوود له لێبورده‌یى و دهرفهتهكانى وه‌رده‌گرن).
بیركردنه‌وه‌ى نه‌وه‌ده‌كان به‌رامبه‌ر به كورد
دانیال پاپیس به‌رگرى له خۆى ده‌كا كه گومانى خراپى ده‌رباره‌ى كوردستان و كورده‌وه هه‌بووه، ده‌نوسێ (من ده‌توانم هۆكارى ئه‌و هه‌ڵه تێگه‌یشتنه‌ى خۆم روون بكه‌مه‌وه. له 1991، هیچ كه‌سێك نه‌یده‌زانى كه هه‌رێمى كوردى له عێراق ئاوا به خێرایی ده‌توانێ پێشبكه‌وێ وه‌كو ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه ساڵێك دوای پێشبینی و نیگه‌رانییه‌كانى من هاته كایه‌وه ( مه‌به‌ست 1992)ه، ده‌توانرێ پێى بگوترێ ( له گه‌ڵ تۆزێك زیاده‌رۆیی) سویسراى رۆژهه‌ڵاتى ناوهرِاستى موسڵمانان. ئه‌و خه‌ڵكه چیانشینه چه‌كدار و خاوه‌ن بیرى بازرگانیه ته‌نیا ده‌یانه‌وێ كه لێیان بگهرِێن بۆ خۆیان گه‌شه بكه‌ن و پێشبكه‌ون. خه‌ڵكێك له 1991 ره‌نگه نه‌یده‌زانى كه هێزى كوردى، پێشمه‌رگه، ده‌توانێ خۆى وه‌كو هێزێكى رێكخراوى لێهاتوو ئاماده بكا كه له رێگه‌ییه‌وه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بتوانێ میتۆدى تیرۆریستى ره‌ت بكاته‌وه. خه‌ڵك نه‌یده‌زانێ ئابوریه‌كه‌ى وا به خێرایی ده‌توانێ گه‌شه بكا. خه‌ڵك نه‌یده‌زانێ كه هه‌ردوو خێزانى حوكمرِانى سیاسى، تاڵه‌بانى و بارزانى، ده‌توانن خۆیان رابهێنن كه پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ن و سیاسه‌ت بكه‌ن، خه‌ڵك نه‌یده‌زانێ كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێ به‌رپرسیارێتى دیپلۆماسى هه‌ڵبگرێ و سه‌ركرده‌كانى ده‌توانن رێكه‌وتنامه‌ى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى واژوو بكه‌ن. خه‌ڵك نه‌یده‌زانى كوردستان ده‌توانێ ببێته خاوه‌ن ده زانكۆ و ده‌زگاى فێركردنى باڵا و كولتوورى خۆى بباته پێشه‌وه. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مانه هه‌موویان روویاندا. وه‌كو چۆن لێكۆڵهى دیارى ئیسرائیلى، ئۆفرا بینگۆ ده‌ڵێ "هه‌رێمى ئۆتۆنۆمى كوردستان سه‌لماندویه‌تى كه سه‌قامگیرترین و پێشكه‌وتووترین و ئارامترین و دیموكراسیترین به‌شه له عێراق").
هه‌نگاوى داهاتوو
دانیاڵ پرسیار ده‌كا كه هه‌نگاوى داهاتووى كوردستان چى ده‌بێ، هه‌ر خۆى وه‌ڵام ده‌داته‌وه و له پێشمه‌رگه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا و ده‌نووسێ (یه‌كه‌م هه‌نگاو له دواى شكستى گه‌وره‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى داعش، پێویسته پێشمه‌رگه دووباره چه‌كدار بكرێته‌وه و راهێنانى پێ بكرێ، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانى له گه‌ڵ نه‌یاره كۆنه‌كانى وه‌كو حكومه‌تى عێراق و كوردانى توركیا دروست بكا، ئه‌مانه هه‌نگاوى زۆر گه‌وره و گرنگ ده‌بن بۆ ئاینده‌ى كوردستان).
