یاده‌وه‌رییه‌كانى كۆبانێ: 4 رۆژى ئه‌و شاره‌ى كه به‌ره‌نگارییه‌كى بێ وێنه به‌رامبه‌ر به داعش به‌رێوه ده‌بات
به‌شى سێیه‌م
رۆژنامه‌نووسى كورد هه‌یسه‌م موسلیم له نێو كۆبانیه‌وه راپۆرتێكى درێژى كه رووداوه‌كانى چوار رۆژى ژیان و به‌رگری ناو شارى كۆبانیه له گۆڤارى نیوزویك ى ئه‌مریكى بڵاو كردۆته‌وه. هه‌یسه‌م پێ به پێ له گه‌ڵ كچ و كورِه ئازاكانى كوردستان له كۆبانى چۆته به‌ره‌كانى شهرِ و تۆز و خۆڵى سه‌ر ده‌موچاوى شهرِڤانان و خه‌مى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى نێو شاره‌كه و ویزه‌ى گولله و لرمه‌ى تۆپ و ته‌قینه‌وه‌كانى له كارێكى رۆژنامه‌وانى جوان‌دا وێنا كردووه. له‌م ئه‌ڵقه‌یه‌شدا ته‌نیا سه‌ره مانشێت ده‌نوسین و رووداوه‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ى هه‌یسه‌م نوسیویهتى ده‌كه‌ینه كوردى.
هێمن میرانى
گه‌رده‌لول
رۆژى شه‌مه11ى ئۆكتۆبه‌ر، رێكخراوى چاودێرى مافه‌كانى مرۆڤى سوریى بڵاوى كرده‌وه كه به‌لایه‌نى كه‌م 553 كه‌س له شهرِى یه‌ك مانگى رابردوو له كۆبانى كوژراون. ئهمرِۆ كۆبانى دیسان له‌گه‌ڵ ده‌نگى بۆردوومان و ته‌قه رۆژى كرده‌وه. به‌ڵام به به‌راورد به دوێنى بۆردوومانه‌كان كه‌متر بونه‌ته‌وه. له رۆژهه‌ڵات و باشورى رۆژهه‌ڵاتى شار هێشتا ده‌نگى ته‌قه ده‌بیسترێ و شهرِ به‌رده‌وامى هه‌یه. ره‌نگه هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى بۆردوومان ئه‌وه بێ كه داعش زۆر به توندى بۆردوومان كراوه، هه‌روه‌ها ره‌نگه ئه‌و تۆز و گه‌رده‌لوله‌ى ئهمرِۆ هه‌یه هۆكارێكى دیكه بێ. ئه‌م به‌یانییه باڵه‌خانه‌كان تاریك و ره‌ش ده‌چوون له‌به‌ر ئه‌و گه‌رده‌لوله. مه‌وداى بینین زۆر كه‌م بۆته‌وه و ره‌نگه زه‌حمه‌ت بێ له‌و كه‌شه شهرِى گه‌وره ببێ، ئه‌مه‌ش هۆكاره كه پێشرِهوییهكانى داعشى راگرتووه. پێده‌چێ چه‌كداره‌كانى داعش له به‌شێك له‌و شوێنانه‌ى دوێنى له به‌شى رۆژهه‌ڵاتى شار ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتبوو كشابنه‌وه. ئهمرِۆ به‌یانى ئۆتۆمبێلێكم بینى كه ژماره‌یه‌ك شهرِڤانى ئافره‌تى تێدابوو، به‌ره‌و به‌ره‌ى رۆژهه‌ڵاتى شهرِ ده‌چوون، داوام كرد كه له گه‌ڵ خۆیان بمبه‌ن به‌ڵام فه‌رمانده‌كه ره‌تى كرده‌وه و نه‌یهێشت و پێى گوتم كه شهرِ له‌وێ زۆر سه‌خت و چرِه و باشتره من خۆم بپارێزم و نه‌چم.

