یاده‌وه‌رییه‌كانى كۆبانێ: 4 رۆژى ئه‌و شاره‌ى كه به‌ره‌نگارییه‌كى بێ وێنه به‌رامبه‌ر به داعش به‌رێوه ده‌بات
ئه‌ڵقه‌ى دووه‌م
هێمن میرانى
رۆژنامه‌نووسى كورد هه‌یسه‌م موسلیم له شارى كۆبانى شان به‌شانى شهرِڤانانى كوردستان ماوه‌ته‌وه و راپۆرتێكى چوار ئه‌ڵقه‌یی كه باس له چوار رۆژى كۆبانى ده‌كا بۆ گۆڤارى نیوزویك ره‌وانه كردووه، ئه‌مه ئه‌ڵقه‌ى دووه‌مى راپۆرتهكهیهتى كه باس له سه‌ختى شهرِى نێوان خه‌ڵكى خۆرِاگر و ئازاى كۆبانى و تیرۆریسته‌كانى داعش ده‌كا له گهرِهكى بۆتان و به‌ره‌ى رۆژئاوا و باشورى كۆبانى. وه‌كو ئه‌ڵقه‌ى یه‌كه‌م ئێمه ته‌نیا سه‌ره مانشێت بۆ بابهتهكان ده‌نوسین بۆ زیاتر سه‌رنج راكێشان و ده‌قه‌كه وه‌كو ئه‌وه‌ى هه‌یسه‌م بۆ نیوزویكى نوسیووه ده‌كه‌ینه كوردى و به تامى خۆى بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه
.
شه‌رى كۆلانان گه‌رمتر ده‌بێ
رۆژى هه‌ینى 10 ى ئۆكتۆبه‌ر، له كاتێك كه ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانیه‌كانى هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامیان هه‌بوو، سه‌ركرده كورده‌كانى كۆبانى رایانگه‌یاند كه توانراوه داعش ناچار به پاشه‌كشێ بكرێ. له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سوپاى ئه‌مریكا پشت راستى زانیاریه‌كانى كرده‌وه كه كورده‌كان به‌رده‌وامن له به‌رگرى كردن له دژى داعش. شهرِى جاده به جاده له گه‌ڵ به‌رده‌وامى بۆردوومانه‌كان ئهمرِۆ له دیوى ناوه‌وه‌ى كۆبانى خه‌ستتر بوون. ده‌نگى ته‌قینه‌وه له هه‌موو شوێنێك ده‌بیسترێ و داعش ناوچه‌كانى نیشته‌جێبوون به خه‌ستى ده‌كاته ئامانج. هێرشه‌كانى تا ئه‌ندازه‌یه‌كى كه‌موێنه زیاد و خه‌ست كردووه. بۆمب و موشه‌كه‌كانى داعش یه‌ك له دواى یه‌ك ده‌بارێنه سه‌ر باڵه‌خانه‌كانى نێو سه‌نته‌رى كۆبانى. بۆردوومانه چرِهكانى ئهمرِۆى داعش نیشانه‌ى ئه‌وه پیشان ده‌ده‌ن كه له ماوه‌یه‌كى نزیك ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه هێرشێكى زه‌مینى چرِ بكه‌نه سه‌ر شاره‌كه. به گوێره‌ى ئه‌و بۆردوومانه خه‌ست و چرِهى ئهمرِۆ بێ، پێده‌چێ چه‌كداره‌كانى داعش هاوكارى سه‌ربازى و پشتیوانى زۆریان پێ گه‌یشتبێ بۆ ئه‌وه‌ى هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر كۆبانى چرِتر بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌یه كه پشتیوانى سه‌ربازى له شارۆچكه‌كانى جه‌رابلوس و ته‌ل ئه‌یوب گه‌یشتبنه چه‌كدارانى داعش بۆ ئه‌وه‌ى هێرشه‌كانیان فراوانتر و به‌هێزتر بكه‌ن بۆ كۆبانى.
