یاده‌وه‌رییه‌كانى كۆبانێ: 4 رۆژى ئه‌و شاره‌ى كه به‌ره‌نگارییه‌كى بێ وێنه به‌رامبه‌ر به داعش به‌رێوه ده‌بات
به‌شى چواره‌م و كۆتاییى
رۆژنامه‌نووسى كورد هه‌یسه‌م موسلیم له نێو كۆبانیه‌وه راپۆرتێكى درێژى كه رووداوه‌كانى چوار رۆژى ژیان و به‌رگری ناو شارى كۆبانیه له گۆڤارى نیوزویك ى ئه‌مریكى بڵاو كردۆته‌وه. هه‌یسه‌م پێ به پێ له گه‌ڵ كچ و كورِه ئازاكانى كوردستان له كۆبانى چۆته به‌ره‌كانى شهرِ و تۆز و خۆڵى سه‌ر ده‌موچاوى شهرِڤانان و خه‌مى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى نێو شاره‌كه و ویزه‌ى گولله و لرمه‌ى تۆپ و ته‌قینه‌وه‌كانى له كارێكى رۆژنامه‌وانى جوان‌دا وێنا كردووه. ئه‌مه ئه‌ڵقه‌ى كۆتاییه، تیایدا پیشان ده‌دات كه هێشتا خه‌ڵكى مه‌ده‌نى له شاره‌كه ماون، ئه‌و كات ئه‌وان دڵنیا نه‌بوون كه به خه‌ستى هاوپه‌یمانان دێنه فریایان و داعش بۆردوومان ده‌كه‌ن، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وێنه‌ى خۆرِاگریهكى گه‌وره‌ى شهرِڤانان و خه‌ڵكه‌كه بێ ئه‌ندازه جوانه.

هێمن میرانی
خه‌ڵكى مه‌ده‌نى شار
ئه‌مرۆ 12 ى ئۆكتۆبه‌ره و ناوه‌ندى شاره تا راده‌یه‌ك ئارامه. به‌یانیه‌كه‌ى هه‌ندێ رێژنه‌ى ته‌قه و ده‌نگى قه‌ناس و هه‌ندێ ته‌قینه‌وه بیستران به‌ڵام به به‌راورد به رۆژه‌كانى دیكه زۆر كه‌م بوون. شهرِهكه به قه‌ناسه، هه‌رچه‌نده جار جار ده‌نگى ته‌قینه‌وه ده‌بیسترێ. له گه‌ره‌كه‌كانى رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، پیاوه نیشانه شكێنهكانى هه‌ردوولا له نێو باڵه‌خانه‌كاندا یه‌كترى ده‌كه‌نه ئامانج. له ناو سه‌نته‌رى كۆبانى، سه‌دان هاوڵاتى سڤیل له ماڵه‌كانیان و كونجهكانى خۆپاراستن دێنه ده‌ره‌وه. دونیا به‌ره‌و ئێواره دهرِوات و له دووردا گوێبیستى ده‌نگى ته‌قینه‌وه ده‌بین. من هه‌رگیز خه‌یاڵم نه‌ده‌كرد كه ئه‌و هه‌موو هاوڵاتیه مه‌ده‌نیه هێشتا له ناو سه‌نته‌رى كۆبانى مابنه‌وه. یه‌كێك له پیاوه‌كان پێى گوتم كه خزمه‌كانیان كه له باكورى شار داده‌نیشن ره‌تیان كرده‌وه كه شار به‌جێ بێڵن و بچنه توركیا، بۆیه زۆرینه‌یان یان هێشتا له ماڵى خۆیانن، یان له ژێرزهمینهكانى خۆپارێزى خۆیان حه‌شارداوه. ئه‌مه نیشانه و به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه كه هێشتا سه‌دان هاوڵاتى مه‌ده‌نى له شاره‌كه ماونه‌ته‌وه.