ژه‌مه‌كان وه‌كو خۆیان نه‌ماون
من زۆرینه‌ى كات له ماڵێك ده‌مێنمه‌وه كه كه‌وتۆته ناوهرِاستى كۆبانى و نزیكه نه‌خۆشخانه‌یه‌كى كاتى. ئێمه چیتر نانى به‌یانیمان نه‌ماوه بیخۆین، رۆژانه ته‌نیا یه‌ك ژه‌م نان ده‌خۆین ئه‌ویش دواى نیوهرِۆیهكى دره‌نگ یان ئێواره. به‌ڵام به‌یانیان چاو و قاوه له ماڵێكى به‌رامبه‌رمان ده‌خۆینه‌وه. ئهمرِۆ به‌یانى چوومه ئه‌وێ، هه‌ندێ ژن و پیاو خزمه‌تیان ده‌كرد و چاو و قاوه‌یان پێشكه‌ش ده‌كرد. تۆ ته‌نیا ئه‌وه‌ت له‌سه‌ره بچیته ژووره‌وه و به‌شى خۆت وه‌ربگرى، به‌رده‌وام نزیكه‌ى هه‌شت كه‌س له ژووره‌وه‌ن و قاوه و چاو وه‌رده‌گرن. تۆ له‌وێ خه‌ڵكى جۆراو جۆر ده‌بینى هه‌ر له هاوڵاتى ئاساییه‌وه بگره تا شهرِڤان و دكتۆر و په‌رستیاره‌كان. هاوڵاتیانى سڤیل كه له نێو شاردا ماون رۆژى خۆیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن به بیركردنه‌وه له چاره‌نووسى كه‌سوكاریان كه ئاواره بوون، هه‌روه‌ها چاره‌نووسى شاره‌كه‌مان كه ئه‌گه‌ر هێرشه‌كانى داعش به‌رده‌وام بن، دیار نیه چى به‌سه‌ر دێ. هه‌موو سه‌ره كاتژمێرێك له رادیۆ گوێ له ده‌نگوباسه‌كان ده‌گرین، رادیۆى هه‌رێمى و رادیۆى نێوده‌وڵه‌تى كه راپۆرت له‌سه‌ر كوبانى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. هه‌ندێ جار گوێت لێ ده‌بێ كه ئه‌و خه‌ڵك له‌به‌ر خۆیان له كاتى گوێگرتن له ده‌نگوباس هاوار ده‌كه‌ن ( ئاى له‌و درۆیه، ئاى درۆزن..) به تایبه‌ت كاتێك راپۆرته‌كان ده‌ڵێن كۆبانى به ته‌واوى كه‌وته ده‌ست داعش، دیاره ئه‌م هه‌واڵانه دوورن له راستیه‌وه. كاتێكیش هه‌واڵ دێته سه‌ر پێشرِهوییهكانى به‌رگریكارانى كۆبانى، خه‌ڵكه‌كه پێكه‌وه ده‌ڵێن ( بژین كچ و كورِه ئازاكانمان)، ههندێكێكى دیكه هاوار ده‌كه‌ن ( به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن، كۆبانى ستالینگراده و ده‌یكه‌ینه گۆرِستانى مشكهكانى داعش). له‌و كاتانه‌ى شهرِ تۆزێك سووك ده‌بێ، خه‌ڵكه‌كه نوكته له نێو خۆیان دروست ده‌كه‌ن كه ئافره‌ت له‌مه‌ولا داوا له پیاوه‌كان ده‌كا كه قاپ بشۆن،" هه‌ڵسن ده‌ى، چیتر نابێ وه‌كو ژیانى پێشووتان بژین كاتێك ژنه‌كان پێشرِهوایهتى شهرِى به‌رگرى كردن له شاره‌كه‌مان ده‌كه‌ن". ئه‌و خانووه‌ى ئێمه چاو و قاوه‌ى تێدا وه‌رده‌گرین، له بنهرِهتدا خانووى خێزانێكى شه‌ش كه‌سیه، پێنجیان بۆ ئاواره‌یی رۆیشتن و پیاوه‌كه‌ش چه‌كى هه‌ڵگرتووه و به‌رگرى له شاره‌كه ده‌كا. چونكه كه‌وتۆته به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه كاتیه‌كه، هه‌ندێ جار كه كه‌سێك برینداره و به په‌له ده‌یهێنن، له برى نه‌خۆشخانه‌كه ده‌یهێننه ئه‌و ماڵه بۆ تیمار كردن، ده‌بێ به په‌له كه‌سێك بچێته نه‌خۆشخانه‌كه و په‌رستیارێك بۆ تیماركارى بهێنێ.
