بازرگانه‌کان و داعش و ماکیاڤیللی
توێژه‌رانی سیاسه‌ت نیکۆڵۆ ماکیاڤیللی باش ده‌ناسن، یه‌کێک له وته دیاره‌کانیشی که ره‌نگه به‌لای زۆر خه‌ڵک ئاشنا بێ ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێ " ئامانج پاکانه بۆ ئامراز ده‌کات "، ببورن ئه‌گه‌ر به‌کوردی کردنه‌که زۆر ئاڵۆز بێ. دیاره مه‌به‌سته‌که ئه‌وه‌یه که گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و ئامانجه به ده‌ست بهێنی که بۆی تێده‌کۆشی، کێشه نیه چ رێگه‌یه‌ک ده‌گریته به‌ر. با واز له ماکیاڤیلی بێنین. ماوه‌یه‌که میدیاکانی کوردستان راپۆرت له دوای راپۆرت ده‌رباره‌ی مۆدێلی جۆراوجۆری بازرگانی کردن له گه‌ڵ داعش بڵاو ده‌که‌نه‌وه وه‌کو: فرۆشتنی ئۆتۆمبێڵی توییوتا به ره‌تل و گواستنه‌وه‌یان بۆ داعش، بازرگانی نه‌وت و به‌نزین، بازرگانی گه‌نم و جۆ و دانه‌وێڵه و ئه‌وه‌تا ئێستاش باسی بوتڵه غاز ده‌کرێ.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و بازرگانانه‌ی ئه‌و مامه‌ڵانه‌یان له گه‌ڵ داعش کردووه هه‌رگیز ترسی ئه‌وه‌یان به دڵدا نه‌هاتووه که شتێک هه‌یه ناوی حکومه‌تی هه‌رێم و قانون و شه‌ڕه له گه‌ڵ داعش. ره‌نگه ئه‌وان له‌و په‌ڕی متمانه و هێزه‌وه ئه‌مه‌یان کردبێ. چونکه زۆرینه‌ی کات ئه‌وه‌ی مرۆڤ له تاوان ده‌گێڕێته‌وه بریتیه له مه‌ترسی ئاشکرا بوون و سزا وه‌رگرتن. ئێستا که راپۆرت له دوای راپۆرتیان له‌سه‌ر بڵاو ده‌بێته‌وه. تۆپه‌که ده‌که‌وێته گۆڕه‌پانی حکومه‌تی هه‌رێم و قانون له کوردستان که خۆیان بسه‌لمێنن که هه‌ن و ئه‌و که‌سانه‌ش سزا بده‌ن.

کێشه‌ی گه‌وره له که‌یسی له‌م جۆره له کوردستان هه‌میشه ئه‌وه بووه که ره‌نگه خه‌ڵکی گه‌وره و به‌رپرس له په‌نایانه‌وه بن. ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی کوردستان ببێته چاو‌دێر و داوا له پارله‌مان وحکومه‌تی هه‌رێم بکا که به ره‌چاوکردنی بارودۆخی ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه، له کاتێک که هه‌رێم له شه‌ڕدایه له گه‌ڵ داعش، ئه‌و بازرگانانه و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له پشتیانه‌وه‌ن ده‌ست نیشان بکرێن و بدرێنه دادگا و دوای ئه‌وه‌ی دادگا حوکمی خۆی ده‌دات، به ئاشکرا ناوه‌کانیان ئاشکرا بکرێ و سزاکانیان بۆ خه‌ڵک بخرێته روو. چونکه هه‌میشه ئه‌وه‌ی کێشه‌ی گه‌وره‌ی سه‌روه‌ری قانون بووه له کوردستان ئه‌وه بووه که قانون مێشووله‌کان ده‌گرێ و ناوێرته پڵنگه‌کان. بێگومان ئه‌گه‌ر خه‌ڵک و پارله‌مان و میدیا چاودێری به‌رده‌وامی ئه‌و که‌یسانه نه‌که‌ن، ره‌نگه پڵنگه‌کان وه‌کو که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی و ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی کردوویانه له بیست ساڵی رابردوو، ئه‌مه‌شیان بۆ بچێته سه‌ر.
ده‌بێ هه‌موومان داوا بکه‌ین که ئه‌و که‌سانه په‌نا نه‌درێن و به هیچ جۆرێک و به هیچ بیانووێک له قانون نه‌شاردرێنه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێ داوای ئه‌وه‌ش بکه‌ین که شه‌فافیه‌ت هه‌بێ و خه‌ڵک دوای ته‌واو بوونی لێکۆڵینه‌وه‌کان به ره‌سمی بزانێ که ئه‌و ناپاکانه کێن که هیچ سنوورێکی ئه‌خلاقیان له لادا نه‌ماوه.
هێمن میرانی
وێنه: پاڵاوتنی نه‌وت به شێوه داعشیه‌که‌ی
Comments
Post a Comment