گهرِانهوه بۆ رابردوو
ده‌یڤید ئهندڵمن له به‌شێكى نوسینه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه چۆن له دواى شهرِى یه‌كه‌مى جیهانى مافى ده‌وڵه‌تدارى له كورد زه‌وت كراوه و نوسیویهتى (نزیكه‌ى سهدهییهك له‌مه‌وبه‌ر به هۆى په‌یماننامه‌ى ڤێرساى له كۆتایی شهرِى یه‌كه‌مى جیهانیدا مۆركرا، كوردستان له ژێر ده‌ستی خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌رهێندرا. سهركهوتووانى شهرِ بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى ئیمپراتۆریه‌تى هه‌ڵوه‌شاوه‌ى عوسمانى دووباره دابرِیژنهوه، وڵاتانى عێراق و سوریا و لوبنان و ئه‌رده‌نیان دامه‌زراند و ده‌رگایان بۆ ده‌وڵه‌تى ئیسرائیلیش كرده‌وه، به‌ڵام كوردستانیان خسته ده‌ره‌وه‌ى نه‌خشه‌ى نوێی ناوچه‌كه. له جیاتى ئه‌مه، میلله‌تێكى 30 تا 40 ملیۆنیان، كه له رووى ئیتنى و ئایینى و كولتورییه‌وه چونیه‌كن، به سه‌ر ژماره‌یه‌كى بچووكى وڵاتاندا په‌رش و بڵاو كرد).

هانى سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن
دانیاڵ دێته سه‌ر خواستى سه‌ربه‌خۆیی و ریفراندۆم له باشورى كوردستان و ده‌نوسێ (سه‌ركردایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى كردووه كه نیازى ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی رێك بخه‌ن كه پێشبینى ده‌كرێ پێشوازی و پاڵپشتیه‌كى جه‌ماوه‌رى گه‌وره‌ى لێ بكرێ، به‌ڵام له رووى دیبلۆماسیه‌وه چاوه‌رێ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه ناكرێ. حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق، بێگومان، دژى ئه‌و ئامانجه ده‌بێ و به هه‌مان شێوه هێزه گه‌وره‌كانى دونیا به هۆكارى دڵرِاوكێیان ده‌رباره‌ى پرسى سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه پشتگیرى ناكه‌ن. له به‌رامبه‌ردا به ره‌چاوكردنى مێژووى گه‌شاوه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هێزه ده‌ره‌كییه‌كان پێویسته هانى سه‌ربه‌خۆیی بوونى بده‌ن. میدیا نیمچه ره‌سمییه‌كان له توركیا ئه‌مه ده‌كه‌ن. جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا، جۆ بایدن، ره‌نگه پێشنیاره‌كه‌ى ساڵى 2006ى پێشبخا كه بۆ دامه‌زراندنى سێ هه‌رێمى كوردى، سوننى، شیعى له عێراق پێشكه‌شى كردبوو له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان بداته حكومه‌تێكى ناوه‌ند له به‌غدا

.
كوردستانێكى یه‌كگرتوو و تاقانه
ئه‌وه‌ى زۆر جێى هه‌ڵوه‌سته‌یه، هه‌ردوو نوسه‌ر كه له یه‌ك رۆژدا و یه‌ك رۆژ به‌ر له ستراتیژیه‌تى نوێى ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به داعش وتاره‌كانیان بڵاویان كردۆته‌وه، باس له كوردستانێكى گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن له‌وه‌ى هاوڵاتیانى كورد له باشورى كوردستان داواى ده‌كه‌ن. دانیاڵ نوسیویهتى ( چى ده‌بێ ئه‌گه‌ر كورده‌كانى عێراق هێزێكى هاوبه‌ش به درێژایی سىَ سنوور، وه‌كو ئه‌وه‌ى له هه‌ندێ بۆنه‌ى دیكه‌دا كردوویانه، بهێننه كایه‌وه و یه‌ك كوردستانى تاقانه كه ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى 30 ملیۆن بێ دابمه‌زرێنن و ببنه ده‌روازه‌ى ده‌ریاى سپى ناوهرِاست؟). دهیڤیدیش هۆكاره‌كانى داواى له‌م جۆره‌ى روونكردۆته‌وه و نوسیویهتى (كورد چه‌كدارى خۆى هه‌یه كه پێویستیه‌تى بۆ خۆپاراستن، به تایبه‌ت له ناوچه‌یه‌كى فراوانى باكورى سوریا و عێراق كه داعش زۆر به‌هێزه‌وه پێگه‌ى خۆى تێدا قایم كردووه. كوردانى سوریاش نه‌یارێكى گرنگ و ئازاى رژێمى ئه‌سه‌د و تیرۆریستانى داعشن. كوردانى توركیاش به هه‌مان شێوه هاوپه‌یمانێكى گونجاون. ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین توركیاى هاوپه‌یمانمان له ناتۆ رازى بكه‌ین كه به‌شێك له‌وێ به كورده‌كان بدات، ئه‌ى بۆ نا؟ كه تا ئێستا ته‌نیا هۆكارى سه‌رقاڵكردن بوونه بۆ ئه‌و وڵاته. كورده‌كانى ئێران، هه‌رچه‌نده هیچ خۆشه‌ویستیه‌كى ون بوو له گه‌ڵ مه‌لاكانى تاران كۆیان ناكاته‌وه، كه‌چى هه‌ردوو لا ئهمرِۆ ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌رووى داعش ببنه‌وه به هه‌ر نرخێك بێ).