هه‌واڵى مه‌رگه‌سات
ئه‌مرۆ به‌یانى كه بۆ چا خواردنه‌وه‌یه‌ك چوومه ئه‌وێ، باوكى ناسیحم بینى، پیاوێكى به‌ته‌مه‌ن و كۆنه شۆرشگێر، ئێستاش چه‌كێكى به ده‌سته‌وه بوو به‌ڵام به هۆى ته‌مه‌نیه‌وه رێگه‌ى پێ نه‌درابوو بچێته هێله‌كانى پێشه‌وه‌ى شهرِ. ئه‌و، رۆژانه له نێوان ماڵه‌كه‌ى خۆى و ئه‌و نه‌خۆشخانه كاتى و ئه‌و ماڵه‌ى چا و قاوه‌ى تێدا دابه‌ش ده‌كرێ دێت و ده‌چێ و هاوكارى له هه‌ر بوارێك پێویست بێ پێشكه‌ش ده‌كا. ئه‌مرۆ به‌یانى، باوكى ناسیح، كه خۆى مرۆڤێكى قسه خۆشه، باش نه‌ده‌هاته به‌رچاو. ته‌نانه‌ت كاتێك به‌یانى باشم له خه‌ڵكه‌كه كرد، هه‌ر زۆر به ساردى وه‌ڵامى دایه‌وه. منیش قاوهكهى خۆمم وه‌رگرت و چووم لاى ئه‌و دانیشتم. جگه‌ره‌یه‌كى بۆ داگیرساندم و پێشكه‌شى كردم. منیش پرسیارم كرد كه‌چى روویداوه باش نایه‌ته به‌رچاو. ئه‌و گوتى ئهمرِۆ به‌یانى داعش جوتیارێكى ته‌مه‌ن 55 ساڵه‌ى له به‌رده‌م هاوسه‌ر و منداڵه‌كانى له گوندى ته‌ل خه‌زال كه 16 كلیۆمه‌تر له باشورى كۆبانیهوهیه سه‌ر برِیووه. پیاوێكى عه‌ره‌بى ناوچه‌كه به نهێنى ته‌له‌فونى بۆ كردبوو ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشه‌ى پێ دابوو. باوكى ناسیح گوتى به‌س خوا دهزانىَ چاره‌نووسى ژنى جوتیاره‌كه چى ده‌بێ چونكه له دواى سهربرِینى پیاوه‌كه‌ى، خۆیان وه‌كو به‌ندى بردووه. باوكى ناسیح هه‌رچه‌نده ستایشى ئازایه‌تى ئه‌و جوتیارانه‌ى كرد كه گونده‌كانیان چۆڵ نه‌كردووه دواى ئه‌وه‌ى داعش داگیرى كردوون، به‌ڵام به دوو دڵیه‌وه ده‌یگوت خۆزیا ئه‌وانیش وه‌كو خه‌ڵكه‌كه‌ى دیكه چۆڵیان كربوایه. ئێمه رۆژانه لێره له كۆبانی خه‌ڵكى مردوو و بریندار ده‌بین. به‌ڵام كاتێك هاوڵاتیه‌كى مه‌ده‌نى به‌و شێوه نامرۆڤانه‌یه ده‌كوژرێ، هه‌موومان زۆر خه‌مبار ده‌بین. له دوو ساڵى رابردووى شهرِى ناوخۆیی له سوریا، كۆبانى و خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌رگایان بۆ ههمووئاوارهسوورییهكان كردبۆوه به سونى و كریستیان و عه‌له‌ویه‌وه. كورده‌كان هاوكارى ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ى نه‌ته‌وه‌ى دیكه‌یان كردووه. به‌ڵام ئێستا كه كۆمه‌ڵكوژى له دژى ئێمه به‌رێوه‌ده‌چێت، پێده‌چێ كه‌س گوێى پێ نه‌دا، ئێمه زۆر هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كه‌ین له‌م شهرِهدا.