نه خاچى سوور و نه مانگى سوور لێره بوونیان نیه، هه‌موو دكتۆر و په‌رستیاره‌كان خۆماڵى و خه‌ڵكى شاره‌كه‌ن و شه‌و و رۆژ كار ده‌كه‌ن و تیمارى برینداره‌كان ده‌كه‌ن به برِێكى زۆر كه‌مى ده‌رمان و كه‌لوپه‌لى پزیشكى
زۆر زه‌حمه‌ته به دروستى بزانی كێ له شار ماوه و چه‌ندن. له‌و دۆخه‌دا ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌مووكات له ئارادایه كه ئه‌م هاوڵاتیه مه‌ده‌نیانه كۆمه‌ڵكوژ بكرێن، خودا رێگه‌ى داعش نه‌دات بتوانێ بگاته ئه‌و شوێنانه‌ى شار كه هێشتا خه‌ڵكى مه‌ده‌نى تێدا ماوه. ئهمرِۆ ژماره‌یه‌ك منداڵیشم بینى له ناو شار، خه‌ریك بوو باوهرِ به چاوى خۆم نه‌كه‌م. وه‌كو ئه‌وه وابوو كه له شوێنێكى دیكه‌وه هاتبن. بۆم ده‌ركه‌وت كه به‌رپرسانى شاره‌كه ئه‌م منداڵانه‌یان له حه‌شارگه و ژێرزهمینهكانى خۆپارێزى پاراستبوو. زۆر دڵم خۆش بوو كه بینیم منداڵه‌كان یارى ده‌كه‌ن، هه‌ستێكى خۆشى پێدام. به‌ڵام هێشتا ئه‌وان له ژێر مهترسیهكى ته‌واو دان و به‌رپرسانى شاره‌كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه خانه‌واده‌كانیان رازى بكه‌ن كه به زووترین كات شاره‌كه چۆڵ بكه‌ن و خۆیان و منداڵه‌كانیان رزگار بكه‌ن. له لایه‌ك حه‌ز ناكه‌م ئه‌وان به‌جێمان بێڵن، چونكه مانه‌وه‌ى هه‌ندێ خه‌ڵكى سڤیل نیشانه‌ى ئه‌وه‌مان پێ ده‌دا كه هێشتا شاره‌كه زیندووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو هێرشه مه‌ترسیداره‌ى ده‌كرێته سه‌ر. به‌ڵام به‌رپرسه‌كان راست ده‌كه‌ن، ئه‌و شهرِه زۆر ناشرین و ترسناكه و چاره‌نووسى شارهكهشمان هێشتا نادیاره، بۆیه باشتره ئه‌وان برِۆن. ئهمرِۆ به گشتى خه‌ڵك هاتبوونه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى قسه له‌گه‌ڵ یه‌كترى بكه‌ن و چاوه‌یه‌ك بخۆنه‌وه و كارێك بكه‌ن كه له‌م ناوه له ده‌ستیان بێت.
فهرماندهیهكى ئافره‌ت: 100 چه‌كدارى داعش به دیل گیراون و وه‌كو دیلى جه‌نگ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و نایانكوژین، چونكه ئێمه كوردین و وه‌كو ئه‌وان نین
نان بۆ هه‌موان دروست ده‌كرێ
نزیكه‌ى 40 ئافره‌ت كۆببونه‌وه و په‌تاته و برنجیان لێ ده‌نا، سه‌ره‌تا خواردن ده‌درایه منداڵه‌كان، دواتر برینداره‌كان و پاشان ئافره‌ته‌كان. پیاوه‌كان نوكته‌یان ده‌گوت ( له‌و حكومه‌ته كوردییه خۆرِێبهریه دیموكراسیه‌ى ئێمه دروستمان كردووه و پارێزگارى لێ ده‌كه‌ین، پیاوان فه‌رامۆش كراون و هه‌میشه دوا گروپ ده‌بن كه به‌شى خۆیان وه‌ربگرن). ئه‌و برِه خواردنه كه‌مه كه هه‌یه له شاره‌كانى باكورى كوردستان به قاچاغ ده‌گاته كۆبانى و له‌وێدا به‌سه‌ر هه‌موان دابه‌ش ده‌كرێ كه له شاره‌كه ماون. ئه‌مرۆ به‌رپرسانى كوردیش كه هه‌موویان چه‌كدار بوون هاتنه ناو سه‌نته‌رى شار. ئه‌و به‌رپرسانه كه شاره‌كه ده‌پارێزن ئهمرِۆ هه‌ندێكیان هاتبونه ناو سه‌نته‌رى شار بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتیه مه‌ده‌نى و منداڵانه‌ى هاتبوونه ده‌ره‌وه بپارێزن و بیانگوازنه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كى ئارام له نزیك سنوور. من خۆم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كانتۆنى كۆبانى فه‌رهاد حاجى عیسام بینى كه چه‌كى به شانه‌وه بوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نانى ده‌خوارد. وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى محه‌مه‌د به‌شارم بینى چه‌كى به ده‌ست بوو، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران خه‌لیل بهركال م بینى له نێو خه‌ڵك بوو به چه‌كه‌وه. ئهمرِۆ ئه‌و خه‌ڵكه مه‌ده‌نیه هه‌وایه‌كى نوێى هه‌ڵمژى و هاته ده‌ره‌وه و هیچ بۆمبێكى له نزیك نه‌كه‌وته خواره‌وه.