بۆ ده‌وڵه‌تدارى ئاماده‌ن
ده‌رباره‌ى پێداویستیه‌كانى ده‌وڵه‌تدارى، ده‌یڤید نوسیویهتى ( ئهمرِۆ، كورد له‌وه ده‌گه‌ن كه دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى زیندوو چى پێویسته، ئازایه‌تى و كارامه‌یی ئه‌وه‌شیان تێدایه كه به‌رگرى لێ بكه‌ن. ده‌رباره‌ى سه‌روه‌ت و ده‌سه‌ڵات، كورد هه‌موو مافێكیان هه‌یه كه ببنه ده‌وڵه‌ت. هه‌روه‌ها كورد داواى پاڵپشتى دارایی‌ش ناكا، چونكه خۆیان نه‌وتى پێویست و دۆخێكى بازرگانى زیندوویان هه‌یه كه له توانایدایه بناغه‌یه‌كى پته‌وى ئابورى بۆ وڵاته‌كه‌یان دابنێ).
سایكس بیكۆ شهقاندنى هاتووه
دانیاڵ به پێویستى ده‌زانێ كه نه‌خشه‌ى سیاسى رۆژهه‌ڵاتى ناوهرِاست كه به‌رهه‌مى رێكه‌وتنێكى نهێنى دواى شهرِه به دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان دابرِێژدرێتهوه، نوسیویهتى ( له ئێستادا سه‌رهه‌ڵدانى ده‌وڵه‌تى كوردى گۆرِانێكى جۆرایه‌تى گه‌وره به سه‌ر ته‌واوى هه‌رێمه‌كه ده‌هێنێ كه ده‌بێته هۆى زیادكردنى ده‌وڵه‌تێكى نوێ و دابه‌شكردنى چوار ده‌وڵه‌تى دراوسێ. ئه‌م گریمانه‌یه ره‌نگه دڵهرِاوكێ له سه‌رتاسه‌رى دونیا دروست ده‌كات. به‌ڵام رۆژهه‌ڵاتى ناوهرِاست، كه هێشتا له چنگى سه‌ودای نهێنى شوومى سایكس بیكۆدایه كه وڵاته ئه‌وروپییه‌كان له ساڵى 1916 بۆ دابه‌شكردنى ناوچه‌كه سازیاندا، پێویستى به ههژاندنێكى سوودمه‌ند هه‌یه. به‌و جۆره، سه‌رهه‌ڵدانى ده‌وڵه‌تى كوردى ده‌بێته به‌شێك له پرۆسه‌ى نائۆقره‌یی هه‌رێمى، مه‌ترسیدار به‌ڵام پێویست، كه له ساڵى 2010 ه‌وه له تونس ده‌ستى پێكرد. له‌م روانگه‌یه‌وه، پێشنیار ده‌كه‌م پێشوازیه‌كى گه‌رم بكرێ له یه‌كخستنى چوار به‌ش بۆ پێكهێنانى كوردستانێكى تاقانه و یه‌كگرتوو). ده‌یڤید روو له وڵاته‌كه‌ى خۆى ده‌كا و ده‌نوسێ (ئه‌مریكا، به هه‌موو ده‌سه‌ڵات و بازووه سه‌ربازى و دیبلۆماتهكانى، پێویسته شتێكى كه‌متر نه‌كا له‌وه‌ى كه له كۆتاییدا هاوكارى كورده‌كان بكا بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه ئه‌و ئامانجه‌ى كه ئێستا سه‌ره‌تاكانى به ده‌ست هاتوون و گیانى هه‌زارانیان له پێناویدا به‌خت كردووه. ره‌نگه ئێمه بتوانین هه‌ڵه‌كانى سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر راست بكه‌ینه‌وه).

ئه‌م راپۆرته له رۆژنامه‌ی خه‌بات رۆژی دووشه‌ممه 15 ی ئه‌یلول 2014 بڵاو کراوه‌ته‌وه
Comments
Post a Comment