له دوو ساڵى رابردووى شهرِى ناوخۆیی له سوریا، كۆبانى و خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌رگایان بۆ ههمووئاوارهسوورییهكان كردبۆوه به سونى و كریستیان و عه‌له‌ویه‌وه. كورده‌كان هاوكارى ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ى نه‌ته‌وه‌ى دیكه‌یان كردووه. به‌ڵام ئێستا كه كۆمه‌ڵكوژى له دژى ئێمه به‌رێوه‌ده‌چێت، پێده‌چێ كه‌س گوێى پێ نه‌دا، ئێمه زۆر هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كه‌ین له‌م شهرِهدا.
بازارِ بۆته كاولستان
له ناوهرِاستى ئهمرِۆ توانیم به‌هۆى رازى كردنى شوفێرێك كه هاتبوو شهرِڤانهكان بگوازێته‌وه، بچمه به‌ره‌كانى رۆژهه‌ڵات. شهرِ له‌وێدا هه‌ر به خه‌ستى به‌رده‌وامه. كه ئێمه گه‌یشتین شهرِ به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام چه‌كداره‌كانى یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه خۆشحاڵ دیار بوون به هۆى ئه‌وه‌ى توانیبویان ده‌بابه‌یه‌ك بته‌قێننه‌وه كه پێشرِهوى كردبوو بۆ ئه‌و شوێنه‌ى ئه‌وان شهرِى تێدا ده‌كه‌ن. فه‌رمانده‌ى ئه‌و ناوچه‌یه پێى گوتم كه ئهمرِۆ به‌یانى بۆسه‌یه‌كیان بۆ چه‌كداره‌كانى داعش دانابۆوه، ئه‌وانیش بۆ پێشرِهوى كردن بۆ ناوه‌ندى شار هاتبوونه پێشه‌وه تا كه‌وتبونه نێو بۆسهكهیان و ئه‌وانیش له هه‌موو لایه‌كه‌وه ته‌قه‌یان لێ كردبوو. فه‌رمانده‌كه گوتى 30 چه‌كداربوون، هه‌ر هه‌موویانمان كوشتن. من خۆم 19 دانه‌م ژمارد و به خۆم بینیم. تاخا تهنهل ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه بازارى كۆبانى له خۆ گرتووه. ئه‌مه یه‌كێك بوو له ناوچه جه‌نجاڵه‌كان. دوكانه‌كانى ئه‌وێ زیاتر جلوبه‌رگ و پێداویستى ئافره‌تانیان ده‌فرۆشت و دره‌نگانى ئێواران زۆر قه‌ره‌بالخ ده‌بوون. بووك و زاوا، ده‌ستگیرانداران، دایكان و خوشكان به‌رده‌وام له پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى جه‌نجاڵى ئه‌و ناوچه‌یه بوون. كه‌چى ئێستا دوكانه‌كان و باڵه‌خانه‌كانى ناوچه‌كه رووخاون و جلوبه‌رگ و سوراوى ئافره‌تان تێكه‌ڵى خاشاكى باڵه‌خانه وێران بووه‌كان بووه. هه‌ر له كاتى بیركردنه‌وه له‌و ناوچه‌كه ویزه‌ى گولله قه‌ناسێك هات و رێژنه‌یه‌ك ته‌قه‌ى به دوادا هات، بیركردنه‌وه‌ى پچرِاندم. فه‌رمانده‌كه به شوفێره‌كه‌ى گوت كه من بۆ ناو سه‌نته‌رى شار به‌رێته‌وه به زووترین كات. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه شوفێره‌كه گوتى سه‌ره‌تا ده‌بێ هه‌ندێ خواردن و فیشه‌ك بۆ ئه‌و چه‌كدارانه به‌رم كه له لاى مزگه‌وتى حاجى ره‌شید شهرِ ده‌كه‌ن، منیش خۆم بهگهڵیدا و چوومه ئه‌وێش.
