به رهخنهگرتنێكى زۆره‌وه: توركیا له‌مه‌دا چى ده‌ست ده‌كه‌وێت!
ده‌سته‌ى نوسه‌رانى نیویۆرك تایمز داواى پاراستنى كۆبانى ده‌كه‌ن
راپۆرتى هێمن میرانى
رۆژنامه‌ى ناودارى نیویۆرك تایمز، وتارێكى به ناونیشانى ( بۆچى ده‌بێ كۆبانى بپارێزرێ) له رۆژى 23 ى ئۆكتۆبه‌ر بڵاوكردۆته‌وه كه ده‌سته‌ى نوسه‌رانى رۆژنامه‌كه نوسیویهتى. ئه‌م وتاره‌ى نیویۆرك تایمز كه گوزارشت له راى رۆژنامه‌كه ده‌كات، له 565 وشه پێك هاتووه و 13 جار ناوى توركیا هێندراوه. وتاره‌كه هه‌رچه‌نده له ناونیشاندا بۆ كۆبانى نوسراوه، به‌ڵام له ناوهرِۆكدا كۆمه‌ڵێك گله‌یی گه‌وره له توركیا كراوه و وه‌كو هاوپه‌یمانێكى سهربهكێشهى خه‌مسارد و نابه‌رپرس وێنا كراوه. له نێو دێره‌كانى وتاره‌كه‌دا بێهیوایی رۆژنامه‌نووسه‌كانى نیویۆرك تایمز له توركیا به دیاریكراوى به‌دى ده‌كرێ.
ئه‌گه‌ر كۆبانى نه‌كه‌وت
وتاره‌كه به سه‌ره‌تایه‌ك ده‌رباره‌ى شهرِى كورد و داعش له كۆبانى ده‌ست پێ ده‌كات و تیایدا هاتووه " ئه‌گه‌ر كۆبانى بمێنێته‌وه، ئه‌مه مانای ئه‌وه ده‌بێ كه ریكۆردى شكاندووه. ئه‌م شاره گه‌مارۆدراوه كه كه‌وتۆته سنوورى باكورى سوریا له گه‌ڵ توركیا بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌سه‌ر لێوارى كه‌وتن بوو له به‌رامبه‌ر گه‌مارۆیه‌كى توندى چه‌كداره‌كانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى. به‌لام كوردانى سوریا كه به كۆبانى ده‌ڵێن ماڵ، له شهرِكردنى سه‌خت به‌رده‌وام بوون تا رۆژى یه‌ك شه‌مه ئه‌مریكا چه‌ك و پێداویستى دیكه‌ى له رێى ئاسمانه‌وه پێ گه‌یاندن بۆ ئه‌وه‌ى به‌هێزتریان بكات".

پێگه‌ى كۆبانى له ستراتیجیه‌تى ئه‌مریكادا
وتاره‌كه دواتر دێته سه‌ر بایه‌خى كۆبانى به‌لاى ئه‌مریكیه‌كان و كێشه‌ى ئه‌و هێزانه‌ش ده‌خاته روو كه له به‌ره‌كانى شهرِدا بۆ به‌زاندنى داعش ده‌كرێ سوودیان لێ وه‌ربگیرێ، " كۆبانى تا ماوه‌یه‌ك له لایه‌ن فه‌رمانده ئه‌مریكیه‌كانه‌وه وه‌كو شارێكى كه‌م بایه‌خ هه‌ژمار ده‌كرا. ئێستا نه‌ك ته‌نیا بۆته جێگه‌ى گرنگى و هه‌ڵوه‌سته‌ى ئۆپه‌راسیۆنى ئه‌مریكى له دژى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى به ناو داعش، به‌ڵكو بۆته تاقیكردنه‌وه‌ى ستراتیجیه‌تى ئیداره‌ى ئه‌مریكا له‌و شهرِه كه پێك هاتووه له پێشكه‌شكردنى هاوكارى ئاسمانى و پشت به‌ستن به هێزى ناوخۆیی زه‌مینى له دژى ئه‌و ناوچانه‌ى له سوریا كه‌وتونه‌ته ده‌ست داعشن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێ چه‌كدارانى داعش له مه‌یدانى شهرِدا ببه‌زێندرێن". ده‌رباره‌ى جۆرایه‌تى ئه‌و هێزانه‌ى له سوریا ئه‌مریكا نیازى پشت پێ به‌ستى هه‌یه، له وتاره‌كه هاتووه " كێشه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌و هێزه ناوخۆییانه ئه‌وه‌یه كه زۆر نارێكخراون، یان له رووى سیاسییه‌وه په‌رته‌وازه‌ن. له كه‌یسى كۆبانیدا، چه‌كداره كورده‌كان له ژێر مه‌ترسی ئه‌وه‌ن كه له رووى چه‌كه‌وه كه‌متوانا بن له به‌رامبه‌ر داعش".
