راهێنانیان به‌و پێشمه‌رگانه كردووه كه ده‌چنه كۆبانێ
هێزى تایبه‌تى به‌ریتانى ده‌سته‌كانى داعش له نزیك كۆبانێ بۆ فرِۆكه جه‌نگیه‌كان كه‌شف ده‌كا
هێزى تایبه‌تى به‌ریتانى ده‌سته‌كانى داعش له نزیك كۆبانێ بۆ فرِۆكه جه‌نگیه‌كان كه‌شف ده‌كا
هه‌رچه‌نده هێشتا پارله‌مانى به‌ریتانیا به ره‌سمى رێگه‌ى به وڵاته‌كه‌ى نه‌داوه كه به‌شدارى له شهرِى نێوده‌وڵه‌تى دژه ده‌وڵه‌تى داعش له خاكى سوریا بكات، كه‌چى رۆژنامه‌كانى ئێره بڵاویان كرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌بژێر له هێزى تایبه‌تى ساس به نهێنى چونه‌ته نزیك كۆبانىَ و به‌شدارى كاریگه‌ریان هه‌یه له پاڵپشتى كردن له شهرِڤانهكانى كوردستان و پاراستنى شاره‌كه له پێشرِهوییهكانى داعش. ئه‌و هێزه تایبه‌ته راهێنان به هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كات و ئامانجه‌كانى داعش له عێراق ده‌كاته ئامانج، ئه‌ركیان له كۆبانێ تازه له لایه‌ن میدیاى به‌ریتانیاوه بڵاو ده‌كرێته‌وه. ئه‌مه‌ى خواره‌وه راپۆرتێكه له‌م باره‌یه‌وه.
هێمن میرانى
هێزى ساس
هێزى تایبه‌تى ئاسمانى به‌ریتانیا SAS كه كورتكراوه‌ى Special Air Service له ساڵى 1947 دامه‌زراوه. وێب سایتى ره‌سمى هێزه‌كه به‌م جۆره پێناسه‌ى ساسى كردووه: " ئه‌م هێزه ئه‌ركى یه‌كجار ئاست به‌رز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌وان ده‌توانن له سه‌خترین دۆخدا ئه‌ركه‌كانیان به‌جێ بگه‌یه‌نن و به سانایی شوێنى خۆیان بگۆرِن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له شوێنى نامۆ و بێ رێنیشانده‌ریش بن. ساس ته‌نیا ئه‌و ئه‌ركانه جێبه‌جێ ده‌كا كه زۆر گرنگن و ستراتیجین. ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێ له‌و خزمه‌ته سه‌ربازییه به‌شدارى بكه‌ن و تواناى ئه‌وه‌یان هه‌بێ ئه‌و ئه‌ركه زه‌حمه‌ت و گرنگانه رابپه‌رێنن كه ده‌زگاكه له‌سه‌رى راهاتووه به سانایی ده‌ست ناكه‌ون. ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌و هێزه خزمه‌ت ده‌كه‌ن ته‌مه‌نیان له نێوان 18 بۆ 34 ساڵه و ده‌بێ ئاماده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى جۆره‌ها راهێنان وه‌ربگرن و له ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا به گوێره‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى پێویست ده‌كا، بچن خزمه‌ت بكه‌ن". به گوێره‌ى ئه‌مه، كوردستان و كۆبانێ بایه‌خى ستراتیجیان به لاى به‌ریتانیا هه‌یه بۆیه ئه‌و هێزه تایبه‌ته‌ى بۆ خزمه‌ت كردن ره‌وانه كردووه
![]() |
لۆگۆی ساس |
.
ساس له كوردستانن
رۆژنامه‌ى ده‌یلى ته‌له‌گرافى به‌ریتانى راپۆرتێكى ده‌رباره‌ى خزمه‌تى سوپاى تایبه‌تى ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى بڵاو كردۆته‌وه كه هاوكارى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كه‌ن له راهێنان و چاودێرى كردنى به‌ره‌كانى شهرِ له گه‌ڵ داعش. هه‌روه‌ها ئه‌و هێزه له‌سه‌ر زه‌مین هه‌ماهه‌نگى ده‌كا له گه‌ڵ فرۆكه شهرِكهرهكانى وڵاته‌كه‌ى و ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ى ئامانجه‌كانى داعش به دروستى ده‌ست نیشان بكه‌ن و گورزى گه‌وره‌یان لێ بده‌ن. رۆژنامه‌كه نوسیویهتى "له هێرشه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆ سه‌ر ره‌بیعه و زومار و گونده‌كانى نزیك قه‌زاى داقوق، ساس هاوكارییه‌كى گرنگیان پیشان داوه". عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به رۆژنامه‌ى ده‌یلى ته‌له‌گرافى گوتووه كه ساس و سوپاى تایبه‌تى ئه‌مریكى رۆڵى گه‌وره‌یان له هاوكارى كردنى پێشمه‌رگه گێرِاوه به تایبه‌ت له بوارى راهێنان و چاودێرى كردنى به‌ره‌كانى شهرِ.