گهرِهكى بۆتان چ باسه
ئهمرِۆ فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان بۆردوومانى مۆڵگه‌كانى داعشیان له موبتهل و به‌رزاییه‌كانى موشتهنور كرد، به‌لام شهرِهكێكى خه‌ستى شه‌قام به شه‌قام له باشور و رۆژهه‌لاتى شار به‌رێوه‌ده‌چێ. ئهمرِۆ چوومه گه‌ره‌كى بۆتان له باشورى كۆبانى. له‌وێ شهرِێكم بینى هه‌رگیز شهرِى شه‌قام به شه‌قامى وا ترسناكم له چه‌ند ساڵى رابردووى شهرِى ناوخۆیی له سوریا نه‌بینیووه. ئه‌و شهرِه ئه‌وه‌نده ئالۆز و تێكه‌ڵ بوو، گهرِهلاوژهیهك بوو بۆ خۆى. شهرِى سه‌خت و قورس له ته‌واوى گهرِهكهكه بهرِێوه ده‌چوو له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بۆمب و موشه‌كیش به به‌رده‌وامى دهبارینه سه‌ر باڵه‌خانه‌كانى ناوچه‌كه. شهرِڤانێك به منى گوت كه باشتره بگهرِێمهوه دواوه بۆ ناو سه‌نته‌رى شار چونكه دۆخه‌كه زۆر به‌ره‌و مه‌ترسى زیاتر ده‌چێ. تۆز و خوڵى بۆردوومانه‌كان به ته‌واوى گهرِهكهكهى دایپۆشى بوو. دوكه‌ڵ و تۆزى ئه‌و باڵه‌خانانه‌ى ده‌بابه‌كانى داعش وێرانیان كردبوو ناوچه‌كه‌یان به ته‌واوى داپۆشى بوو به جلوبه‌رگ و ده‌موچاوى زۆرینه‌ى شهرِڤانه كورده‌كانیشه‌وه. ته‌رمى نۆ چه‌كدارى كوژراوى داعشم ژمارد كه له‌و ناوه‌دا كه‌وتبوون. شهرِڤانێك پێى گوتم كه ئه‌م به‌یانیه ئه‌و چه‌كدارانه‌یان كوشتووه له‌و كاته‌ى به‌و ناوه تێپهرِ ببوون وله پێشرِهویدابوون و بێئاگابوون له‌وه‌ى شهرِڤانهكان له ناو باڵه‌خانه‌یه‌كى كاولكراودا كه‌مینیان بۆ دانابونهوه. هه‌روه‌ها ته‌رمى دوو شهرِڤانى كوژراوم بینى له گه‌ڵ پینج برینداریان كه به سه‌ختى پێكرابوون. كۆنه ئۆتۆمبێڵێكى فریاكه‌وتن ( ئه‌مبوڵانس) كه جامه‌كانى شكابوون و كونى چه‌ندین گولله به ده‌رگاكانیه‌وه دیاربوو، هات و شهرِڤانه برینداره‌كانى یه‌په‌گه‌ى گواسته‌وه. ئافره‌تێكى كورد به جلێكى شارییه‌وه ئهمبۆلانسهكهى لێ دهخورِى و له گه‌ڵ پهرستیارێكدا شهرِڤانه برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه گواسته‌وه.
لاى نه‌خۆشخانه‌ى وه‌ته‌نیه
ئه‌و ناوچه‌یه به ته‌واوى به تۆز و خاشاكى باڵه‌خانه وێرانبووه‌كان داپۆشرابوو، من له خۆمه‌وه پرسیارم ده‌كرد كه چۆن ئه‌و پاڵه‌وانه كوردانه ده‌توانن له نێو ئه‌و كه‌شه فه‌وزایه له شهرِكردن و به‌رگرى به‌رده‌وام بن؟. باوهرِ به‌وه ناكام كه چاوه‌كانى خۆم ده‌یبینن!. شهرِكردن وه‌ستانى بۆ نیه و بۆردوومان و موشه‌ك باران به‌رده‌وام و خه‌ستتر ده‌بێ. ناوچه‌كه‌م به‌جێ هێشت بۆ ئه‌وه‌ى بگهرِێمهوه نێو بازار له سه‌نته‌رى شار كه‌چى له رێگه‌دا به هۆى شهرِى شه‌قام به شه‌قامى نزیك نه‌خۆشخانه‌ى وه‌ته‌نى بۆ ماوه‌یه‌ك گیرم خوارد. شهرِكردن له‌م ناوچه‌كه خراپتر بوو. ئه‌مه به هیچ شتێكى دیكه نه‌ده‌چوو كه له ژیانمدا دیبووم. من نزیكه‌ى 200 مه‌تر له نه‌خۆشخانه‌كه دوورتر وه‌ستام. گولله‌ى هاوه‌ن له‌م ناوچه‌یه به جۆرێك دهبارینه خواره‌وه وه‌كو ئه‌وه وابوو له ئاسمانه‌وه به‌رببنه‌وه. سوپاس بۆ خوا كه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌تاڵه، ده‌نا ئه‌و هاوه‌ن بارانه قهسابخانهیهكى مه‌ده‌نى له‌م ناوچه‌یه ده‌خولقاند. له باشور و رۆژهه‌ڵاتى كۆبانى، دۆخه‌كه به‌و جۆره نیه كه له نێوان 5 تا 10 خولهك بۆردوومانێك یان رێژنه‌یه‌ك گولله ببیستى، به‌ڵكو به‌رده‌وامه و راوه‌ستانى بۆ نیه.