دواتر به رسته‌یه‌ك ئه‌گه‌رى كه‌وتنى كۆبانى به مه‌ترسى ده‌زانن و ده‌نووسن " هه‌ر جۆره شكستێك له كۆبانى ماناى په‌رته‌وازه‌ى و به‌تاڵى پلانى ئه‌مریكا پیشان ده‌دات و سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ش راده‌ستى داعش ده‌كا". نوسه‌ره‌كانى نیویۆرك تایمز بیرى توركیاش ده‌خه‌نه‌وه كه كۆبانى هاوسنوریهتى و ده‌ڵێن " به هۆى ئه‌وه‌ى كه پێگه‌ى جوگرافى كۆبانى كه‌وتۆته سنوورى توركیا، كه‌وتنى ئه‌و شاره ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ده‌كاته دراوسێى توركیا و به‌مه‌ش راسته‌وخۆ ههرِهشه ده‌كه‌وێته سه‌ر هاوپه‌یمانێكى ناتۆ. هه‌ر جۆره جولانهوهیهكى له‌م چه‌شنه هاوپه‌یمانان ناچار ده‌كا كه بێنه فریاى توركیا و به‌رگرى لێ بكه‌ن".
گله‌یی له توركیا
نیویۆرك تایمز ره‌خنه‌ى توند له توركیا ده‌گرێ و بێ هه‌ڵوێستى له به‌رامبه‌ر داعش وه‌كو خاڵى گه‌وره و لاوازى پلان و ستراتجیهتى ئه‌مریكا ناو ده‌به‌ن، ئه‌وان ده‌ڵێن ( گه‌وره‌ترین خاڵى ون له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ئه‌مریكا، توركیایه. دوو دڵى توركیا له هاوكارى كردنى كوردانى كۆبانى وه‌كو ئاماژه‌یه‌كى دیارى لاوازى ستراتیجیه‌تى ئه‌مریكا له‌م شهرِه وێنا ده‌كرێ. برِیارى پێكهشكردنى هاوكارى چه‌ك بۆ كوردانى كۆبانى هه‌نگاوێكى بێهیوایانه بوو چونكه كورده‌كان به ته‌واوى كه‌وتبونه ژێر ههرِهشه. له‌ولاشه‌وه سه‌رۆكى توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ره‌تى ده‌كرده‌وه كه هاوكارى پێشكه‌ش بكات هه‌رچه‌نده واشنتن چه‌ندین جار داواى لێ كرد". وتاره‌كه پاشان دێته سه‌ر باسى رێگه‌دان به پهرِینهوهى پێشمه‌رگه له رێى توركیاوه بۆ كۆبانى و رێگه‌دان به‌و ژماره پێشمه‌رگه‌یه وا لێك ده‌ده‌نه‌وه كه ژماره‌یه‌كى به‌س نیه بۆ شهرِى ئه‌وێ، ده‌نووسن " دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا له رێى ئاسمانه‌وه هاوكارى پێشكه‌ش كوردانى كۆبانى كرد، ئینجا توركیا رۆژى دوو شه‌مه راگه‌یاند كه رێگه ده‌دات هێزى پێشمه‌رگه له رێگه‌ى خاكه‌كه‌یه‌وه بچنه كۆبانى. به‌ڵام تا ئێستا هیچ هێزێك بۆ پشتیوانى كۆبانى نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌وێ. رۆژى سێ شه‌مه به‌رێز ئه‌رۆدگان روونى كرده‌وه كه ئه‌وان ئاماده‌كاریان كردووه كه رێگه بده‌ن ته‌نیا 200 پێشمه‌رگه له رێى توركیاوه بچنه كۆبانى، كه ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كى پێویست نیه له كاتێك راپۆرته‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌وڵه‌تى ئیسلامى نزیكه‌ى 1000 چه‌كدارى له‌م ناوچه‌یه هه‌یه".