![]() |
فه‌رمانده‌یه‌کی ئافره‌ت له یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان |
شهرِ تا كۆتایی
له نێو گردبونهوهكهى سه‌نته‌رى شار، خانمه فه‌رمانده‌یه‌ك مایكرۆفۆنێكى ده‌ست دایه و قسه‌ى بۆ خه‌ڵك كرد ده‌رباره‌ى پێشكه‌وتنه‌كانى به‌ره‌ى شهرِ. ئه‌و گوتى به‌ڵێنمان داوه تا كۆتایی شهرِ ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها گوتى ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بێ به‌نرختر له گیانى خۆى ئه‌وا بێ هیچ گومانێك پێشكه‌شى ده‌كا بۆ پاراستنى ئه‌و خه‌ڵكه. وره‌ى هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ى به‌رز كرده‌وه. هه‌روه‌ها گوتى كورد كو‌لتور، میوزیك و هۆنراوه‌ى خۆى هه‌یه، كه‌س ناتوانێ له ناوى به‌رێ. ئه‌و ههواڵانهشى پشت راست كرده‌وه كه 100 چه‌كدارى داعش به دیل گیراون و ئه‌وان وه‌كو دیلى جه‌نگ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و نایانكوژن، چونكه ئێمه كوردین و وه‌كو ئه‌وان نین. دواتر سه‌دان چه‌كدارى یه‌په‌گه و په‌یه‌ژه له نێو سه‌نته‌رى شار كۆبوونه‌وه پاش ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك برینداریان بۆ تیماركردن هێنایه نه‌خۆشخانه كاتیه‌كه. ئه‌وان گوتیان جوله و كۆبوونه‌وه له شوێنه‌كانى دیكه‌ى شاره قه‌ده‌غه‌یه چونكه هه‌ردوولا به قه‌ناس یه‌كترى ده‌كه‌نه ئامانج و جار جاره‌ش داعش ناوچه‌كان بۆردوومان ده‌كا. له نه‌خۆشخانه كاتیه‌كه خانمه شهرِڤانێكى بریندار گۆرانى به‌سه‌ر دایكی‌دا هه‌ڵده‌گوت، داواى لێ كردم هه‌ندێ ئاوى بده‌مێ به‌ڵام په‌رستیاره‌كه ره‌تى كرده‌وه كه ئاوى پێ بده‌ن تا دكتۆر فه‌رمان نه‌كا، چونكه برینداره. ویستم جگه‌ره‌یه‌كى پێ بده‌م به‌ڵام په‌رستیاره‌كه رێگه‌ى نه‌دا. زۆر له چه‌كداره برینداره‌كانمان به نهێنى بۆچاره‌سه‌ر ئاودیوى سنوورى توركیا ده‌كرێن به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر برینه‌كانیان سه‌خت بێ، هه‌ندێكیان دواى تۆزێك چاك بوون دهگهرِێنهوه به‌ره‌كانى شهرِ ئه‌گه‌ر به ته‌واویش چاك نهبوبنهوه. نه خاچى سوور و نه مانگى سوور لێره بوونیان نیه، هه‌موو دكتۆر و په‌رستیاره‌كان خۆماڵى و خه‌ڵكى شاره‌كه‌ن و شه‌و و رۆژ كار ده‌كه‌ن و تیمارى برینداره‌كان ده‌كه‌ن به برِێكى زۆر كه‌مى ده‌رمان و كه‌لوپه‌لى پزیشكى. زۆر جێى نیگه‌رانیه كه حكومه‌تى هه‌موو وڵاتانى دونیا خه‌ڵكى كۆبانى و شاره‌كه‌یان پشتگوێ خستووه، به هه‌مان ئه‌ندازه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی بوارى هاوكارى و بههاناوههاتنیش ئێمه‌یان پیشتگوێ خستووه.
داعشه‌كان فیلمه‌كه‌یان بۆ نه‌گیرا
ئهمرِۆ دوو چه‌كدارى داعش ویستبویان بۆ وێنه گرتن له گهرِهكهكانى دیكه نزیك ببنه‌وه و فیلم دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پروپاگه‌نده بكه‌ن كه كۆبانیان داگیر كردووه، كه‌چى هه‌ردووكیان له لایه‌ن قه‌ناس به‌ده‌ستێكى یه‌په‌گه كوژران، یه‌كێكیان ئاڵاى داعشى به ده‌سته‌وه بوو ده‌یویست خۆى پیشان بدات بۆ ئه‌وه‌ى وێنه‌ى بگیرێ، كه‌چى نه‌یانهێشت ڤیدیۆكه‌ى ته‌واو بكا. شهرِڤانهكان به‌ڵێنیان داوه تا كۆتایی پارێزگارى له شاره‌كه بكه‌ن و توانیویانه زیره‌كانه و به هۆى شاره‌زاییان له هێلى دواوه‌ش له دوژمن بده‌ن، ئه‌و جۆره چالاكیانه به ته‌واوى وره‌ى هه‌موانى به‌رز كردۆته‌وه. هه‌روه‌ها ئهمرِۆ ده‌نگى هه‌ندێ ته‌قینه‌وه‌مان له رۆژئاواى كۆبانى بیست. زۆر خه‌ڵك ده‌ڵێن ئه‌مه ده‌نگى هێرشى ئاسمانى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانه كه به سه‌ركه‌وتوویی ئامانجه‌كانى داعش ده‌پێكن، به‌ڵام كه‌س نازانێ ئه‌م قسانه چه‌ندى راستن.