ساس له كۆبانى
رۆژنامه‌ى ده‌یلى ستارى به‌ریتانى له نوێترین راپۆرتیدا كه رۆژى 26 ى ئۆكتۆبه‌ر بڵاوى كردۆته‌وه و ناونیشانى ( ساس هاوكارى پاڵه‌وانه‌كانى كۆبانى ده‌كات له دژى داعش) داوه‌تێ، باس له هاوكارى ساس ده‌كات له پاڵ شهرِڤانهكانى كوردستان له كۆبانێ. ده‌یلى ستار ده‌ڵێ " چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، تیمێكى ده‌سته‌بژێرى سوپاى تایبه‌تى ئاسمانى به‌ریتانیا ره‌وانه‌ى ده‌وروبه‌رى كۆبانى كراون له ناوچه‌كانى نێوان سنورى توركیا و سوریا له‌و كاته‌ى كۆبانىَ نزیك بوو بكه‌وێته ده‌ست چه‌كدارانى داعش. ئه‌و تیمه به نهێنى ئه‌ركه‌كانى خۆیان رادهپهرِێنن". رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ "ئه‌و تیمه‌ى ساس بۆ ئه‌وه ره‌وانه كراون كه هاوكارى چه‌كداره ئازاكانى كورد بكه‌ن له شهرِیان دژى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى داعش له كۆبانىَ". رۆژنامه‌كه ئه‌ركى ئه‌و گروپه به گرنگ دهزانىَ و ده‌ڵێ "له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌و گروپه ئه‌ركى گرنگیان ئه‌نجامداوه و شانازییان بۆ خۆیان تۆمار كردووه".

ئامانجه‌کانی داعش ده‌ست نیشان ده‌که‌ن بۆ فڕۆکه‌کان |
نیشانه ده‌ده‌نه فرِۆكهكان
رۆژنامه‌ى ده‌یلى ستار ده‌ڵێ "ئه‌ركى تیمه‌كه‌ى ساس له ده‌وربه‌رى كۆبانى بریتیه له چاوساغى كردن بۆ فرِۆكه جه‌نگیه‌كانى ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئامانجانه‌ى داعش بپێكن كه له كۆبانى نزیك ده‌بنه‌وه و ههرِهشه ده‌خه‌نه سه‌ر شاره‌كه. به هۆى هاوكارى و چاوساغى ساس، فرِۆكه جه‌نگیه‌كانى ئه‌مریكا ده‌یان ئامانجى گرنگى داعشیان له ده‌وربه‌رى كۆبانى پێكاوه و چه‌ندین چه‌كداریان لێ كوشتوون و بریندار كردوون وێرِاى تێكشاندنى تانك و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانیان كه بۆ پێشرِهوى كردن بۆ ناو كۆبانى به‌كاریان ده‌هێنا". رۆژنامه‌كه چه‌ند نمونه‌یه‌ك له ئامانجه سه‌ركه‌وتووه‌كانى تیمى ساس ده‌خاته به‌رچاو كه له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو له كۆبانێ پێكاویانه، له‌وانه "پێكانى گروپێكى چه‌كدارى داعش كه كۆببوونه‌وه و به‌ره‌و كۆبانى جوله‌یان ده‌كرد، به هۆى چاوساغى تیمه نهێنیهكهى ساس له چوار ده‌ورى كۆبانێ، توانرا له ئاسمانه‌وه ژماره‌یه‌ك بۆمبیان بۆ ره‌وانه بكرێ و له ناو ببرێن". له چالاكیه‌كانى دیكه‌ى گروپه‌كه وه‌كو له رۆژنامه‌كه هاتووه "كردنه ئامانجى كاروانێك تانك و ناقیله و موده‌ره‌عه و ئۆتۆمبێڵى به‌رزى سه‌ربازى كه فیشه‌ك و خۆراكى ده‌گواسته‌وه بۆ ده‌وربه‌رى كۆبانىَ، پاش ده‌ست نیشانكردنیان له لایه‌ن ساسه‌وه، له لایه‌ن فرِۆكه جه‌نگیه‌كانه‌وه كرانه ئامانج و له ناو بران". سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مریكى له ناوچه‌كه به رۆژنامه‌كه‌ى گوتووه " ئه‌و گروپه‌ى ساس كارى زۆر نایاب ده‌كه‌ن و هاوكارى گه‌وره‌ن، به ئاسانى ده‌توانن خۆیان بگوازنه‌وه و ئامانجى گه‌وره ده‌ست نیشان بكه‌ن بۆ فرِۆكهكان بۆ ئه‌وه‌ى له