هاوپه‌یمانێكى چه‌موش
نیویۆرك تایمز ره‌خنه له دوو دڵى و ساردى توركیا له شهرِى دژى داعش ده‌گرێ و به‌وه‌نده‌ش ناوه‌ستێ به‌ڵكو تۆمه‌تبارى ده‌كا به هاوكارى كردنى داعش و له كۆتایی وتاره‌كه‌شدا سه‌ركه‌وتنى ئه‌مریكا له‌م شهرِه ده‌به‌ستێته‌وه به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى هاوپه‌یمانه گرنگه‌كانى كه دیاره توركیا یه‌كێكه له‌وان. له وتاره‌كه‌دا هاتووه " توركیا له كاتێكى هه‌ستیاردا، هاوپه‌یمانێكى سهربهگۆبهندى ناتۆ ده‌رچوو. له رێى جه‌خت كردنه‌وه له‌وه‌ى كه سه‌رۆكى سوریا به‌شار ئه‌سه‌د ههرِهشهیهكى جددى تر و مه‌ترسیدارتره له ده‌وڵه‌تى ئیسلامى، و به هۆى كێشه ئاڵۆزه‌كانى له گه‌ڵ گروپه جیاوازه كوردییه‌كان، توركیا كێشه‌كانى ئاڵۆزتر كردووه. توركیا ده‌مێكه ده‌وڵه‌تى ئیسلامى، كه ئامانجى بنهرِهتى بریتى بوو له رووخاندنى رژێمى ئه‌سه‌د، به‌كار خستووه. ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى خاكه‌كه‌ى بۆ ناردنه ژووره‌وه‌ى میلیشیا و چه‌ك و پاره بۆ سوریا".
![]() |
یه‌کێک له‌و کاریکاتێرانه‌ی باس له پشتگیری تورکیا له داعش ده‌که‌ن |
توركیا چى ده‌ست ده‌كه‌وێ؟
نیویۆرك تایمز به سهرسورِمانهوه پرسیار ده‌كا كه توركیا چ قازانج ده‌كا له‌وه‌ى ئه‌مریكا و هه‌رێمى كوردستان و ته‌نانه‌ت په‌كه‌كه‌ش تورِه بكات، تیایدا هاتووه " ئێستا ئه‌مریكا رێبه‌رایه‌تى شهرِى دژه ده‌وڵه‌تى ئیسلامى داعش ده‌كات. توركیا ده‌ڵێ له گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان كار ده‌كات، به‌ڵام له‌ولاوه دژایه‌تى هاوكاریكردنى چه‌كداره كورده‌كانى كۆبانى ده‌كات به‌و هۆیه‌ى گوایه مه‌ترسى هه‌یه كه ئه‌مه ببێته هۆى به‌هێز بوونى پارتى كرێكارانى كوردستان له نێو توركیا. راسته په‌كه‌كه شهرِى جیاخوازى له دژى توركیا كردووه، به‌ڵام ئێستا هه‌ردوولا له نێو پرۆسه‌ى گفتوگۆى ئاشتیدان. زه‌حمه‌ته بتوانی هیچ قازانجێك بدۆزیته‌وه كه به‌رێز ئه‌ردۆگان له تورِه كردنى ئه‌مریكیه‌كان و له تورِهكردنى كوردانى عێراق، ئه‌وانه‌ى ته‌نیا گروپى كوردیین كه توركیا په‌یوه‌ندییه‌كى باشى له گه‌ڵ هه‌بوون، ده‌ستى بكه‌وێت. هه‌روه‌ها ره‌تكردنه‌وه‌ى هاوكارى كردنى كۆبانى ره‌نگه ببێته هۆى ههرِهشهیهكى جددى له‌سه‌ر ئه‌و گفتوگۆ ئاشتیه ساوایه‌ى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌یه‌تى".
وتاره‌كه له كۆتاییدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ره‌خنه له ئۆباما ده‌گرێ كه شهرِێكى بێ پلانى له سوریا ده‌ست پێكردووه، سه‌ركه‌وتنى ئه‌و شهرِه ده‌به‌ستێته‌وه به هاوكارى هاوپه‌یمانه‌كانى ئه‌مریكا و تیایدا هاتووه " زۆر شتى نه‌زانراو هه‌بوون كاتێك سه‌رۆك ئۆباما ئۆپه‌راسیۆنه كهمراوێژ و پێنهگهیشتووهكانى له سوریا ده‌ست پێكرد. هه‌ره‌س هێنان له به‌ده‌ست هێنانى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى ته‌واوى هاوپه‌یمانێكى گرنگ، ده‌رگاى سه‌ركه‌وتن له شهرِى دژه داعش به ته‌واوى به‌سه‌ر پرسیاردا ده‌كاته‌وه".
ئه‌م راپۆرته له رۆژنامه‌ى خه‌بات رۆژى 27 ى ئۆكتۆبه‌رى 2014 له لاپهرِه بڵاوبۆته‌وه
Comments
Post a Comment