لێكدانه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانى شهرِى دژه داعش له سوریا
دواجار ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به هاوكارى هاوپه‌یمانه‌كانى، به تایبه‌ت ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كانى وه‌كو عه‌ره‌بستانى سعودیه، ئه‌رده‌ن، ئیمارات و قه‌ته‌ر شهرِى دژى گروپى تیرۆریستى داعش برده سه‌ر مۆڵگه سه‌ره‌كییه‌كانیان له سوریا. ده‌مێك بوو خه‌ڵكى سوریا و باڵه جیاوازه‌كانى ئۆپۆزیسیۆن باسیان له پێویستى هاوكارى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كرد له شهرِى دژى داعش له سوریا. ئه‌وان به‌رده‌وام دونیایان له مه‌ترسیه‌كانى فراوانبوون و گه‌وره‌بوون و به‌هێزبوونى داعش ئاگادار دهكردهوهز تا سه‌رۆكى ئه‌مریكا له چه‌ند رۆژى رابردوو له وته‌یه‌كیدا گوتى ( هه‌ر گروپێكى تیرۆریستى ههرِهشه له ئه‌مریكا بكا نابێ ناوچه‌ى ئارامى هه‌بێ ته‌نانه‌ت له ناو سوریاش). ئه‌م وته‌یه و ستراتیجیه‌تى نوێى ئیداره‌ى ئۆباما بۆ راوه‌دوونان و له‌ناوبردنى هێزى لۆجیستى داعش بونه سه‌ره‌تاى هاتنه‌كایه‌وه‌ى دۆخێكى نوێ له ناوچه‌كه. ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ له رۆژئاوا به وردى چاودێرى ئه‌و پێشهاته ده‌كه‌ن و دیوهجیاوازهكانى لێك ده‌ده‌نه‌وه. لێره له به‌ریتانیا ئاژانسى نیمچه حكومى BBC بایه‌خێكى تایبه‌تى به‌م ئۆپه‌راسیۆنه داوه و لاپهرِهى تایبه‌تى بۆ كردۆته‌وه كه هه‌وڵى نوێ و شیكارى سیاسى و سه‌ربازى تێدا بڵاو ده‌كاته‌وه. ئه‌مانه‌ى خواره‌وه هه‌ندێ له‌و سه‌رنج و لێكدانه‌وه بهراییانهن كه ده‌رباره‌ى ئه‌و پێشهاته ده‌گوترێن.
هێمن میرانى
بایه‌خى به‌شدارى ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌ب
پهیامنێرهكانى بى بى سى ده‌ڵێن به‌شدارى كردنى ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌ب له شهرِكردن له‌گه‌ڵ گروپێكى تیرۆریستى به ناو ئیسلامى سوننى پێشكه‌وتنێكى گه‌وره‌یه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه له‌به‌ر چاوبگرێن كه وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان تا ئێستا زۆر به دوو دڵیه‌وه چاودێرى رووداوه‌كانیان ده‌كرد و ئاماده نه‌بوون هیچ جۆره هه‌ڵوێستێكى راشكاوانه و هیچ جۆره هاوكارییه‌كى لۆجستى بكه‌ن. هه‌رچه‌نده هه‌ندێ چاودێرى سیاسى ئه‌م به‌شدارى كردنه زیاتر به سیمبولى ده‌زانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌م رووداوه یارییه‌كه به ته‌واوى له ناوچه‌كه له دژى داعش دهگۆرِىَ. ژه‌نه‌رال جاك كیان، جێگرى پێشووى سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى ئه‌مریكا به بى بى سى گوت، به‌شدارى كردنى پێنج وڵاتى عه‌ره‌بى سوونى له شهرِێكدا كه دژى گروپێكى توندرِهوى سوونى هه‌ڵگیرساوه، پێشكه‌وتنێكه كه پێشتر رووینه‌داوه. لێكۆڵه‌رێكى سه‌ربازى به بى بى سى گوت به‌شدارى ولاته عه‌ره‌بیه‌كان له چه‌ند لایه‌كه‌وه گرنگه. ئه‌مریكا به‌م هه‌نگاوه ویستى په‌یوه‌ندى نێوان وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و گروپه تیرۆریستیه سوننیه‌كان بپچرِێنىَ، به تایبه‌ت كه له چه‌ند ساڵى رابردوو گومانى ئه‌وه هه‌بوو كه داعش و گروپه سونییه توندرِهوهكانى دیكه له لایه‌ن هه‌ندێ له ولاته عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه چه‌كدار بكرێن و پاڵپشتى داراییان پێشكه‌ش بكرێ، به تایبه‌ت چونكه ئه‌و گروپانه شهرِیان ده‌كرد له دژى ده‌وڵه‌تى سوریا كه زۆرینه‌یه‌كى عه‌له‌وى و حكومه‌تى عێراق كه زۆرینه‌یه‌كى شیعى بهرِێوهى ده‌با و هه‌ردوولایه‌ن له ئێرانه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێن. لێكۆڵه‌ره‌كه گوتى به‌شدارى كردنى ولاتانى عه‌ره‌ب له شهرِى دژى داعش په‌یامێكه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ئیسلامى كه داعش نه نوێنه‌رایه‌تى عه‌ره‌ب و موسوڵمانى سوننى ده‌كا و نه خه‌لافه‌تى ئیسلامیشى هه‌یه. به‌م جۆره سه‌رچاوه‌یه‌كى گه‌وره‌ى دارایی و رۆحى له داعش دهبرِدرێ. هه‌روه‌ها بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى سونى له عێراق و سوریا به‌شدارى كردنى ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌ب له پاڵ ئه‌مریكا بایه‌خێكى گه‌وره‌ى هه‌یه، چونكه ئه‌مریكا زۆر دوو دڵ بوو بچێته شهرِێك كه به تۆخى ره‌نگى تایفى گرتووه. به‌م جۆره هاوكێشه تایفیهكه كه داعش توانیبووى هه‌زاران كه‌س له رێگه‌یه‌وه بۆ ریزه‌كانى خۆى كێش بكا له دژى داعش پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه.