كاتێك گه‌یشتینه نزیك مزگه‌وت، له نێو باڵه‌خانه‌یه‌كى رووخاودا، حه‌ڤده شهرِڤان هه‌بوو و ئه‌وانى دیكه‌ش به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كانى دیكه‌ى ناوچه‌كه دابه‌ش بببون، تازه شهرِ تۆزێك وه‌ستابوو، به‌ڵام به قه‌ناس ته‌قه‌یان لێ ده‌كردین. نیوه‌ى چه‌كداره كورده‌كان خۆڵ و تۆز جه‌سته و ده‌موچاوى داپۆشیبوون. به منیان گوت كه ئه‌مرۆ له به‌یانیه‌وه شهرِێكى سه‌خت لێره هه‌یه، هه‌ندێ له چه‌كداره‌كان نزیك هێله‌كانى داعش كهوتبوونهوهو دوو ئۆتۆمبێلى جه‌نگیان لێ تهقاندبوونهوه و له‌م ئۆپه‌راسیۆنه سێ شهرِڤان شه‌هید ببوون. ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى منى هێنا ئێره خواردنى قوتوكراو، ئاو، سێ كارتۆن گولله‌ى كلاشینكۆف، كارتۆنێك گولله‌ى فهناس و هه‌ندێ بۆمبیشى پێ دان. له‌گه‌ڵ شوفێره‌كه ئه‌وانمان به‌جێ هێشت و گهرِاینهوه ناو سه‌نته‌رى شار. له گه‌ڵ گه‌یشتنمان بینیمان 40 چه‌كدار خۆیان ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بچنه به‌ره‌ى هێلى به‌یه‌كگه‌یشتنى سنووره‌كانى باكور. ئه‌م خاڵه كه‌وتۆته سه‌ر لێوارى ناوچه‌ى باشورى رۆژهه‌لات و سنوورێكى ستراتیجیه. ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵه له لایه‌ن داعشه‌وه بگیرىَ، ته‌واوى هاوڵاتیان و چه‌كداره‌كان له ناو كۆبانى ده‌وره ده‌درێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌واڵى خۆش هه‌بوو، ئه‌و چه‌كدارانه‌ى كه خۆیان له نزیك ئه‌و خاڵه‌دا بوون توانیبویان هێرشێكى چرِى داعش بشكێنن. چه‌كداره‌كانى داعش دواى شكانیان سێ خۆكوژیان به سێ ئۆتۆمبێڵى پرِ ته‌قه‌مه‌نیه‌وه ره‌وانه كردبوو بۆئه‌وه‌ى كه گه‌یشته چه‌كداره‌كانى كورد خۆیان بته‌قێننه‌وه، به‌ڵام هه‌ر سێ خۆكوژ له ماوه‌یه‌كى دوور به‌ر له‌وه‌ى بگه‌نه شوێنى مه‌به‌ست، له لایه‌ن شهرِڤانهكانهوه ته‌قه‌یان لێ كرا و تێكشكێندرابوون. به‌م جۆره وره‌ى داعش بۆ داگیركردنى ئه‌م خاڵه گرنگه سنووره ئهمرِۆ تێك شكێندرا. خاڵه سنووریهكه ئارامه و ئه‌و خه‌ڵكه‌ش كه له ناو كۆبانین به‌م هۆیه‌وه ئهمرِۆ سه‌لامه‌تن. یه‌كێك له شهرِڤانهكان ئامێرێكى سازى پێ بوو، هێنایه ده‌ره‌وه و ده‌ستى كرد به گۆرانى گوتن، هه‌ندێ شهرِڤانى دیكه‌ش ده‌ستى یه‌كتریان گرت و ده‌ستیان كرد به شایی كردن بۆ سه‌ركه‌وتنى ئهمرِۆ و وره‌ى به‌رزیان. به‌ر له‌وه‌ى برِۆن، سازژهنهكه باوه‌شى به من كرد و پێى گوتم كه به‌و گۆرانیه‌وه منى له بیر بێ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى له به‌ره‌كانى باكور بگهرِێتهوه و شه‌هید ببێ. ئه‌وان رۆیشتن و منیش دووباره باوكى ناسیحم بینیه‌وه. جگهرهكمان داگیرساند. هه‌رچه‌نده به هۆى سه‌ركه‌وتنه‌كانى ئهمرِۆ دڵى خۆش بوو، به‌ڵام هیچ قسه‌یه‌كى خۆشى نه‌كرد و نوكته‌ى نه‌گێرایه‌وه به هۆى ئه‌وه‌ى كه رووداوى سهربرِینى جوتیاره‌كه‌ى له بیر نه‌ده‌كرد.

Comments
Post a Comment