شهرِێكى نا به‌رامبه‌ر
چه‌كداره‌كانى داعش هه‌موو جۆره چه‌كێكى قورسیان پێیه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه هێرشه‌كانیان و بۆردوومانهكیان ئه‌و وێرانكارییه گه‌وره‌یه به دواى خۆیاندا دێنن. له به‌رامبه‌ردا چه‌كداره ناوخۆییه كوردییه‌كان به چه‌كى كۆنى كلاشینكۆف و هه‌ندێ بۆمبى ته‌قینه‌وه‌ى ده‌ستكردى خۆماڵى و ئارِپى جى وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌مه به راستى شهرِێكى نا هاوسه‌نگه و هه‌موو دونیاش ئه‌مه ده‌زانی. له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش وره‌ى دانیشتوانى كۆبانى و ئه‌و چه‌كدار و خه‌ڵكه‌ى به‌رگرى ده‌كات كه‌موێنه‌یه. شهرِڤانهكانى یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و خه‌ڵكى شاره‌كه ده‌زانن بۆچى شهرِ ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ریشیان كێیه.
به‌رگرى له به‌هاى مرۆڤایه‌تى ده‌كه‌ن
من باوهرِم وایه كه ئه‌و ژن و پیاوه كوردانه‌ى له كۆبانى شهرِ ده‌كه‌ن و گیانى خۆیان ده‌كه‌نه قوربانى بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تى چونكه ئه‌و بهرهنگارییهى ئه‌وان بهرِێوهى ده‌به‌ن به‌رگرى كردنه له به‌ها و كه‌رامه‌تى مرۆڤایه‌تى كه داعش ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر گۆى زه‌وى بیسرێته‌وه. من ئافره‌تێكى چه‌كدارى كوردم بینى كه قاچى راستى به‌سترابۆوه به هۆى ئه‌وه‌ى كه بریندارببوو، به‌لام به شه‌له شه‌ل خۆى گه‌یانده سوچێكى باڵه‌خانه‌یه‌كى نزیكى نه‌خۆشخانه‌ى وه‌ته‌نى بۆ ئه‌وه‌ى ته‌قه له‌و چه‌كدارانه‌ى داعش بكا كه له دیووى ئه‌و به‌ره‌وه ته‌قه‌یان ده‌كرد. وشه ناتوانێ دادپه‌روه‌ریانه رۆڵ و به‌ره‌نگارى و ئازایه‌تى ئه‌و ژنه كورده چه‌كدارانه به‌رز بنرخێنێ. پاشان دوو شهرِڤانى یهپهگهم بینى كه شانیان به هۆى برینداربوونه‌وه به‌سترابۆوه كه‌چى زۆر مه‌ردانه شهرِیان ده‌كرد. شهرِڤانهكان دروشمیان بۆ یه‌كترى ده‌گوته‌وه و وره‌ى هاورِێكانیان به‌رز ده‌كرده‌وه. بۆ نمونه دروشمى "خاك یان مردن" یه‌كێك بوو له‌و دروشمانه‌ى له نێو كه‌شى پرِ خۆڵ و خاشك و تۆز و دوكه‌ڵى گهرِهكى بۆتاندا یان ده‌گوته‌وه و من به‌رده‌وام گوێ بیستى ده‌بووم. ده‌سته‌واژه‌ى كوردى "هه‌ڤال" به‌رده‌وام له‌و كه‌شه پرِ ئاژاوه‌یه گوێبیست ده‌بی كه شهرڤانهكان به‌كاریان ده‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ى هاورِێكانیان له مه‌ترسى و خۆپارێزى ئاگادار بكه‌نه‌وه. توانیم به سه‌لامه‌تى له‌و ناوچه‌یه خۆم ده‌رباز بكه‌م و بگه‌مه‌وه سه‌نته‌رى شار ئه‌گه‌رچى به ته‌واوى به هۆى ئه‌و رووداوانه‌ى ئهمرِۆ بینیم په‌شۆكابووم

![]() |
ئه‌وانه بڕیاریانداوه یان له‌وێ بژین یان له‌وێ بمرن |
.