ئاسمانه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر چه‌كدارانى داعش". سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ " تیمه‌كه‌ى ساس زۆر به وریایی و به بێ ئه‌وه‌ى بچووكترین ههرِهشه بخه‌نه سه‌ر ژیانى خۆیان ئه‌و ئه‌ركانه‌یان تا ئێستا جێ به‌جێ كردووه. ئه‌گه‌ر له ماوه‌ى رابردوو شوێنه‌كانیان له لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه بزانرابوایه، به‌ختیان ده‌بوو ئه‌گه‌ر بیانتوانیبوایه خۆیان ده‌رباز بكه‌ن". سه‌رچاوه‌كه كه قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌ى ده‌یلى ستار كردووه ده‌ڵێ " كه‌ش و هه‌وا یه‌كجار گه‌رم بووه بۆ ئه‌و سه‌ربازانه، ناچار بوونه خۆیان له ژێر پوش و په‌ڵاش حه‌شار بده‌ن و به ئاو بیپرِژێنن". ده‌رباره‌ى ئه‌ركه‌كه‌یان له كۆبانى سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ " ره‌نگه به هۆى ئه‌و ئه‌ركانه‌وه ژیانى سه‌دان كه‌سیان رزگار كردبێ".
ده‌سته بژێن بۆ كۆبانێ
رۆژنامه‌كه ده‌رباره‌ى بنكه‌ى سه‌ره‌كى ساس نوسیویهتى " ئه‌وان چه‌ند مانگێكه له عێراق كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له هه‌فته‌كانى رابردوو به هۆى سه‌خت بوونى شهرِى كۆبانىَ، ده‌سته‌بژێرێك ره‌وانه‌ى سوریا كران بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له كۆبانێ بكه‌ن و نه‌یه‌ڵن بكه‌وێ". سه‌رچاوه ئهمریكیهكه به رۆژنامه‌ى ده‌یلى ستارى گوتووه " سه‌ربازه‌كانى سوپاى دێڵتاى ئه‌مریكى و ساسى به‌ریتانى له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو توانیویانه هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ى داعش كه كه بۆ چوارده‌وره گرتنى كۆبانى داویه‌تى پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه". سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ " هه‌ر كاتێك چه‌كدارانى داعش هه‌وڵیاندابێ جوله بكه‌ن، ئه‌و براده‌رانه ته‌ختیان كردوون، ئه‌مه به راستى نایابه". رۆژنامه‌كه نمونه‌ى ئه‌و هێرشه ئاسمانه‌ى فرِۆكه شهرِكهرهكانى ئه‌مریكا دێنێته‌وه كه هه‌فته‌ى رابردوو كرایه سه‌ر ئه‌و چه‌ند چه‌كداره‌ى داعش كه ئاڵاكه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و به‌رزاییانه‌ى دهرِواننه سه‌ر كۆبانێ به‌رز كرده‌وه و یه‌كسه‌ر له نێو بران.
پێشمه‌رگه‌ى بۆ كۆبانىَ ئاماده كردووه
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ "ساس راهێنانى به پێشمه‌رگه كردووه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كى نوێ و پێشكه‌وتوو بته‌قێنن و ئامانجه‌كانى دوژمن له رێى به دروستى به‌كارهێنانى هاوه‌ن و تۆپى دوور هاوێژ به ته‌واوى بپێكن". رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ "ساس نزیكه‌ى 200 پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى راهێناوه كه ده‌چنه كۆبانى و به‌شدارى شهرِ ده‌كه‌ن له‌وێ".
تێبینی: ئه‌م راپۆرته له لاپه‌ڕه 8 ی رۆژنامه‌ی خه‌بات ژماره‌ی رۆژی 30 ی ئۆکتۆبه‌ری 2014 بڵاو بۆته‌وه
Comments
Post a Comment