داعش سنوور ناناسێ
داعش به‌رنامه‌ى فراوانكردنى خه‌لافه‌ته‌كه‌ى هه‌یه و بێگومان به‌شێكى زۆرى ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه له ئه‌جێنداى ئاینده‌ى داعش و له‌سه‌ر نه‌خشه ره‌شه‌كه‌یان جێگه‌یان هه‌یه. چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن ئه‌م سیاسه‌ته فراوانخوازهى داعش و رێزدانهنان بۆ هیچ سنوورێكى نێوده‌وڵه‌تى، هۆكارێكى دیكه‌ى ئه‌و شهرِه فراوانه‌یه. چاودێرانى سه‌ربازى به بى بى سى یان گوت یه‌كێك له هۆكاره له پێشه‌كان كه هانى ئه‌مریكا و هاوكاره عه‌ره‌به‌كانى دا به توندى شه‌رى داعش ده‌ست پێ بكه‌ن ئه‌وه‌یه كه ئه‌و گروپه فراوانخوازه و ههرِهشه له هه‌موو دونیا ده‌كا، به تایبه‌ت بۆته ههرِهشهیهكى جددى له‌سه‌ر سعودیه و ئه‌رده‌ن سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ناوچه‌یه‌كى فراوانى له عێراق و سوریا داگیر كردووه.
سروشتى هێرشه‌كه
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا - پنتاگۆن له سه‌ر زارى وته‌بێژى رۆژنامه‌وانى ئه‌دمیرال جۆن كێربى رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى هێرشیان بۆسه‌ر گروپى تیرۆریستى داعش له سوریا ده‌ست پێ كرد. ئه‌م هێرشه به سێ رێگه ئه‌نجامدرا، له رێى فرۆكه‌ى شهرِكهر، فرۆكه‌ى بێ فرِۆكهوان و موشه‌كى دوورهاوێژى تۆماهۆك. پنتاگۆن ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه فرۆكه‌ى جۆرى F22 بۆ یه‌كه‌م جار له شهرِدا به‌كار هێندرا.