مه‌رگه‌ساتى باپیره و هۆشدارى
له نێو شار شهرِڤانى كورد دلۆڤان ساڵحم بینى كه ته‌مه‌نى 21 ساڵه و پێشتر له هێزى ئاسایش كارى كردبوو. دلۆڤان له ده‌ره‌وه‌ى باره‌گاى په‌یه‌ده دانیشتبوو، به ده‌ستیك چه‌كه‌كه‌ى گرتبوو به ده‌سته‌كه‌ى دیكه‌شى جگه‌ره‌ى ده‌كێشا. زۆر په‌شۆكاو دیار بوو، هه‌رگیز پێشتر وام نه‌بینی بوو. پرسیارم لێى كرد كه چى روویداوه؟ پێمى گوت كه ئێستا هه‌واڵیان پێداوه كه چه‌كداره‌كانى داعش باپیره 74 ساڵیهكهیان سهربرِیووه. باپیرى دلۆڤان جوتیار بوو، داعشیهكان سه‌ریان برِى بوو چونكه ره‌تى كردبۆوه كه ماڵه‌كه‌ى خۆى له گوندى پینار له ده‌وروبه‌رى كۆبانى چۆڵ بكات. دلۆڤان گوتى مام و پورهكانى ئێستا له توركیان و ئهمرِۆ ته‌له‌فونیان بۆ كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ى باپیرى پێ بڵێن چونكه داعش وێنه‌ى باپیرى سهربرِاویان له ئینته‌رنێت بلاو كردبۆوه. باوه‌شم پیاى كرد و خۆزگه‌م خواست كه بریا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پرسیارم لێى نه‌كردایه چونكه به گێرانه‌وه‌ى مه‌رگه‌ساتى باپیرى بۆ من زیاتر پهشكۆكا. به‌ڵام كاتێك تۆ گوێبیستى مه‌رگه‌ساتى وا درِنده ده‌بیت كه له گونده‌كانى چوارده‌ورى كۆبانى روو ده‌ده‌ن، هه‌ست ده‌كه‌ى كه ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه له هه‌ر كات ئه‌گه‌رى روودانیان هه‌یه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌زاران هاوڵاتیه سڤیلهى هێشتا له ناو كۆبانى ماونه‌ته‌وه. زۆر ترسناكه، به تایبه‌ت كه هێرشه‌كان خه‌ست ده‌بنه‌وه و بۆردوومانه‌كان هێواش هێواش له هه‌موو لایه‌كى شاره‌كه نزیكتر ده‌بنه‌وه.
لێره ده‌مرین
به‌رپرسانى كورد له شاره‌كه هانى هه‌موو خه‌ڵكى سڤیلیان داوه كه شاره‌كه چۆڵ بكه‌ن و بچنه باكورى كوردستان، باشورى رۆژهه‌ڵاتى توركیا. ئهمرِۆ نزیكه‌ى 400 هاوڵاتى شاره‌كه‌یان جێ هێشت، به‌ڵام زۆر خه‌ڵكى دیكه برِیاریان داوه بمێننه‌وه، ئه‌وان ده‌ڵێن زۆر پێیان باشتره له شاره‌كه‌یان بمرن نه‌ك بچنه شوێنى دیكه ببنه په‌ناهه‌نده. پیاوێكى به ته‌مه‌ن پێى گوتم كه "زۆر له لای باشتره كه له نێو ماڵه‌كه‌ى خۆم بمرم نه‌ك له لایه‌ن جهندرمهكانى توركیا له‌سه‌ر سنوور ده‌ستگیر بكرێم یان بكوژرێم یان له سه‌ر شهقامهكانى توركیا وه‌كو پهناههندهیهكى فرامۆشكراو بژیم". ئێستا كه هێرشه‌كان خه‌ستتر ده‌بنه‌وه، مه‌ترسى كۆمه‌ڵكوژى زیاتر ده‌بنه‌وه، به‌ڵام به‌رخودان هه‌ر به‌رده‌وامه. ماویه‌تى...

Comments
Post a Comment