فهرماندهیهكى ئافره‌ت: ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بێ به‌نرختر له گیانى خۆم ئه‌وا بێ هیچ گومانێك پێشكه‌شى ده‌كه‌م بۆ پاراستنى ئه‌و خه‌ڵكه
بۆنى لاشه‌ى مردوویان
ئهمرۆَ چومه‌وه به‌ره‌ى گه‌ره‌كى بۆتان، به‌ڵام ده‌بوایه زۆر به هه‌ستیارى بجولێینه‌وه، چونكه ته‌نیا قه‌ناس له‌و ناوچه‌یه ته‌قه‌ى ده‌كرد. ده‌نگى گولله‌ى قه‌ناس له ده‌نگى دیكه زۆرجیاوازه و من زۆر په‌شۆكاو بووم چونكه ده‌زانم كه هه‌ر گولله قه‌ناسێك بۆ كوشتنی كه‌سێك ده‌ته‌قێندرێ. ئه‌مرۆ بۆ ماوه‌یه‌كى كورت چوومه‌وه گه‌ره‌كى تهنێڵ یش. له‌وێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كچ و كورِى چه‌كدار یه‌كتریمان بینى كه هه‌موو گیان تۆز بوو. له‌وێ بۆنى جه‌سته‌ى بۆگه‌نم كرد كه زۆر ناخۆش و بێزراو بوو. یه‌كێك له فه‌رمانده‌كان به منى گوت كه داعش زۆر گوێ به جه‌سته‌ى مردووه‌كانیان ناده‌ن و هه‌ر له به‌ره‌كانى شهرِ به‌جێیان دێڵن. كه‌چى ئه‌م بابه‌ته بۆ ئێمه زۆر گرنگه كه نابێ جه‌سته‌ى هاورِێیه كوژراوه‌كانت به‌جێ بێڵی. هه‌ندێ جار هێرشێك ده‌كرێ ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین جه‌سته‌ى شه‌هیده‌كانمان بگوازینه‌وه و به‌جێیان نه‌هێڵین. چونكه پێویسته به رێزه‌وه بنێژرێن و پرسه‌یان بۆ دابندرێ. له‌م ماوه‌یه به هۆى توندوتیژى و سه‌ختى شهرِهكان، هه‌ندێ له ئافره‌تى شهرِڤان نه‌یانتوانى بوو جه‌سته‌ى هاورێیه شه‌هیده‌كانیان بهێنه‌وه، ئه‌وه بوو كه‌وتبوونه ده‌ست چه‌كدارانى داعش ئه‌وانیش نا مرۆڤانه جه‌سته‌یان شێواندبوون و سه‌ریان له لاشه‌یان جیاكردبۆوه له كاتێك شهرِڤانهكانمان به كوژراوى كه‌وتبونه ده‌ست ئه‌وان. هاورێیه‌كم له توركیا ته‌له‌فونى بۆ كردم و گوتى داعش وێنه‌ى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى به سه‌ر برِاوى له میدیاى كۆمه‌ڵایه‌تى بڵاو كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ترس له دڵى خه‌ڵكى كۆبانى بڵاو بكاته‌وه و وره‌ى شهرِڤانهكان بهێنێته خواره‌وه. به‌ر له خۆرئاوا بوون گهرِامهوه سه‌نته‌رى شار، به‌ڵام بۆنى لاشه مردووه‌كان مێشكى پرِ كردبووم، ئافره‌تێكى به‌رێز ماسیه‌كى چاككراوى پێدام به‌ڵام نه‌متوانى بیخۆم له‌به‌ر بۆنى لاشه‌كان..كه‌س نازانێ سبه‌ى چى دهقهوێ، ئایا داعش تانك و زریپۆشى زیاتر و چه‌كدارى زیاتر ده‌هێنێ بۆ ئه‌وه‌ى شاره‌كه بروخێنێ یان شهرِڤانهكان ده‌توانن له شار دووریان بخه‌نه‌وه و تێكیان بشكێنن. ئه‌م شهرِه شهرِێكى زۆر بێ وێنه‌یه و چاره‌نووسى سبه‌ى وه‌كو چاره‌نووسى خودى شهرِهكه نادیار و ئاڵۆزه. كۆتایی...
...................................................................................................................................................................:

Comments
Post a Comment