جێگه و پێگه‌ى سوریا
دۆخى سیاسى و ئابورى و سه‌ربازى له سوریا دابه‌ش بووه به‌سه‌ر چه‌ند گروپ و هێزێك. حكومه‌تێكى شه‌كه‌ت و درِنده به‌شێكى وڵاته‌كه به‌رێوه ده‌بات و داعش ره‌قه‌ى كردۆته پایته‌خت و هه‌ندێ ناوچه‌ى دیكه له لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنى سورییه‌وه به‌رێوه‌ده‌برێ و ناوچه كوردییه‌كانیش له‌لایه‌ن هێزه كورده‌كانه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌و دابه‌ش كارییهش هێشتا حكومه‌تى سوریا ماوه و ده‌وڵه‌تى سوریا وه‌كو كیانێكى قانونى و سیاسى بوونى ماوه. بۆیه هێرش كردنه سه‌ر داعش له خاكى سوریا یه‌كێك بوو له‌و خاڵانه‌ى گفتوگۆى زۆرى هێنایه كایه‌وه. ئیداره‌ى ئه‌مریكا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان به هیچ جۆرێك هه‌ماهه‌نگیان له له‌گه‌ڵ رژێمى ئه‌سه‌د نه‌كردووه. په‌یامنێرى بى بى سى له به‌رده‌م كۆشكى سپییه‌وه گوتى " به لای ئیداره‌ى ئۆباما ئه‌و نامه‌یه زۆر گرنگه كه ئه‌وان به هیچ جۆرێك هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ رژێمى سوریا نه‌كردووه، به هیچ جۆرێك داواى مۆڵه‌تیان نه‌كردووه كه له خاكى سوریا له تیرۆریستان بده‌ن، به هیچ جۆرێك گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى ئهمانجهكانى هێرشه ئاسمانییه‌كان له‌گه‌ڵ رژێمى سوریا نه‌كردووه"، په‌یامنێره‌كه ده‌ڵێ " ئه‌وه‌ى زۆر روونه ئه‌وه‌یه كه رژێمى سوریا كێشه‌ى بۆ ئه‌مریكا دروست نه‌كرد له هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر بنكه‌كانى داعش له خاكى وڵاته‌كه‌ى". له لایه‌كى دیكه ئاشكرا بووه كه نوێنه‌رى هه‌میشه‌یی سوریا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌گه‌رى هێرش كردنه سه‌ر بنكه‌كانى داعش له سوریا ئاگاداركراوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌مریكا چاوهرِێى ره‌زامه‌ندى ئه‌وانى نه‌كردووه و ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه نه‌بووه راوێژیان له‌گه‌ڵ بكرێ. به‌ربارا پلێت، په‌یامنێرى بى بى سى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ى به جیاوازى هێرشه ئاسمانییه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق و سوریا كرد و گوتى ( ئه‌وه‌ى له عێراق روو ده‌دا له ماوه‌ى رابردوو، له‌سه‌ر داواى ره‌سمى حكومه‌تى عێراق بووه، به‌ڵام سوریا نه داواى كردووه و نه ئه‌مریكاش ره‌زامه‌ندى لێ وه‌رگرتووه. به‌م جۆره ئه‌مریكا زه‌وییه‌كانى وڵاتێكى عه‌ره‌بى بۆردوومان ده‌كا به بێ ئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى لێ وه‌رگرتبێ).
چاودێرانى سه‌ربازى و سیاسى ئه‌م دۆخه به قازانجى رژێمى ئه‌سه‌د ده‌زانن، چونكه له لایه‌ك یه‌كێك له دوژمنه به‌هێزه‌كانى رژێمى سوریا ده‌كرێته ئامانج و لاواز ده‌كرێ، له لایه‌كى دیكه چیتر ره‌فتاره‌كانى رژێمى سوریا له‌به‌ر ئه‌و هێرشانه نابنه سه‌ردێرى میدیاكانى دونیا. له به‌رامبه‌ر ئه‌و گریمانانه، به‌رپرسانى پنتاگۆن ئه‌وه دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه خه‌ڵك ده‌بێ وریا بێ كه ئه‌و هێرشانه ته‌نیا ئامانج لێیان له‌ناوبردنى گروپه تیرۆریسته‌كانه نه‌ك هاوكارى كردنى رژێمى سوریا.
ناوى پێشمه‌رگه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا شهرِى دژه داعشى برده سوریاش، میدیاكان هه‌ر باسى گرنگى پێگه‌ى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن. دوێنێ كه بى بى سى كاتێكى یه‌كجار زۆرى بۆ ئه‌و رووداوانه ته‌رخانكردبوو، پهیامنێرهكانى هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر پێگه‌ى گرنگى پێشمه‌رگه ده‌كرد له شهرِى دژه داعشدا له عێراق. ئه‌وان جه‌ختیان له‌وه ده‌كرده‌وه كه هه‌موو لایه‌ك ده‌زانێ هێرشى ئاسمانى داعش لاواز ده‌كا به‌ڵام له‌ناوى نابات ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگ نه‌بێ له‌گه‌ڵ هێرشى زه‌مینى. بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێرشه زه‌مینیانه به پاڵپشتى بۆردوومانى ئاسمانى بكرێن، په‌یامنێره‌كان ده‌یانگوت هیچ هێزێك له گۆرِهپانهكهدا له پێشمه‌رگه رێكخراوتر و ئازاتر نیه، به تایبه‌ت كه ئه‌مریكا یه‌كلاى كردۆته‌وه كه ئاماده نیه سوپاى خۆى بۆ شهرِى زه‌مینى ره‌وانه‌ى عێراق بكاته‌وه.

تێبینی: ئه‌م راپۆرته له رۆژنامه‌ی خه‌بات رۆژی پێنج شه‌ممه 25 ی ئه‌یلولی 2014 له لاپه‌ڕه 3 بڵاو کراوه‌ته‌وه
Comments
Post a Comment